ئاگاداری دووهەمی بنەماڵەی نەمر کاک مەحموود خاس
دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی شەهیدبوونی باوکمان لە مێدیاکان دا، لە زۆربەی وڵاتانی دوور و نیزیکەوە، لە نیوخۆی کوردستان بە گشتی و هەروەها لە وڵاتانی سکاندیناوی و نۆروێژەوە بە تایبەت بەردەوام پەیوەندیمان پێوە دەکرێ بۆ ئەوەی هەم هاوخەمی خۆیان دەر ببڕن و هەمیش لە ڕێکەوتی دانان و بەرێوەچوونی پرسە و سەرەخۆشییەکەمان زانیاری وەربگرن.
لەم پەیوەندییەدا، لە ڕیگای ئەم کورتە نووسینەوە هەموو خۆشەویستان و ئازیزانی باوکی ڕەحمەتی و نەمرمان ئاگادار دەکەینەوە، لەبەر ئەوە تاکوو ئێستا لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان و کار یاساییەکانی تەواو نەبوون، ئێمە هیچ ڕێکەوتێکمان دیاری نەکردووە و لەگەڵ تەواو بوونی کارەکان هەوڵ دەدەین کە لە نزیکترین کاتدا هەموو لایەک لە چۆنیەتی بەرێوەبردنی کۆڕی پرسەی باوکمان ئاگادار بکەینەوە و هیوادارین کە ئێوە ئەم نووسراوەیەمان وەک سوپاسنامەی یەکەم و ڕێز و حورمەتی ئێمە لە ئاست بەشداری و پەیوەندییەکانتان دا چ ئەو کەسانەی لە یەکەم ساتەکان را لە تەنیشتمان بوون و چ ئەوانەی بە تەلەفوونی هاوخەمی خۆیان دەربریوە، قەبووڵ بفەرموون.
بۆ ئەو کەسانەی کە دەخوازن پەیوەندیان لەگەڵمان هەبێ دەتوان لەو ژمارە تەلەفوونەی خوارەوە کەڵک وەر بگرن.
عەلی خاس
٠٠٤٧٩٠٧٧٧٤٨٥
004790777485
عومەر خاس
٠٠٤٧٤٦٧٦١٦٦٠
004746761660
لەگەڵ ڕێز و حورمەت
بنەماڵەی نەمر مەحموود خاس