ئەگەر دەڵێین ئێمە ئێرانین، یانی ئەو وڵاتە بە تەنیا مووڵك و خاکی فارس نیە.

سەبارەت بە نێوەرۆکی ئەو پەرتووکە کوردیانەی کە لە ئینتشاڕاتی “حیزبی دێمٶکڕاتی کوردستانی ئێران” دا چاپ و بڵاو کراونەتەوە لەسەر چەند ڕستە و دەستەواژە، هێندێك وردە ڕەخنە و سەرنجی بە دوایخۆیدا هێناو ئەو بەرێزانەش کە ئەو مژارەیان خستۆتە بەر تیشکی دێراسەکردن و بەڕۆژیانکردوە، مەبەستیانە تیروتوانج بگرنە رەهەندە سیاسی و نەتەوەیەکانی حیزب وەك سەرچاوەی بیری سیاسی و نەتەوەی و شۆڕشگێڕی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.
بەتایبەت ئەوڕستەیە بۆتە سەرچاوەی ڕەخنەگرتن کە دەڵێت: ” ئێمە ئیرانین و ئێران لای ئێمە بەڕێزە”. بەو مانایە کە ئیڕان وڵاتی کۆی گەلانی ئەو وڵاتەیە و بەتەنیا مووڵك و خاکی فارس نیە و ئەو مەسەلەیە بێگوومان ناتوانێت کەوانەی دەمامکدار بخاتە سەر سیاسەت و هەڵوێستی سیاسی و نەتەوەی حدکا. پرسیار ئەوەیە لەو دۆستە بەرێزانە ئێمە وەك گەلی کورد لە کوێ خەبات دەکەین و لە گەڵ کام دەسەڵاتی داگیرکەر بەرەوڕووین؟

سەیرلێرەدایە چۆن حیزبێك بە پێچەوانەی جەوهەرو هێڵە گشتیە نەتەوەیەکانی خۆی دەتوانێ بیربکاتەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، لە دژوارترین و تاریك ترین سەردەمە سیاسی و مێژوویەکاندا ” حکوومەتی کوردستانی” دامەزراند. بنەما و فەلسەفەی فیکری حیزب وەك هێزێکی نەتەوەی و شۆڕشگێڕی کوردستان کە لە پێناوی ڕزگاری نیشتیماندا زیاتر لە” حەود” دەیە بێ وچان و کۆڵنەدان خەبات دەکا و زۆر بەژیری و وشیاری قۆناخە مێژوویەکانی بڕێووە و هەرگیز لە ڕەوتی تێکۆشانی نەتەوەی لاڕی نەبووە.
نێوەڕۆك و نێوئاخنی هێندێك لاپەڕەن کە زیاتر وەك لاوازی بە شی ڕاگەیاندنی سیاسی و ڕۆشنبیری حیزب زەق کراونەتەوە و ئەوەش لە کاتێكدایە کە دۆخی ئەوکات و ئیمکان و دەرەتانی سیاسی و ڕۆشنبیری ئەوەی بەرهەم هێناوە و ناکۆکیان لە گەڵ سیاسەت و ڕێبازی ڕاگەندراوی حیزبدا نیە.
ئەو وەختەی ئەو پەرتووکانە ئامادە و بڵاو کراونەوە، هەلومەرجی سیاسی و ئاڵۆگۆڕەکانی کوردستان تایبەتی و ناسكبووە و بۆ ئەو سەردەمی بەکەڵك و بەسوود بوونە و لە گەڵ دروشمی ستڕاتیژی سیاسی حیزب بە تەواوی کٶك بووە کە داوای خودموختاری بۆ کوردستان و دێمۆکڕاسی بۆ ئێران دەکرد. یانی ئەگەر خەڵك بە ڕێگای دەنگدانێكی ئازاد دا بەشداری هەڵبژێران و دەنگدان بکات و حکوومەتێكی گەلی و فرەنەتەوەی بێتەسەرکار، بێگوومان ئەو دەسەڵاتە سیاسیە کە بۆ بەرێوەبردن و ئیدارەکردنی ناوچەکانە، بەناوی ئێران دەبوو، کەوابوو هیچ حەیبی تێدا نەبووە بەڵێن ئێمە ئیرانین و ڕێز لەو وڵاتە دەگرین کە خۆمان دەمان هەوێت، نەك ئەو وڵاتەی کە ئاخوندەکان بەرێوەی دەبن. ئیدی ئێستا خۆمان بە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندەکان لە ڕووی سیاسی و ئیداریەوە نازانین و ئەوەتا بەدژیان لە شەڕ و تێکۆشانداین.
پاشان شوێنێك نابینین کە پێمان وابێ خاڵی لاوازە و ناکرێ ئاوڕی لێ بدەینەوە. سەیرم بەوەدی دێ، بۆ دەبێت دژی ئاشتی و برایەتی گەلانی ئێران مان پێ شتێکی ناشیا و نائاقڵانی بێت و ئەگەر داوا بکەین بە هەموومان وڵات بەرێوەبەرین و ڕێزی یەکبگرین و بیکەین بە وڵاتێکی دێمۆکڕاتی و ئادەدانی بکەینەوە شتێکی ناشیاوە!
لەکاتێكدا پێك هاتەی ئێران لە ڕووی سیاسی و مێژووی و نەتەوەیەوە بە تەنیا مووڵك و خاکی فارس نیە و ئیدی ئەوە دەبێ هەموومان بەباشی لێێ تێبگەین و تۆزێك زیاتر لەو بارەوە بیر بکەینەوە.
کورد و نەتەوەکانی تریش بەگشتی پێك هێنەری ئەو وڵاتەن کە بە” ئێڕان” ی ئەمڕۆ ناسراوە لە ڕووی سیاسی و جوگرافیەوە و نابێت لە بەری ڕاکەین.

ئەگەر هێزێك یان دەستە و گروپ کاری باشتر لەوەی حدکا یان لە پێناوی ڕزگاری و سەربەستی کوردستاندا کردووە، فەرموون پێمان بناسێنن و با ئێمەش چی تر باسی گەورەی و شانازیەکانی حدکا وەك هێزێکی دیار و کاریگەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەکەین و بەشان و شەوکەتی ئەو دا هەڵبدەین. شانازیە گەورە و زێڕینەکانی حیزب لە ڕەوتی خەباتدا ئەوەبووە کە زۆر شیلگیرانە لە پێناوی ڕزگاری نەتەوەیدا تێکۆشاوە و شەرمێونانە هەڵویستی دەرنەبرێووە.
پاشان ئەگەر لە وڵاتێكدا بژی و هەوڵی چارەسەرکردنی پرسە سیاسی و نەتەوەیەکان لە چوارچێوەی جوگرافیایەکی دیاریکراودا بدەیت، زۆر سروشتیە داوای یەکیەتی و یەکرێز و هاوکاری لە نێوان گەلانی وڵاتدا بکەیت و بۆ ئەستاندنی مافی خۆمان و وەرگرتنەوەی خاکی داگیرکراومان هەر دەبێت لە گەڵ ئەو نەتەوانە کۆبینەوە و گفتوو گۆبکەین کە پێك هێنەری وڵاتی ئێرانن.
خۆ ئێمە ئەگەر دەڵێین ئێرانین، نابێت بەو مانایە لێك بدرێتەوە کە ئیدی کورد بوونی خۆمان بەلاوە نابێت و لە رەهەندە فیکری سیاسیەکان دوور بکەوینەوە. هەر لەو پەرتوکەشدا بە ڕوونی هاتووە و دەڵێت:
وڵاتی مە کوردستانە
دیمەنەکانی زۆر جوانە
مناڵانی کوڵ نەدەرن
بۆ ئازادی تێکۆشەرن
گوڵ و گیای بێ وێنەیە
ئەو کورتە شێعرە جەوهەری فیکری سیاسی و نەتەوەی حیزبی دێمۆکڕاتی کورستانی ئێران دەردەخات و بەڕوونی باسی هەڕیمی سیاسی کوردستان وەك بەشێکی جیا لە ئێرانی مەبەستە و بەو کورتە دێرە شێعریە جەوهەری ڕوانینی خۆی بۆ هەموو لایەك و دەسەڵاتی ناوەندی دەربرێووە. باشە دەکرێ لە وڵاتێكدا بژی و بۆ ئاوەدانی و ئاسوودەی کار نەکەیت و لەسەر بنەمای دژایەتی و یەکتری ڕەدکردنەوە، بە هیچ کوێی کێشەکەمان ناگەین.
بە ڕاستی رەخنەگرتن و باسکردنی ڕەهەندە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، کاتێك دەکەوێتە چوارچێوەی ژێری و ئاقڵانیەوە، کە لێکدانەوەکان لەسەر ئەساسی ڕوخساری سیاسی ئەو سای وڵات بێت و پاشان قسە و کردارمان بەیەکەوە بگونجێ. حدکا وەك هێزێکی تێکۆشەر و قەڵای پۆڵاین لە مەیدانی خۆڕاگری، بە هاوکاری و پشتیووانی خەڵك ماوەتەوە و قسە و کرداری یەکبووە. هەرگیز بە قسەی زل و بێ کردار هەوڵی چەواشاکردن و بەلاڕێدا بردنی شۆڕشی خەڵکی کورستانی نەداوە.
لە وڵاتێكدا خەباتی کردوە و سیاسەت و ڕێبازەکەشی بە جۆڕێك ڕێکخستووەو داڕشتووە کە بەرژەوەندیە سیاسی و نەتەوەیەکانی گەل بەتەواوی تێیدا ڕەنگیداوەتەوە و بە زەقکردنەوەی یەك دوو دێرە نێو پەرتووکە کوردیەکانی سەرەتای شۆڕشی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ پرسیارێك ناخاتە سەر ڕێبازی نەتەوەی حیزب.
ئەگەر سەیری ڕۆژنامەی کوردستان و وتووێژی ڕێبەرانی حیزب و ڕێبەرەگەورەمان دکتۆر قاسملوو بکەین، بە تەواوی وشەی کوردستانی لە ئەدەبیاتی سیاسی دا لە ئێران جیاکردۆتەوە، کاتێك دەڵێت، ئێران و کوردستان. یانی کوردستان بە شێکی سەربەخۆیە و بە زۆر بە ئێرانەوە لکێندراوە. دۆستان ئەگەر خاوەنی ئەو قسەلیقەی جوانەی ڕەخنەگرتنن، ئەی خێرە بەلای ئەو دەستەواژەیەدا نارۆن، یان تێگەیشتن لەو چەمکە فیکریان بە لاوە قوورس و قبووڵ نەکراوە!
گەران بە دوای بەهانە و ڕەخنەی سواودا، بەدڵنیایەوە سوود بە هیچ لایەك و پرۆسەی سیاسی و نەتەوەی ناگەیەنێ و هۆکاری ساردی و زیان گەیاندنە بە ڕەوتی یەکیەتی و هانگاوە سیاسی و نەتەوەیەکان لە سەر ئاستی ئێران و کوردستاندا.
شەنووکەوی ڕووداوە سیاسی و مێژوویەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێگوومان کاری هەر کەس و لایەنێك نیە، بەتایبەتیش کە شارەزای ئەو ڕووداوە سیاسی و مێژوویانە نەبی و هەرلە خۆوە و بێ هۆکار و دەلیل بە نێودا بڕۆیت بە ڕێزکردنی کۆمەڵێك وشە و دەستەواژەی سەرنج ڕاکێش. پاشان بەو ڕادەیەی ئەو لایەنەی حیزب دێتە بەرباس و رەخنەی لێ دەگرن، ئەی خێرە باسی گاریگەری و ڕۆڵی ئەو هێزە تێکۆشەرە نەیەوەیە لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی و وشیاری نەتەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناکرێت باسی دەسکەوت و ڕەهەندە فیکری و پێك هێنانی حکوومەتی کوردستان و ئاڵای کوردستان و سوپای میللی و پێك هێنانی ڕێکخراوە مەدەنیەکان ناکرێت! بەدڵنیاوە ئەو چەند لاپەڕەیە شتێك نین کە شوێنی ئەو تۆیان لەسەر پێگە و نفوزی سیاسی وتەشکیلاتی حدکا هەبێت و بەو رێگایەدا خەڵك لە حیزب دوور ناکەوێتەوە.
ئەوەی لە ئێستاداڕێژیمی ئاخوندی بەمەترسی لەسەر پێگە و نفوزی خۆی لە دەزانێت، بەر لە هەر هێزێکی تری کوردستان، خۆش یان ناخۆش، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانە و هەربۆیەش لە ناوخۆشدا بەر رەهێڵەی هێرش ڕەخنە دەکەوێت. حدکا وەك هیزێکی دێمۆکڕات و دێمۆکڕاسیخواز باوەڕی بە ڕەخنە و لێکدانەوەی پێچەوانەی هەیە و ڕێز لە فرە ڕەهەندی و فرە حیزبی دەگرێ و پێك هاتەی سروستی سیاسی حیزب لە سەر ئەساسی ئەو بنەما جەوهەریانە بیناکراوە.
حدکا وەك هێزێکی نەتەوەی، بەرێگای ئەو پەرتووکانەدا خزمەتێكی لە ڕادەبەدەری بە زمان و وێژەی کورد کرد و شانازیەکی گەوریە کە لەو ماوە کوردتەی دەسەڵاتدا توانی قوتانخانەی کوردی لە زۆربەی ئەو شارو ناوچانەدا بکاتەوە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی دا بووە و مامۆستایانەی شۆڕش خزمەتێکی گەورەی نەتەوەیان لەو بوارەدا پێشکەشکرد. کردنەوەی قوتابخانە و چاپ و بڵاوکردنەوەی پەرتووك بە زمانی شیرینی کوردی لە ئینتیشاراتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران یەکێکەتر لە شانازیە نەتەوەیەکانی ئەو حیزبە. هەتا بەڵێی هەنگاوێکی بەسوود و بەنرخبووە و تیروتوانج تێگرتن، جگە لە نیشان دانی نامۆبوون بە ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شتێکی ترمان پێ ناڵێت.
گەڕان بەدوای هێندێك وشەی سواو و لە کەڵك کەوتوو، سوود بە هیچ لایەك ناگەیەنێت و پاشان خەبات و ئامانجە سیاسی و نەتەوەیکانی حدکا بۆ هەموو لایەك ڕوون و ئاشکران. بۆ هەموو لایەك ڕوونە وەك ڕۆژی ڕووناك کە حدکا زۆر بوێرانە داوای مافی سیاسی و نەتەوەی گەلی کورد دەکات و بە ڕاشکاوی داوای مافی فیدڕالێ دەکا و بۆ ئەو مەبەستەش بەرنامەی سیاسی نەتەوەی خۆی راگەیاندووە.
ئەگەر زۆر دوور نەڕۆین، لە کاتی دژواری سیاسی و تێكچوونی هاوسەنگی سیاسی لە نێوان حکوومەتی ناوەندی و حدکادا، زۆر بەجددی کاری لەسەر ئەو چەمکە جەوهەریە دەکرد کە ئێران وڵاتێكی فرەنەتەوەیە و ئەو ڕەهەندە سیاسی و مێژوویەی کردە کرداڕێکی هەنووکەی.
محەممەد سلێمانی
21.08.2020