هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی ده‌هه‌می کۆماری ئیسلامی ئێران وکورده‌کان. لوقمان زه‌هرایی
له دوای هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی و له ماوه‌ی ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌ی ئه‌و رێژیمه دا تاکوو ئێستا نۆ جاران هه‌ڵبژاردن که هه‌ر چوارساڵ جارێک پێک دێ به‌رێوه‌چووه وهه‌رجاره‌ش بۆ بردنی خه‌ڵک بۆ سه‌رسندوقه‌کانی ده‌نگدان شێوه و فرت وفێلی جۆراوجۆر وهه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌یان به نیسبه‌ت گه‌ڵانی ئێران به‌کار بردوه وئه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه سه‌ره‌رۆ و دیکتاتۆره خوازیاری بووه وه‌دی هاتووه.
مه‌جلیسی شورای ئیسلامی هیچ کات نه‌یتوانیوه ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لانی ئێران بێ و زۆرتر ئه‌و که‌سه ولایه‌نانه‌ی که باوه‌ڕیان به نیزامی کۆماری ئیسلامی هه‌یه و وه‌فاداری خۆیان به ویلایه‌تی فه‌قی ده‌ربڕیوه توانیویانه بگه‌نه مه‌جلیس.
هه‌ڵبه‌ت بۆ گه‌یشتن به مه‌جلیس هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که چ له لایه‌ن گروپه‌کانی نێو چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامی وچ وه‌ک تاک پاڵیوراون و یان خۆیان پاڵاوتوه له ژێر فیلتێری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و”شورای نگهبان” گوزه‌راون و دوای تێپه‌رکردنی هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان وتێپه‌ڕبوون له حه‌وت خانی رۆسته‌م، وه‌کوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی ناوچه وشاره‌کانی خۆیان سه‌ریان له مه‌جلیس ده‌رهێناوه.
له‌په‌یوه‌ندی به خۆپاڵاوتن وهه‌ڵبژاردن له سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، چۆنیه‌تی وچه‌ندایه‌تی شێوازی هه‌ڵبژاردن ودیاری کردنی کاندیداکان به ته‌واوی نادێموکراتیکن و ئه‌وه خه‌ڵک نین که کاندیداکان هه‌ڵده‌بژێرێن، به‌ڵکوو ئه‌وه ده‌زگاکانی سه‌ر به نیزامن که کاندیداکان بۆ خه‌ڵک هه‌لده‌بژێرن. یانی ئه‌گه‌ر سه‌ڵاحیه‌تی هه‌رکام له کاندیداکان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و” شورای نگهبان” ته‌ئید نه‌کرێن، هیچ کاندیدایه‌ک ناتوانێ بگاته مه‌جلیس.
ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک ده‌به‌نه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، زۆرتر شانۆیه‌کی مه‌سخه‌ره‌یه و له راستیدا بێحورمه‌تی وسووکایه‌تی کردن به عه‌قل وشعوری خه‌ڵکه و پێشێل کردنی به ئاشکرای مافه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه له‌مه‌ڕ به‌کارهێنانی ئه‌و حه‌ق ومافانه‌ی که له په‌یوه‌ندی به ئازادی وبیروڕای ئازاد ده‌ربرێن وهه‌ڵبژاردن دا هه‌یانه وده‌بێ بتوانن له‌و مافانه به که‌یفی خۆیان که‌ڵک وه‌رگرن وئیدی که‌سێک یان که‌سانێک خۆیان لێ نه‌که‌ن به کویخا ودمراستیان وله جیاتی ئه‌وان بیرنه‌که‌نه‌وه و بڕیارنه‌ده‌ن.
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ی که جێگای تێرۆانینه، ده‌سه‌ڵات وسنوری هه‌رکام له نوێنه‌رانی مه‌جلیسه که له راستیدا زۆرتر ده‌بێ نێوی بنرێ مه‌جلیسی کارتۆنی یان به شێوازێکی دێکه بازیچه‌ی ده‌ستی رێبه‌ری دیکتاتۆری وڵات عه‌لی خامنه‌یی.
به سرنج دان به قانونی ئه‌ساسی ئێران و دابه‌ش بوونی ده‌سه‌ڵات بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که قسه‌ی هه‌وڵ و ئاخر وه‌لی فه‌قیه ده‌یکا وئه‌وانه‌ی دیکه کاریان جێ به جێ کردنی فه‌رمانه‌کانی ئه‌و و داروده‌سته‌که‌یه‌تی.
قانونی ئه‌ساسی کۆماری له لایه‌ن “مجلس خبرگان رهبری ” که رێبه‌ره‌که‌ی و زۆر له ئه‌ندامانی له لایه‌ن وه‌لی فه‌قیه که به قه‌ولی خۆی ” جێ نشینی ئیمامی زه‌مان “ه دیاری ده‌کرێ و به ئه‌مروفه‌رمانی ئه‌و ناوه‌رۆک وبه‌نده‌کانی قانونی ئه‌ساسی داده‌رێژرێ.
ئه‌گه‌ر چاوێک به ئه‌سله‌کان و مادده‌کانی قانونی ئه‌ساسی کۆماری ئیسلامی ئێران دا بگێرێن ده‌بینین که له زۆر بواره‌وه دژایه‌تیان له گه‌ڵ یه‌کترهه‌یه وله راستیشدا ته‌نیا شه‌رعیه‌ت وده‌سه‌ڵات ده‌ده‌دا به فارسه‌کان وبه مه‌زهه‌بی شیعه و له سه‌ر بناغه‌یه‌کی ته‌واو نژادپه‌ره‌ستانه‌ی دینی وسیاسی دارێژراوه.
له ئه‌سلی دووهه‌می قانونی ئه‌ساسی کۆماری ئیسلامی دا هاتووه “جمهوری اسلامی نظامی است بر پایه ایمان به: 1ـ خدای یکتا واختصاص حاکمیت و تشریع به او و لزوم تسلیم در برابر او. 2 ـ وحی الهی ونقش بنیادی آن در بیان قوانین. 3 ـ معاد ونقش سازنده آن در سیرتکاملی انسان به سوی خدا. 4ـ عدل خدا درخلقت وتشریع. 5 ـ امامت و رهبری مستمر ونقش اساسی آن در تداوم انقلاب اسلامی. 6ـ کرامت و ارزش والای انسان و آزادی توام با مسئولیت او در برابرخدا، که از راه : الف ـ اجتهاد مستمر فقهای جامع الشرایط براساس کتاب وسنت معصومین سلام والڵه علیکم اجمعین. ب ـ استفاده از علوم وفنون وتجارب پیشرفته بشری وتلاش درپیشبرد آنها، ج ـ نفی هرگونه ستمگری وستم کشی وسلطه پذیری، وقسط وعدل واستقلال سیاسی واقتصادی واجتماعی و فرهنگی وهمبستگی ملی را تٲمین می کند.”
مانا وناوه‌رۆکی ئه‌و وتانه جگه له پێناسه کردنی کۆماری ئیسلامی وه‌کوو نیزامێکی خودانارده و پیرۆز بۆجێ به جێ کردنی فه‌رمانه‌کانی خودا له سه‌رعه‌رز هیچ مانایه‌کی دیکه‌ی نیه و وه‌لی فه‌قیش که جێنشینی ئیمامی زه‌مانه و تاکووهاتنی ئه‌و ئه‌رکه‌کان ڕاده‌په‌رێنێ. که‌واته ئینسانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رێژیمه ئیسلامیه ده‌بێ له ژێر ئه‌مروفه‌رمانی یه‌ک که‌س دابن و بۆیان نیه له دژی بوه‌ستن. ئه‌و مه‌سله‌حه‌تی هه‌مووان ده‌زانێ و ئه‌وه که ده‌بێ بڕیار له سه‌ر گیان وماڵ وچاره‌نووسی تاکه‌کانی نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه وهه‌موو وڵات بدا. واته رێبه‌ری ئاینی وڵات له هه‌مووکه‌س عاقلتر و تێگه‌یشتووتره وکه‌س بۆی نیه سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانی بخاته ژێر پرسیار وئه‌و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو یاسا و رێسای وڵاته وئه‌وه‌ی پێی خۆش بێ ده‌یلێ وده‌یکا وڵامده‌ری هیچ که‌س وئۆرگان ودام وده‌زگایه‌کی حکومیشی نیه وله سه‌ره‌وه‌ی یاساشه.
له ئه‌سلی 4 دا ده‌لێ ” کلیه قوانین ومقررات مدنی ،جزایی ،مالی ،اقتصادی، اداری، فرهنگی ،نظامی، سیاسی وغیراینها باید بر اساس موازین اسلامی باشد. این اصل براطلاق با عموم همه اصول قانون اساسی وقوانین ومقررات دیگرحاکم است وتشخیص
این امر برعهده فقهای شورای نگهبان است”.
له‌و ئه‌سله‌ش دا به‌هه‌مان شێوه، داڕشتنی یاساکان ده‌بێ له سه‌ر ئه‌ساسی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بن وهه‌ڵسه‌نگاندن ونه‌زه‌ردان و چاره‌نووسی بڕیاردان له سه‌ر ژیان و گوزه‌ران وچاره‌نووسی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران له ده‌ستی تاقمێک ئاخوندی کۆنه ـ په‌ره‌ستی دژ به ئازادی ودێموکراسی دایه که له ” شورای نیگه‌هبانی رێبه‌ری” دا کۆبونه‌ته‌وه وتاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا لێره‌ش دا هیچ حیسابێکیان بۆ نه‌کراوه و به گێل و نه‌فام سه‌یرکراون.
له ئه‌سلی شه‌شه‌م دا ده‌لێ ” در جمهوری اسلامی ایران امور کشور باید به اتکا آرا عمومی اداره شود، از راه انتخابات، انتخاب رییس جمهور، نمایندگان مجلس شورای اسلامی، اعضای شوراها و نظایراینها، یا ازراه همه پرسی در مواردی که دراصول دیگراین قانون معین می گردد “.
له‌و ئه‌سله دا باس له به‌شداری خه‌ڵک له هه‌ڵسوراندنی کاروباری وڵات دا ده‌کا و ئیشاره به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی و شوراکانی شاره‌کان ده‌کا. باس له هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و به‌شداری جه‌ماوه‌ر له به‌رێوه ـ
بردنی وڵاته‌که‌یاندا. له راستیدا ئه‌و ئه‌سله به ته‌واوی له گه‌ڵ ئه‌سله‌کانی سه‌ره‌وه که ئاماژه‌م پێکردوون دژایه‌تیان هه‌یه و زۆر له یه‌کتر جیاوازن. ئه‌و ئه‌سله‌یان ته‌نیا بۆیه گونجاندوه که به عه‌قلی خه‌ڵک پێ بکه‌نن. ده‌نا ئه‌وان نه بڕوایان به ده‌نگدانی ئازاد هه‌یه و نه ئاماده‌ن خه‌ڵک به‌شداری به‌رێوه‌بردنی کاره‌کانی وڵات بکه‌ن ونه بڕوایان به ڕاپرسی هه‌یه. ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن با بێن راپرسی له گه‌لانی ئێران بکه‌ن تاکوو ده‌رکه‌وێ چه‌ند ده‌رسه‌د کۆماری ئیسلامی قه‌بوڵه و ئه‌و رێژیمه‌ی ده‌وێ؟
له ئه‌سلی دوازده دا ده‌لێ ” دین ر‌سمی ایران ، اسلام ومذهب جعفری اثنی عشری است واین اصل الی الابد غیرقابل تغییر
است “.
ئه‌وه‌ش به مانای ده‌سه‌ڵاتی بێ ئه‌م لاوئه‌ولای پان شیعیزمه وناسینی مه‌زهه‌بی شیعه وه‌کوو دینی ره‌سمی ئێران وئه‌به‌دییه‌تی و نه‌گۆری، نه‌فی کردنی مه‌زهه‌ب و ئاینی گه‌لانی دیکه‌ی ئێران وله به‌رچاو نه‌گرتنی مافه‌کانی یه‌کسانه بۆیان. ئه‌و خاڵه زۆر به‌ربه‌ست له به‌رده‌م گه‌لانی دیکه‌ی ئێران به تایبه‌ت سوننی مه‌زه‌هه‌به‌کان وئاینه‌کانی دیکه داده‌نێ وئه‌وان بۆیان نیه که رۆژێک بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که که‌سێکیان له جێگای عه‌لی خامه‌نه‌یی دابنیشێ یان ببێته سه‌رۆک کۆمار و یان پۆسته گرینگه‌کانی دیکه‌ی نیزام به ده‌سته‌وه بگرێ. له یه‌ک واتا دا هه‌مووغه‌یره شیعه‌کان ده‌بێ له ژێر ئه‌مروفه‌رمانی شیعه‌کان دابن.
له ئه‌سلی پازده دا ده‌لێ ” زبان وخط ر‌سمی ومشترک مردم ایران فارسی است. اسناد ومکاتبات ومتون ر‌سمی وکتب درسی باید با این زبان وخط باشد ولی استفاده از زبانهای محلی وقومی درمطبوعات و رسانه های گروهی وتدریس ادبیات آنها در مدارس درکنار زبان فارسی آزاد است “.
لێره‌ش دا به زۆری و ناڕه‌وا زمانی فارسی وه‌کوو زمانی فه‌رمی هاوبه‌شی قسه کردن ونووسین گه‌لانی ئێران پێناسه ده‌کا وئاماده کردن وچاپ وبڵاو کردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه ده‌وله‌تییه‌کان وکێتبه ده‌رسییه‌کان ده‌بێ حه‌تمه‌ن به فارسی بن. واته زمانی گه‌لانی دیکه‌ی ئێرانی خراوه‌ته په‌راوێزه‌وه وهه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان له ژێر کاریگه‌ری زمانی فارسی به قانونی کراوه وبه ره‌سمی ناسراوه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان تواندنه‌وه‌ی زمانه‌کانی گه‌لانی دیکه‌ی ئێران نیه، بۆ رێگه ناده‌ن که منداله‌کانی ئه‌وانیش له مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی را تاکوو زانستگا به زمانی زگ ماکی خۆیان بخوێنن وخۆیان وناسنامه‌یان به زمانی خۆیان بناسن. له راستیدا به‌کار هێنانی وشه‌ی زمانی فارسی وه‌کوو زمانی” مشترک ” یان هاوبه‌ش سیاسه‌تی پان فارسیزمه بۆ ئاسێمیله کردنی زمانه‌کانی دیکه له زمانی فارسی دا وتواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه‌کانی دێکه له فه‌رهه‌نگی فارسی دا.
له ئه‌سلی شازده دا ده‌لێ “ازآنجا که زبان قرآن وعلوم ومعارف اسلامی عربی است وادبیات فارسی کاملا با آن آمیخته است این زبان باید پس از دوره ابتدایی تا پایان دوره متوسطه درهمه کلاسها ودر همه رشته‌ها تدریس شود”.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای تێرامانه پێناسه نه‌کردن ودان پێدانه‌هێنانی زمانی گه‌لانی غه‌یری فارسه وئه‌وان بۆیان نیه باس له په‌روه‌رده به زمان وکولتوری خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام زمانی عه‌ره‌بی به زۆر به سه‌ر منداڵانی مه‌دره‌سه داسه‌پێنراوه وسیاسه‌تی ” امت اسلامی ” له سه‌ر گه‌لانی غه‌یری فارس وغه‌یری شیعه وغه‌یری موسولمانیش به زۆره ملی وبه قیمه‌تی سرینه‌وه‌ی زمان وفه‌رهه‌نگیان پیاده ده‌کرێ.
له ئه‌سلی 19 دا ده‌لێ ” مردم ایران ازهرقوم وقبیله که باشند از حقوق مساوی برخوردارند و رنگ ،نژاد،زبان ومانند اینها سبب امتیازنخواهد بود “.
له‌و ئه‌سله دا به ئاشکرا درۆیه‌کی گه‌وره‌یان نووسیوه و به قه‌ولی کورده‌واری خۆمان شووتی له بن هه‌نگڵی خه‌ڵک ده‌نێن. لێره دا باس له حقوقی به‌رابه‌ر ویه‌کسان ده‌که‌ن بۆهه‌مووان به بێ جیاوازی. ئه‌ی به ره‌سمی ناسینی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی دوازده ئیمامی که وه‌لی فه‌قی رێبه‌ری ده‌کا ئیمتیاز ونابه‌رابه‌ری نیه ؟ ئه‌ی به فه‌رمی ناسینی زمانی داسه‌پاوی فارسی وه‌کوو زمانی خوێندن و
نووسین و په‌روه‌رده نابه‌رابه‌ری و نایه‌کسانی نا‌گه‌ینێ؟
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه که گرینگه ئاماژه‌ی پێ بکه‌م، باس کردن له “اقوام ایرانی ” به قه‌ولی وانه که خۆیان وه‌کوو فارسه‌کان به نه‌ته‌وه پێناسه ده‌که‌ن و باقی گه‌لانی غه‌یری فارس به ” قه‌وم “. ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ ئێران به قه‌ولی وان یه‌ک نه‌ته‌وه یان میلله‌ت بێ، خۆ ناکرێ فارسه‌کان به ته‌نیا نه‌ته‌وه بن وباقی گه‌لانی دیکه قه‌وم. ئه‌گه‌ر به روانگه وسیاسه‌تی ئه‌وان ئێران یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه، فارسه‌کانیش یه‌کێک له قه‌ومه‌کانی ئێران پێک دێنن و که‌مینه‌یه‌کن وه‌کوو هه‌موو که‌مینه‌کانی دیکه‌ی ئێران وبۆیان نیه خۆیان به زۆرینه وبه نه‌ته‌وه پێناسه بکه‌ن وباقی به که‌مینه و به قه‌وم. ئه‌گه‌ر چاوێک له پێکهاته‌ی ناوچه‌کان ودانیشتوانی ئێران بکه‌ین به روونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که فارسه‌کان که‌مینه‌ن نه‌ک زۆرینه.
له ئه‌سلی 20 دا ده‌لێ ” همه افراد ملت اعم از زن ومرد یکسان درحمایت قانون قراردارند وازهمه حقوق انسانی، سیاسی، اقتصادی ،اجتماعی و فرهنگی با رعایت وموازین اسلام برخوردارند “.
به چاولێکردن له‌و ئه‌سلانه‌ی سه‌ره‌وه، بێ مانا بوونی ئه‌و دروشمانه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ و بۆ هه‌موو که‌س ئاشکرایه که له کۆماری ئیسلامی دا نه‌ک هه‌ر پیاوه‌کان وه‌کوو یه‌ک مافیان نیه ومافه‌کانیان به ئاشکرا پێ شێل ده‌کرێ، به‌ڵکوو ژنان وه‌کوو ئینسان حیسابیشیان بۆ ناکرێ چ بگا به له به‌رچاوگرتنی مافه‌کانیان. ئه‌ساسی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر دژایه‌تی مافه‌کانی مروڤ دامه‌زراوه و دیموکراسی ومافی مرۆڤ وبه‌رابه‌ری ژن و پیاو له‌و نیزامه دا هیچ مانایه‌کی نیه.
له ئه‌سلی 23 دا ده‌لێ ” تفتیش عقاید ممنوع است وهیچکس را نمی‌توان به صرف داشتن عقیده‌ای مورد تعرض ومواخذه قرارداد.
ئینسان به‌و ئه‌سله پێکه‌نینی دێ. وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئێران به‌هه‌شتی سه‌ر رووی عه‌رز بێ بۆ ئازادی ودێموکراسی وپارازستن و رێز
گرتن له مافه‌کانی مروڤ و ڕاده‌ربرین به ئازادی هیچ کێشه وبه‌ربه‌ستێکیان نه‌بێ وئێران نمونه‌ی گه‌وره‌ترین وئازادترین دێموکراسی دونیا بێ وهیچ جۆر چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان به ده‌ست ئینسان له ئارادا نه‌بێ. به‌ڵام ته‌مه‌نی ڕه‌شی کۆماری په‌ت و سێداره له ماوه‌ی 37 ساڵی رابردوو دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدعایانه وبه‌ند وئه‌سڵانه‌ی قانونی ئه‌ساسی ئه‌و رێژیمه‌یه و گرتن و ئه‌شکه‌نجه و ئێعدام و ڕاوه‌دونان وسه‌نگساری ژنان وقامچی لێدانی سه‌رشه‌قام وبرینه‌وه ده‌ست ولاقی ئینسانه‌کان وله سێداره‌دانی خه‌ڵک له سه‌ر شه‌قامه‌کان ناراست بوونی ئه‌و ئیدعایه پڕ له درۆیه‌ی رێژیمی مه‌لایان به باشی ده‌خه‌نه ڕوو.
له ئه‌سله‌کانی 24 و25 دا که ئه‌وانیش هه‌رپه‌یوه‌ندیان به ئه‌سلی 23 وه هه‌یه ده‌نووسێ ” نشریات ومطبوعات در بیان مطالب آزادند مگر آن که مخل به مبانی اسلام یا حقوق عمومی باشد. احزاب، جمعیت ها، انجمن های سیاسی وصنفی وانجمنهای اسلامی یا اقلیتهای دینی شناخته شده آزادند، مشروط به این که اصول استقلال، آزادی، وحدت ملی ،موازین اسلامی واساس جمهوری اسلامی را نقض نکنند. هیچکس را نمی توان از شرکت درآنها من‌ع کرد یا به شرکت دریکی ازآنها مجبور کرد”.
زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی که پڕن له چالاکوانانی سیاسی، مه‌ده‌نی ،رۆژنامه‌وانان ونوسه‌ران وقه‌تلی سه‌دان که‌سی سیاسی و فه‌رهه‌نگی ئه‌و دروشمه پڕوپوچانه وه‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه. باشه خۆ کرێکاران وخوێندکاران و ژنان وفه‌رهه‌نگیان که داوای مافه‌کانی مه‌ده‌نی وسینفی خۆیان ده‌که‌ن هیچ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نیه، ئه‌ی بۆچی به‌کوشتن ولێدان وگرتن وئه‌شکه‌نجه وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه؟ خۆ ئه‌نجومه‌نه کرێکارییه‌کان و ژنان وماموستایان دروشمی رووخانی رێژیم ناده‌ن، داوای حه‌قی خۆیان ده‌که‌ن.
ئه‌وان داوا ده‌که‌ن که وه‌کوو مرۆڤ رێزیان لێ بگیرێ وحه‌ق ده‌سته نه‌دراوه‌کانیان پێ بدرێ ومافه ئینسانی وخوداداییه‌کانیان پێشێل نه‌کرێ، ئه‌ی بۆ چی وه‌کوو”ارازل واوباش وضد انقلاب ” سه‌یریان ده‌کرێ وحوکمی زۆر ناڕه‌وایان له سه‌ر ده‌درێ؟
درێژه‌ی هه‌یه
لوقمان زه‌هرایی