كاتێ كورد مێژوو له‌بیر ده‌كات مێژووش له‌ناخیدا ونی ده‌كات! (به‌شی ٦) ئاریتما محه‌ممه‌دی
ئه‌و بۆچوونه‌وی كه پێی وایه ده‌سه‌ڵاتی فارس له نه‌ته‌وه‌ی فارس جیایه، هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی كه له‌نێو فارسه‌كاندا به‌ده‌سه‌ڵات گه‌ییشتووه هه‌مان سیاسه‌تی پێش خۆی درێژه پێداوه كه بنه‌ماكه‌ی نكۆڵی‌كردن له كوردستان بووه.
مه‌ترسیی فاشیسمی فارس له‌سه‌ر كورد؛
له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی فارس ته‌نیا وه‌ك مه‌ترسیی بۆسه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌یر ناكرێت، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی فارسه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای باشووری كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانیش داناوه، كولتووری ئێرانی به كولتوورێكی نه‌رم و سرنجڕاكێش له باشووری كوردستان سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بڵێم كه هوونه‌رمه‌نده‌كانی فارس پتر له هوونه‌رمه‌نده‌كانی كورد له باشووری كوردستان خۆشه‌ویستتر و ناسراوتر و سرنجڕاكێشترن، به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوومه، چونكه خولیای ناسین و ئاشنابوونی كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور به كولتوور، موزیك و گۆرانی فارسیی له ئاستێكی به‌رزدایه، هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا ئه‌م كاریگه‌رییه نه‌رێنییه ته‌نیا كۆمه‌ڵگای نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئێران به‌كرده‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پارته‌كانی سیاسیی باشووری كوردستان هه‌یه و هه‌نووكه مه‌ودای ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی فارسه‌كان له‌سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كان ده‌چێت، چونكه ئه‌و به‌شانه له جوگرافیای سیاسیی كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌وییه‌كان بووه هه‌نووكه له‌ژێر كاریگه‌ری ڕژیمی ئێران دان و له ڕێگای جیاوازه‌وه فاشیسمی فارس ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ژێر كاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵات، هه‌ژموونی سیاسی و ستراتیژیی خۆی.
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ له‌نێو شه‌قامه‌كانی سلێمانی له باشووری كوردستان پیاسه بكه‌یت، هه‌ست به‌بوونی كولتووری فارس له‌نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا ده‌كه‌یت، كاتێ ده‌بینیت كه زۆربه‌ی كچان و ژنانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان هه‌ڵگری مۆدی سیپاڵ له‌به‌ركردنی كۆمه‌ڵگای ئێرانن، ئه‌و كاته دان به‌م ڕاستییه‌دا ده‌نێیت كه له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه. ئه‌مه ئاسایی و له‌خۆوه نییه كه بڵێین نه‌ته‌وه‌كان له‌ژێر كاریگه‌ری یه‌كتردان و به‌هۆی دوونیای گلۆبالیزمه‌وه گه‌لان كه‌ڵك له كولتووری یه‌كتر وه‌رده‌گرن. چونكه دوونیای گلۆبالیزم دوونیایه‌كی گشتگیری سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌ربڵاوه، ئه‌م چه‌مكه‌ش به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاواییه و سیسته‌می سیاسیی ئێران به‌هه‌موو چه‌شن و شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی ئه‌م سیسته‌مه سیاسییه ده‌كات. كه‌واتا ئه‌وه‌ی كه له باشوور جێ ده‌گرێت به به‌شێك له‌و كولتووره جیهانییه كه جیهانی تییوه هه‌ژمار ناكرێت، به‌ڵكوو به ڕوونیی كولتووری ئێرانیی پێوه دیاره. كاتێك ده‌بینی كه نوێنه‌ری ئێران له پارله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستاندا سه‌ر ده‌ردێنێ و له كێشه‌ی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان ڕۆڵ ده‌گێڕێ و هه‌وڵی چاره‌سه‌ریی ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه ده‌دات كه خۆی له خووڵقاندنیدا ڕۆڵی گێڕاوه، ڕه‌نگه وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش وه‌رگریت كه بۆ كۆمه‌ڵگای ئه‌م وڵاته خولیای كولتوور، موزیك و ناسنامه‌ی فارسه!. بوونی كاریگه‌ریی سیاسیی ڕژیمی ئێران له‌سه‌ر هه‌ر وڵات و هێزێك له كۆتاییدا به زیانی ئه‌و هێز و وڵاته شكاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی سیوپێنج ساڵی ڕابردوودا سه‌لمێنراوه. له ڕاستیدا كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر باشووری كوردستان نه‌ك هه‌ر له قازانجی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان نییه بگره ده‌بێته هۆی كێشه و ئاڵۆزیی سیاسیی و به‌ڕێوه‌به‌ریی له‌و هه‌رێمه‌ش دا.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م كاریگه‌رییه ته‌نیا باشووری كوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، بگره پێوه‌ندی بته‌و له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ڕۆژئاوای كوردستان و ئێران هه‌یه و هاوكات ڕژیمی ئێران پێوه‌ندی بته‌وی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستانیشدا هه‌یه و ئه‌و پارته‌ش یه‌كه‌مین و به‌هێزترین لایه‌نی سیاسیی باكووری كوردستانه. هه‌روه‌ها ڕژیمی ئێران ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆسه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه به‌ربڵاوتر كردووه و شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی بردووه‌ته گۆڕه‌پانی وڵاتانی دیكه. هه‌نووكه ئێران ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی به‌سه‌ر به‌شێك له پێكهاته‌كانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هه‌یه و ئه‌و كاریگه‌رییه‌شی له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و وڵاتانه به‌كار ده‌هێنێت. هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ئێران وه‌ك مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان پێناسه ده‌كه‌ن و ئه‌و ترسه‌ش له خۆڕا نه‌هاتووه، بۆیه زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له پێوه‌ندی به سه‌ركوتكردنی شیعه‌كانی یه‌مه‌ن هاوكاریی و پشتیوانیی عه‌ره‌بستان ده‌كه‌ن. ئه‌م وڵاتانه پێیان وایه كه ئێران كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر به‌شێك له پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسیی و ئایینیی ئه‌و وڵاتانه له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌وان به‌كار ده‌هێنێت. تاكه هۆكاری هێرشی وڵاتانی عه‌ره‌بیی بۆ سه‌ر حوسنییه‌كانی یه‌مه‌ن و شیعه‌كانی به‌حره‌ین بۆ ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی ڕژیمی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌ر به‌شێكی زۆری دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه هه‌یه‌تی. ئه‌مه ده‌كرێ به ئاماژه‌یه‌كی ڕوون پێناسه بكرێ كه لایه‌نه‌كانی نزیك له ئێران له ناوچه‌كه به هۆی بوونی پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت جیهانییشه‌وه ده‌كه‌ونه‌به‌ر لێشاوی هێرش.
هه‌نووكه وڵاتانی دژبه‌ری ئێران ده‌یانهه‌وێت سنوورێك بۆ كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه دابنێن، ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ دژكرده‌وه‌ی ئێران به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ند دژكرده‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه له‌مه‌ڕ گێره‌شێوێنییه‌كانی ئێران له چوارچێوه‌ی كرداردا به دره‌نگ كه‌وت. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیردرێ كه ئێران پلان و ستراتیژیی تاییبه‌ت به خۆی هه‌یه و به ئاسانی پڕۆژه‌كانی له ناوچه‌كه پاشه‌كشه پێناكات. ئێران سامانێكی زۆری له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌فیڕۆ داوه و به‌شێك له پیلانه‌كانیشی جێبه‌جێ كردووه، بۆیه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئێران له ستراتیژیی ناوچه‌یی چاوه‌ڕوانكراو نییه. پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بدرێ كه له‌پاش هێرشی وڵاتانی عه‌ره‌بیی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر حووسنییه‌كانی یه‌مه‌ن، ئێران ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا پێشخست. ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته بوو كه بتوانێ وزه‌ی زیاتر بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ستراتیژییه‌كانی ناوچه‌یی دابین بكات و به‌رپرچی ستراتیژیی وڵاتانی دژبه‌ر بداته‌وه. هه‌روه‌ك بینیمان كه پاش ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی، ڕژیمی ئێران به فه‌رمی به‌شێك له سپای پاسدارانی بۆ پشتیوانیی له به‌شار ئه‌سه‌د ڕه‌وانه‌ی سووریه كرد و له پێوه‌ندیی به كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ئێراق، سوریه و ڕووسیه ڕێكه‌وتنی واژۆ كرد. ئه‌م ڕێكه‌وتنه به ده‌سپێكی به‌رپرچدانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی وڵاتانی سوونه پێناسه ده‌كرێت.
درێژه‌ی هه‌یه …