نامێلکەی تایبەت بە کۆمەڵێک بابەت و نووسراوەی بەڕێز مستەفا مەعرووفی

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تێکۆشەری سیاسی و دیاری نێو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک مستەفا مەعرووفی زیاتر لە دەیان جۆرە بابەتی هەمەڕەنگی سیاسی و ئەدەبی و ئابووری و فەرهەنگی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و ماڵپەرە و فەیسبووک دا بڵاو کردوونەوە.
کاک ڕەحمان نەقشی وەک کەسێکی دیار لە بواری دیزاین و مێدیا دا زەحمەتی کێشاوە و بابەتەکانی کاک مستەفا مەعرووفی لە نامیلکەیەک دا کۆ کردوونەوە و لە ڕێگای ماڵپەری گیارەنگەوە ئەم نامیلکەیە بڵاو دەکەینەوە.