بە هۆی تەقەی کەس یا کەسانێک کوڕێکی گوندی نێشکۆڵان لە ڕێگای ڕەبەت سەردەشت گیان لە دست دەدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو کوڕێکی خەڵکی گوندی نێشکۆڵانی ناوچەی سەردەشت بە ناوی محەممەدی هەمزەی حاجی عەزیزی لە ڕێگای گەرانەوەی بۆ سەردەشت لە سەر پردی ڕەبەت لە لایەن کەس یا کەسانێکەوە تەقەی لێ دەکرێ و لە ئاکام دا گیان لە دەست دەدا.
شایانی باسە کە محەممەد هەمزەی حاجی عەزیزی برازای پێشمەرگەی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان نەمر محەممەدی مەلای نێشکۆڵان بوو.
لە پەیوەند لەگەڵ ئەو ڕووداە دا ڕژێمی ئێران ٣ کەسی گرتوون و تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نەبۆتەوە کە ئەو کەسانە ڕاستەوخۆ لە کوشتنی محەممەدی هەمزەی دا دەستیان هەیە یا نا و تا ئێستاش هۆکاری کوشتنی ناوبراو لە لایەن ئەو کەسانەوە هەر ناڕوونە و گیراوەکان لە ژێر لێکۆلینەوە دان.
محەممەدی هەمزەی حاجی عەزیزی لە ڕێکەوتی ١٩ – ٠٨ – ١٣٧١ ی هەتاوی لە دایک بووە و لە ڕۆژی ١٩ – ٠٨ – ١٣٩٤ ی هەتاوی بە هۆی تەقەکردن لە لایەن کەسانێکەوە گیانی لە دەست داوە، ناوبراو کچ و کوڕێکی لە پاش خۆی بە جێ هێشتوون.