هۆنراوە بۆ منداڵان .. قوتابخانە کرایەوە : رەزا شوان

مــژدە .. مژدە .. هـــــــــاوڕێکانم
هــــــــاوڕێ خۆشــەویســـــتەکانم
قوتابخــــــــــــانە کـــــــــــــرایەوە
هـــیوای نوێمـــان گەشــــــــایەوە

لە پۆلێـــــــــکی بەرزتــــــــــــرین
ئەمســاڵ لە پــــار مەزنتــــــــرین
زۆر رووخۆشین زۆر دڵخۆشـــین
شــیلەی زانیـــــــاری دەنۆشــــین
ئـازا و ژیــرین زۆر هۆشــــیارین
بـــــڕوابـــــەرزین هـــــــیوادارین
بە کـــــۆشش و بە نەســـــرەوتن
دڵنــیا دەبیــــن لە ســــــەرکەوتن
بۆ گەیشــــتن بە ئـاواتمـــــــــــان
نابێت بەفیـڕۆدەین کـاتمـــــــــــان
ئێمەین هیـــــوای کوردســـتانمان
نیشــتمانی خـــۆش و جوانــــمان
بەشی یەکەمی وتەکانی ناوداران دەربارەی منداڵان لە مانگی (سێپتەمبەری/ ٢٠١٢) دا بڵاومان کردەوە .. ئەم وتانەی خوارەوە ، چەپکێکی تری وتە جوانەکانی ناودارانی جیهانی دەربارەی منداڵ و دەربارەی پەروەردە .. بۆ وەرگێڕاونەتە سەر زمانی کوردیمان بەو هیوایەی کە سوودیان لێ وەربگرن .
(*) تۆڵستۆی :
منداڵ لە هەموو سەردەمێکدا، هێمای بێ تاوانی و پاکی و خێر و راستی و جوانییە .
(*) کورت ڤاڵد هایم :
سەرلەبەری دنیا قەرزاری منداڵن .
(*) کۆنفۆشیۆس :
منداڵان، منداڵانی سەردەمی ئێمە نین .. منداڵانی سەردەمی خۆیانن .
(*) پاپلۆ بیکاسۆ :
هەموو منداڵێک هونەرمەندە .. کێشەکە ئەوەیە چۆن بە هونەرمەندی دەمێنێتەوە .
(*) دەلالی لاما :
منداڵان گرنگترین سامانن لە ژیاندا .
(*) عەزیز نەسین :
منیش رۆژانێک منداڵ بووم .
(*) فرۆید :
بەشی زۆری کەسایەتی هەر تاکێک لە تەمەنی منداڵیدا دروست دەبێت .. بە تایبەتیش تا شەش ساڵان .
(*) مەکسیم گۆرگی :
دەتوانین بە زمانێکی شیرین و گونجاوی دوور لە راپۆرتە زانیاری، بە راشکاوی بۆ منداڵان بدوێین .
(*) ئەفلاتوون :
لە نێوان هەموو ئاژەڵەکاندا .. راهێنانی منداڵ گرانترە .
(*) فریدریک دوگلاس :
چاندنی تۆی هێز لە منداڵەکانماندا .. ئاسانترە لە تیمارکردنی پیاوانی رووخاو .
(*) تاگوور :
هەموو منداڵێکی لە دایکبوو ئەم پەیامەی پێیە .. خوا لە مرۆڤ بێ هیوا نەبووە .
(*) جێمس باری :
هەر جارێک منداڵ بڵێت : من بڕوام بە جنۆکە نییە .. جنۆکەیەکی بچووک لە شوێنێکی ئەم جیهانەدا دەمرێت .
(*) ماریا مەنتسۆری :
گرنگترین قۆناغ لە ژیانی مرۆڤدا، قۆناغی خوێندنی باڵای زانکۆ نییە، بەڵکو یەکەمین قۆناغی ژیانە، کە لە دایکبوونەوە تا تەمەنی شەش ساڵانە .
(*) گاندی :
ئەگەر بمانەوێ ئاشتییەکی راستی لە جیهاندا بهێنینەدی .. پێویستە لە منداڵانەوە دەست پێبکەین .
(*) گابريیلا میسترال :
مرۆڤ هەڵەی زۆری کردووە، بەڵام نالەبارتری تاوان کە کردوویەتی پشتگوێخستنی منداڵانە، پەراوێزکردنی کانیاوی ژیانە، دەشێ زۆر شت بۆ کاتێکی تر دوابخرێت، بەڵێ زۆر ، بەڵام تەنها پەروەردەکردنی منداڵان نەبێت، چونکە قۆناغی منداڵی ئەو قۆناغەیە هەموو خانەیەک لە خانەکانی و، هەریەکەش لە هەستەوەرییەکانیشی لەشی گەشە دەکەن .. کەواتە پێویستە لەسەرمان، لە ئەمڕۆوە بکەوینە خۆمان و، کارەکان نەخەینە بەیانی .
(*) جۆن بلۆمب :
کاتێ کە منداڵەکانت ئەو پرسیارانە دەپرسن کە وەڵامیان هەیە .. ئەوە بزانە کە گەورە بوونە .
(*) ئیرما بۆمبیک :
وا باوە، کە ژمارەی منداڵەکانت، لە ژمارەی پەنجەرەکانی ئۆتۆمبیلەکەت زیاتر نەبن .
(*) نیکۆل کیدمان :
من حەزم لە نواندنە … بەڵام خۆشییەکی گەورەتر دەبینم کە لەگەڵ منداڵاندا دەچم بۆ باخچەی ئاژەڵان .
(*) ڤیکتۆر هۆگۆ :
کە منداڵێک لە دایک دەبێت، خۆشیش دێت و، رووناکیش شەوقەداتەوە .
(*) سوقرات :
ئەی پیاوان .. ئێوە هەموو بایەخێکتان داوەتە پارە کۆکردنەوە .. بەڵام بە کەمی بیر لە منداڵەکانتان دەکەنەوە، کە ئەو پارانەیان بۆ بەجێ دەهێڵن .
(*) لێدیا سیفۆرنی :
ئەو نەریتانەی کە منداڵان، لە قۆناغی زووی منداڵیدا فێری دەبن، ئەمانەن ئەوە دیاری دەکەن ئایا ئەم منداڵانە، بە هەژاری یا بە دەوڵەمەنی ژیان بەسەردەبەن، بەرهەمهێنەر دەبن یا تەمەڵ دەبن، خێر یا شەریان زیاترە .. دەبا هەر لە منداڵییەوە فێری نەریتی باشیان بکەین، بۆ ئەوەی ئایندەیەکی باشیان بۆ دەستەبەر بکەین .
(*) ئێگنس ئێشت :
نالەبارترین شت لە زانیاری دەروونناسی منداڵاندا، ئەوەیە کە منداڵان لێی تێ ناگەن .
(*) هاردنگ :
خۆشنوودکردن و فێرکردنی منداڵ لە ئەمڕۆدا .. دوو بەقەی دۆێنێ تێ دەچێت .
(*) دوروتی نوو نونتی :
ئەگەرهات منداڵ لە کەشوهەوایەکدا بژی رازی بێت .. فێری ئەوەش بووە کە لە خودی خۆی رازی بێت .
(*) گۆتە :
دەشێ منداڵان بە ژیری لە دایک بن .. ئەگەر دایک و باوکیان وابن .
(*) جۆن لۆک :
منداڵ کە لەدایک دەبێ، بریتییە لە کاغەزێکی سپی، چیمان بوێت لەسەری دەنووسین .
(*) جان جاک رۆسۆ :
مرۆڤ بۆ ئەوە لەدایک نەبووە، کە هەر بە منداڵی بمێنێتەوە .
(*) ئەرستۆ :
رەگی پەروەردە تاڵە .. بەڵام بەرەکەی شیرینە .
(*) سیمۆر :
پەروەردەی منداڵ، پێویستە بیست ساڵ بەر لە دایکبوونی دەست پێ بکات، ئەویش بە پەروەردەکردنی دایکی .
(*) دانتۆن :
لە دوای پارووی ژیان .. یەکەمین پێویستی گەلان پەروەردەیە .
(*) سوکرات :
پەروەردەی فەوشتی بۆ مرۆڤ .. گرنگترە لە نان و جلەکەی .
(*) تشسترفێڵد :
باشترین راسپاردەی مرۆڤ بۆ خەڵکی .. پەروەردەیەکی باشە .
(*) ڤۆڵتێر :
پەروەردە پێشکەوتنی بەهرەیە .. بەڵام دروستی ناکات .
(*) لامۆنیە :
ئەوەی لە باوەشی دایکماندا فێری دەبین .. هەرگیز ناسڕێتەوە .
(*) هێلین کیلەر :
باشترین ئەنجامی پەروەردە .. لێبووردنە .
(*) حەبووبە حەداد :
منداڵەکەت کوتاڵێکە لە بەردەستدا .. زیرەک بە لە دروونی .
(*) جاک دولا کرۆتیل :
هەڵەی گەورەی پەروەردەکاران ئەوەیە .. باش بە بیری خۆیان ناهێننەوە .. کە ئەوانیش بچووک بوون .
(*) جان جاک رۆسۆ :
ئێوە ئەی رابەر و مامۆستایان، هەوڵبدەن منداڵەکانتان بناسن، چونکە دڵنیام کە نایان ناسن .
(*) جۆن دێوی :
منداڵ ئەو خۆرەیە، کە هەموو دەزگا پەروەردەییەکان، بە دەوریدا دەسووڕێنەوە .
(*) بڕنادشۆ :
ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ، منداڵ دوای زانیاری بکەوێت، نەک زانیاری دوای ئەو بکەوێت .
(*)