قەرەج، ڕۆمانێک لە نووسینی سەلیم حەقیقی

“قەرەج” ڕۆمانێکە لە نووسینی سەلیم حەقیقی، نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربهورەی سەیروسەمرە و پڕ لە تەسیور و جووڵەی خۆی بەشێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران. ژیانی سەلیم حەقیقی نەک هەر بۆ چیرۆک و ڕۆمان بگرە بۆ فیلم و شانۆش دەبێ، ئەو هەمووە بەسەرهاتە تاڵ و ناخۆشانە، لایەنی ڕاستی و قیزەونی تاکی کورد و شیرنی بەخشەندەیی نیشان دەدا.
ئەو دەیهەوێ بە بڵاو کردنەوەی ئەم نووسینە بۆ یەکەم جار لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان تابوویەک بشکێنێ و بوێرانە باسی بزووتنەوەی کورد لەم بەشە و ڕاستییەکانی بکات.
“قەرەج” وەک با بێ نیشتمانە و ئۆقرە ناگرێ، بەسەرهاتەکانی کۆتایی پێ نایەن و بەردەوام دەچتە پێش هەتا هەتا هەتا…