نرخی فوویەکی ئیسلامی، لە حەرامەوە بۆ حەڵاڵ کردنی گۆشت لە مانگ دا 40 هەزار کرۆنە… ئەهوەن

لە دەورانی یەکێک لە پادشاکانی قاجار لە ئێران دا، تجارەت و هەناردەکردنی قەند و شەکر بۆ ئێرانێ برەو بازارێکی گەرم بوو بۆ وڵاتی ئینگلستان. مەلایەکی قسە رۆیشتوو و بە دەسەڵات لە نێو حکومەتی قاجار دا، داوا لە ئینگلیسێکان دەکا کە باجی زیاتر هەم بە دەوڵەتی ئەوکات بدەن هەم دەبێ ئەویش رازی کەن دەنا خواردنی قەند و شەکر حەرام دەکا. ئینگلیسێکان دژ بەو داوایە دەوەستنەوە و دەڵێن کە ئێمە دەزانین قەند و شەکر لە پێویستی یە سەرەکیەکانی خەڵکی ئێرانە کە وابوو قسەی ئەو مەلایە ناتوانێ هیچ کاریگەرێکی لە سەر ویستی خەڵک هەبێ. مەلا بە دەر کردنی فتوایەک دەستوور دەدا لە هەموو وڵات جار بکێشن: یا ایو هنناس، ئەو قەندەی لە وڵاتی ئینگلیسەوە دێ مایەکەی لە پیوی بەرازێ و خواردنی بۆ هەموو موسوڵمانێک حەرامە…. خەڵکی هەروەک ئۆمەتی هەمیشە لە سەحنەی ئێستا دا، بێ یەک و دوو لە ترسی رۆژی قیامەتێ بە سانایی مل بۆ ئەو فتوایە رادەکێشن. دوای چەند مانگان دەوڵەتی ئینگلستانێ کە بە هەزاران تۆن قەندی لە ئەنبارەکان بە سەردا ماوەتەوە، داوای وتووێژ دەگەڵ ئاخوندی فتوادەرکەر دەکەن و دەڵێن ئەگەر داواکەتان قەبوڵ کەین چۆن ئەو گرفتەی چارەسەر دەکەن؟ ئاخوند دەڵێ: ئەوە پیشەی خۆمانە بە وشەیەک حەرامی دەکەین و بە وشەیەکیش حەڵاڵ…. ئەو جار دوای قەبوڵ و واژۆ کردنی هەر دوولایەن، ئاخوند بە دەرکردنی فتوایەک کە لە هەموو وڵات جاڕی بۆ دەکێشنەوە، دەڵێ: ئەو قەندەی کە مایەکەی لە پیوی سازدەکرێ بە تێهەڵکێشانی لە چا دا پاک دەبێتەوە و حەڵاڵە. بەم فرت و فێڵە ئیسلامی یە، دووبارە هەناردەی قەند و شەکر بە لێشاو دەست پێدەکاتەوە.
وڵاتانی پێشکەوتووی ئوروپایی و یەک لەوان سوئێد، پەنابەری موسوڵمانیان لە هەر دوو فیرقەی شیعە و سوننە بە لێشاو پەنا داوە و دەرەتانی سەدان مزگەوت و بنکە و بونیاتی ئیسلامیان پێدراوە و بۆیان دابین کراوە. بەڵام ئێستاشی دەگەڵ بێ هیچ کام لە یاسا و رێسا و کلتور و گەشەی دونیای پێشکەوتووی غەرب نەیتوانیوە بە سەر فیکر و ئیدۆلۆژی دواکەوتووانەی ئیسلامی یە تووند ئاژۆکان دا زاڵ بێ، بگرە دەبێ باجێکی مفت و خۆراییشیان بدرێتێ و هەر فیرقەیەی فتوادەری خۆی هەیە و بە واتایەکی تر هەر کامە و بازارێکی بۆ خۆی کردۆتەوە…. گۆشتی ئاژەڵ وپەلەوەر بە هەموو نەوعەکانێوە، پێداویستێکی سەرەکی بژیوی مرۆڤە و داواکاری زۆرە. ئاژەڵەکان دوای پشکنینی پزیشکی و دڵنیابوون لە سالم بوونیان لە کوشتارگایەکی مودێرن و تەواو بێهداشتی بە شێوەی ستانداردی دیاری کراو سەردەبڕدرێن و بە ئامرازی پێشکەوتوو کەوڵ و قەسابی دەکرێن و ئامادەی هەناردەکردنی بازارەکانی دەرەوەو ناوخۆ دەکرێن. دمراستە بە هێزەکانی ئیسلامی بە نێوی ئاخوند و مەلای خزینڕاو لە وڵاتانی غەربی کە وەک هەمیشە نەبزی خەڵکی بە باوەری ئیسلامیان لە دەست دایە و دەتوانن بە فتوایەک حەڵاڵ و حەرامیان بە سەر دا بسەپێنن و لە لایەکی دیکەشەوە بەشی هەرە زۆری کریار و مەسرەفکەری گۆشت لەو خەڵکە موسوڵمانەیە کە زۆربەشیان بنەماڵەی پڕ خیزانن پێک دێ، خاوەن کۆمپانی و شیرکەتە گەورەکانی دابینکەری گۆشت، مەجبوور بە دانی باجێکی زۆر و زەبەند دەکرێن. هەر چەند بە زیاد کردنی دەرسەدێک بە فرۆشی گۆشت لە بری ئەو باجەی دەدرێ بە مەلای لە لایەن خاوەن شیرکەتەکانەوە قەرەبوو دەکرێتەوە. جا بۆ ئەو مەبەستە لە کوشتارگاکان دیوێکی شوشە بەند بە فاسیلەی سی ـ چل میتری بە دەرگایەکی جیاواز کە تەنیا دەڕوانێتە شوێنی سەڕبڕینی مەڕ و ماڵات، بۆ مەلای موسوڵمان ئامادە کراوە. سەر بڕینەکانی هەموو ئاژەڵەکان چ ئەو بەشەی هەناردە دەکرێ و چ بەشی ناوخۆیی بە یەک شێوە و یەک تیغی کارەبایی بە ریز لەوسەری بۆ ئەو سەری سەر دەبڕدرێن و پاشان دوای هەڵاوەسین و کەوڵ کردن بۆ بەشەکانی دیکەی پێوەندیدار ئوتومات دەنێردرێن. ئەو بەشە لەو ئاژەڵانەی راسپاردە و دیاریکراوی فروشگا ئیسلامی یەکانە، ئاخوند یا مەلا لە کاتی سەربڕینیان لە پشتی شوشەیەوە ” فوو “ی لێدەکا و بەو شێوەیە مۆری حەڵاڵ! دەخوا. هەڵبەت لە سەرەتا تا کۆتایی سەربڕین، مەلا بە هیچ شێوەیەک حەقی نیە پێ بنێتە ناو سالۆنی کوشتارگاوە لە بەر ئەوەی مەبادا هەناسەیان هۆی بڵاوبوونەوەی میکرۆب بێ و سالۆنی بە تەواوی بێهداشتی و سترلیزەکراو بۆگەن و میکرۆباوی کرێ. خەرجی ئەو “فوو” لێکردنە لە مانگ دا 40 هەزار کرۆنی سوئێدی یە کە دەچێتە گیرفانی مەلایەوە. دوو شیرکەتی گۆشتی مریشکی لە سوئێدێ هەیە، ئەو گۆشتە مریشکانەی مۆری ” قبلە ” یان پێوەیە هی خاوەن فرۆشگا گەورەکانی شیعەیە و شیعەکان بە پێی مۆرەکەی دەیکڕن و بۆیان حەڵاڵە. ئەوی تریان بە مۆری ” برکت ” هی سوننی یەکانە. هەمووی ئەوانە لە حاڵێکدایە کە بە بێ جیاوازی و بە ستانداردی دیاری کراوی وڵاتی سوئێد سەر دەبڕدرێن و دەنێردرێنە بازارەکانی جیهانی و ناوخۆیی…. هیچکام لەو ئاژەڵ و پەلەوەرانەی ئەوەی پێێ دەڵێن ” زبحی اسلامی ” کە لە راستی دا خراپترین و دژە بێهداشتی ترینی سەربڕینەکانە، لەم وڵاتە نە تەنیا وجودی نیە بەڵکوو بە پێی یاسا قەدەغەیە و سزای تووندی لە سەرە. بەڵام هەر وەک ئاماژەی پێکرا، کۆمەڵی موسوڵمان بە چەشنێک دە داو و تەلیسمی خورافاتی ئیسلامی کەوتووە کە تەنانەت فەرهەنگ و زانست و تکنۆلۆژی هەرە پێشکەوتووی وڵاتانی غەربیش نەیتوانیوە زۆرێک لەو دە داو کەوتووانەی مێشکی، نۆرماڵ و ئاسایی بکا. لە حاڵێکدا بە کۆمێنت و دیتراو بیستراو لە هەر دوو قوتبی موسوڵمانی شیعە لە ئێران و سوننی لە عەرەبستان و هێندێک وڵاتانی سەربەو دوو قوتبە، بە دەیان جار شاهیدی ئاشکرا بوونی فرۆشتن و دەرخواردانی گۆشتی کەر و سەگ و پشیلە و…. بە خەڵکانی موسوڵمان بوون کە بێ شک لە پشتی ئەو کوشتارانە چەندین مەلای مل ئەستوور و دەسەڵاتدار هەن کە باجی تایبەتی خۆیان وەردەگرن و دەنگیان لێوە نایە و لە ئەگەری ئاشکرا بوونیش دا بە زوویی دیزە بە شەرعینە و دەرخۆنە دەکرێ.