” نێرگز” ڕ.پ.چه‌کۆ
له‌سه‌ر ده‌رگای دوکانه‌که‌ی نوسیبووی :
گوڵ به خۆڕایی بۆ ئه‌و ژنانه‌ی ناویان نێرگزه!
ئاوات له ماڵه خاڵان گه‌وره ببوو، سێ ساڵانه بوو که دایکی به ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دابوو.
دڵی دایکیان به‌خشیبوو به ژنێک به ناوی نێرگز به‌ڵام که‌س به مزڵی نه‌ده‌زانی!
گوڵفرۆشی نێرگز ببوه ناوی شه‌قام وته‌نانه‌ت گه‌ڕه‌که‌که‌ش.
ئاوات ، ئاواتی ئه‌وه بوو نێرگزێکی لێ وه‌ژوور که‌وێ و بڵێ چه‌پکێک گوڵم ده‌وێ.
ڕۆژێکی ساردی پاییزی سه‌رماوه‌زێکی دره‌نگ ژن وپیاوێکی لێ وه‌ژوور که‌وتن.
پیاوه‌که به ته‌له‌فۆنه موبایله‌که‌ی به زمانی ئینگلیزی قسه‌ی ده‌کرد.
ژنه‌که داوای چه‌پکێک گوڵی کرد. پیاوه‌که وتی: نێرگز دره‌نگه با بڕۆین.
نێرگز سپاسێک و ماڵ ئاواییه‌کی پڕ له پرسیاری له ئاوات کرد و ڕۆیشتن.
هێشتا ده‌رگای ئاواته‌کانی ئاوات هه‌ر ڕاده‌ژا که به ده‌نگێکی به‌رز هاواری کرد نێــــــــــــرگـــــــــــــــز!
به په‌له ژن و پیاه‌که گه‌ڕانه‌وه.
ئاوات ئیزنی له پیاوه‌که خواست و وتی:
ده‌توانم گوێ له ترپه‌ی دڵی نێرگز ڕاگرم؟
دوای چه‌ند کاتژمێر له‌سه‌ر گۆڕێک لێک هاڵابوون نه‌تده‌زانی یه‌کن یا سێن.