ئاگاداری بەخاکسپاردن و کۆڕی ڕێز و ماتەمینی تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگە و فەرماندەی ڕۆژە سەختەکانی خەبات نەمر کاک مەحموود خاس لە نۆروێژ

هەر وەک لە ئاگاداری و هەواڵەکانی پێشوودا ڕامانگەیاند بوو، تێکۆشەری دێرین و ناسراوی گەلەکەمان و پێشمەرگە و فەرماندەی ڕۆژە سەختەکانی خەبات بە دژی دوو رێژێمی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٦-٠٢-٢٠١٦ بە شێوەیەکی گوماناوی و نادیار لە ماڵی خۆی بە دەستی کەس یا کەسانێک هێرشی کرایە سەر و بەداخەوە گیانی لە دەست دا و دوای ماوەیەک لێکۆڵینەوەی پزیشکی و هەروەها یاسایی، بنەماڵەی نەمر کاک مەحموود خاس ئاگادار کراونەوە کە دەتوانن تەرمی کاک مەحموود بە خاک بسپێرن.
هەر بەم مەبەستە و بۆ ئەوەی زیاتر دۆست و ئاشنا و هاورێ و خزمان لە چاوەروانی بە خاکسپاردنی باوکی ئازیزمان دا نەهێڵینەوە، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٨-٠٣-٢٠١٦ لە شاری کریستیان ساند تەرمی نەمر کاک مەحموود خاس بە خاک دەسپێرین و دوای بە خاک سپاردنی کۆڕێکی ڕێز لێنان و ماتەمینی بۆ نەمر کاک مەحموود خاس بەڕیوە دەبەین.
پێشەکی سوپاسی بە دەنگەوە هاتن و خەمخۆری هەموو ئێوە ئازیزان دەکەین کە هەر لە کاتی بڵاو بوونەوەی هەواڵی جەرگبڕی شەهیدکرانی کاک مەحموود لە ڕێگای تەلەفوون، فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتی‌یەکان و هەروەها بە سەردان بۆ لای ئێمە خەمخۆری و هاوبەشی خۆتان لەو خەمە گەورەدا لەگەڵ ئێمە دەربڕیوە. بێ‌شک بەشداری ئێوە ئازیزان چ لە کوردستان و چ لە نۆروێژ باری قورسی ئەو خەمەی لە سەر شانمان کەمتر کردۆتەوە و ئەوەش وەک بەشێک لە کولتوری جوانی کوردەواری لە خەم و شادی‌یەکان دا بە ئەژمار دێ.
ئێمە وێرای داوای لێبوردن لە هەموو ئێوە ئازیزان کە ماوەیەکی زۆرە پرسیار دەکەن لە کاتی ناشتن و کۆڕی ڕێزلێنانی باوکمان، پێویستە ئەوە رابگەیێنین کە ئەمرۆ ئاگادار کراوینەوە کە دەتوانین ڕۆژی هەینی تەرمی نەمر کاک مەحموود خاس بە خاک بسپێرین، هەر بۆیە ڕۆژی بە خاکسپاردن و کۆڕی ڕێزلێنان بە یەکەوە بەرێوە دەچن و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشداری لەم ڕیوڕەسمەدا دەکەن و هاوکاتیش ئێمە وەک بنەماڵە داوا لە دۆستانی ڕیگای دوور دەکەین کە بۆ پێشگیری لە ڕووداوی هاتووچۆ و هەروەها بۆ پێشگیری لە ڕووداوی نەخوازراو لە هاتن خۆ ببوێرن و ئەگەریش بەشداری دەکەن، هیوادارین کە لە هاتن و گەڕانەوەدا بە هیچ شێوەیەک پەلە نەکەن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بگەرێنەوە شوێنی ژیانی خۆتان.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٨-٠٣-٢٠١٦
کاتی بە خاکسپاردن کاتژمێر ١٣:٠٠
ئادرەس و شوێنی بە خاکسپاردن
Steindalen 131
4624 Kristiansand
دوای بە خاکسپاردن
ئادرەس و شوێنی پرسە و سەرەخۆشی
Østre Strandgate 52 B
4610 Kristiansand
بۆ ئەو کەسانەی کە دەخوازن پەیوەندیان لەگەڵمان هەبێ دەتوان لەو ژمارە تەلەفوونەی خوارەوە کەڵک وەر بگرن.
عەلی خاس
٠٠٤٧٩٠٧٧٧٤٨٥
004790777485
عومەر خاس
٠٠٤٧٤٦٧٦١٦٦٠
004746761660
لەگەڵ ڕێز و حورمەت
بنەماڵەی نەمر مەحموود خاس

ئادرەس و نەخشەی شوێنی بە خاکسپاردن.

http://kart.gulesider.no/?index=yp&id=84619810&query=