دیموكراسی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین! (به‌شی هه‌شت) ئاریتما محه‌ممه‌دی
دیموكراسیی وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسیی له به‌شێكی زۆر له وڵاتاندا كێشه سیاسیی و ئابوورییه‌كان ئاڵۆزتر و كێشهزاتر ده‌كات و كه‌سانی خاوه‌ن سه‌رمایه ده‌گه‌یه‌نێته ترۆپی ده‌سه‌ڵات كه پتر وه‌ك به‌شێك له پڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌داریی له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا هه‌ڵسووكه‌ت ده‌كه‌ن و پێیان وایه كه دیموكراسیی ده‌توانێ ڕێگاچاره‌ی سه‌ره‌كیی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێت، ئه‌وه له كاتێكدایه كه دیموكراسیی داییم كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ئابووریی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی هاوپێچێتی كه بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌هه‌ژێنێت و ئاسایشی گشتیی و باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بێ هێز و لاواز ده‌كات. هاوكات دیموكراسیی له هیچ قۆناغ و سه‌رده‌مێكدا باییخی به چینه‌كانی هه‌ژار و نه‌داری كۆمه‌ڵگا نه‌داوه و به‌رده‌وام به‌شێك له پڕۆسه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا بووه. هه‌روه‌ها له به‌شێكی زۆر له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا دیموكراسیی وه‌ك سیسته‌مێكی سه‌رمایه‌داریی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی جێگیر ده‌بێت كه زاڵ ده‌كرێ به‌سه‌ر ژیان و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگا، نه وه‌ك سیسته‌مێك كه خاوه‌ن كولتووری فره‌چه‌شن و فره‌ڕه‌نگ بێ كه كۆمه‌ڵ به‌ره‌و ئاشتیی و حه‌وانه‌وه بخاته‌ڕێ. ئاریتما محه‌ممه‌دی
گه‌نده‌ڵیی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی دوو خاڵی سه‌ره‌كیی له سیسته‌می سهرمایهخوازیی و دیموكراسیی دا!
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به سیسته‌می گه‌نده‌ڵیی سیاسیی و ئابووریی، ده‌سه‌ڵاتێكی دواكه‌وتوو به‌سه‌ریاندا زاڵه و له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌شیاو و بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌چن و كۆمه‌ڵگاش ده‌ستی به زانستی ڕۆژ و كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو ناگات و ڕایه‌ڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بوونیان نییه یانخود ڕۆڵی لاواز ده‌گێڕن. به هۆی بوونی كێشه‌ی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی و دۆخی ناله‌باری ئابووریی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه بۆ كۆمه‌ڵ نه‌ماوه‌ته‌وه كه ڕۆڵی ئه‌رێنیی خۆی بخاته‌گه‌ڕ و دانیشتوانی كۆمه‌ڵگاش خۆنه‌ویستانه ئیزنی باییخدان به‌و كه‌رسته و تۆڕه كۆمهڵایهتییانهیان له به‌رده‌ستدا نییه، چونكه دابین كردنی بژێویی ژیان له‌و دۆخه كێشه‌زا، ئاڵۆز و پڕ مه‌ترسییه‌دا باییخی پتری هه‌یه.
بێگومان ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن هه‌رده‌م له بیری ئه‌وه‌دایه كه چۆن كۆمه‌ڵگا و گه‌ل ملكه‌چی ویسته‌كانی خۆی بكات، یانخود چۆن كۆمه‌ڵگا له ئاست ده‌سه‌ڵات و سامهنهكانیان كه به گه‌نده‌ڵیی كۆكراوه‌ته‌وه بێ ده‌نگ بكات. پێكهاتنی قه‌یران و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و دابه‌زینی ئاستی ئابووریی و ژیان و گووزه‌رانی كۆمه‌ڵ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌كه چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا پتر باییخ به به‌هاكانی ده‌رهێنانی نان بده‌ن تاكوو ئه‌وه‌كه خۆیان له به‌رامبه‌ر ڕژیم و ده‌سه‌ڵاتێكی خۆپسهپێندا ببیننه‌وه، كه بتوانێ ڕێگای دابینكردنی بژێویی ژیانیشیان لێ زه‌وت بكات.
نان و ئازادی پێكه‌وه ده‌توانن ده‌سپێكی كۆمه‌ڵێكی به‌ختیار و سه‌ربه‌ست بهێننه كایه‌وه، به‌ڵام به‌بێ نان ژین و ژیان مسۆگه‌ر نابێت، واتا گه‌نده‌ڵه‌كان، فاشیسته‌كان و دیكتاتۆره‌كان كه به نادادپه‌روه‌ریی گه‌یشتوونه‌ته لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه نان وه‌ك تیر بۆ كوشتنی هێز و وزه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌كار بهێنن. ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌سپێكی شهلكردنی كۆمه‌ڵ به‌كار ده‌برێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه له‌و پیلانانه كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه و به‌رده‌وام به‌كاری ده‌به‌ن.
ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كان، فاشیسته‌كان و دیكتاتۆره‌كان دۆخی ئابووریی و ژیان و گووزه‌رانی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاڵۆزیی پاڵ پێوه ده‌نێن، به‌و هیوایه كه كۆمه‌ڵ بێده‌نگ و ملكه‌چی ویست و سیاسه‌ت و ستراتیژییه گهندهڵیكارییهكانیان بكه‌ن. له زۆر وڵات‌دا كه سیسته‌می دیموكراتیی مسۆگه‌ر كراوه، كه‌چی كۆمه‌ڵێكی هه‌ژار و نه‌دار، به‌رده‌وام له یاریی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه كه له لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه ڕێكخراوه، به‌شداری ده‌كه‌ن، ئه‌وه له كاتێك دایه، كه ئاڵۆگۆڕه سیاسییه‌كانیش له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان پێك نایه‌ت و بگره دۆخی ژیانیان پتر ده‌شێوێنێت و ئاڵۆزتری ده‌كات.
واتا سیسته‌می دیموكراتیی به ته‌نیا ناتوانێ دادپه‌روه‌ریی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی مسۆگه‌ر بكات. ئه‌م قۆناغه پێویستی به هێز و وزه‌ی به‌رفه‌راوان هه‌یه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بیروهزری مرۆڤ بێ نه‌ك سك و چاوی مرۆڤ. ده‌بێ ئه‌و دابونه‌ریته باوانه‌ی كۆمه‌ڵگا بهه‌ژێن كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن تێركردنی سك سه‌رچاوه‌ی ڕیشه‌كێشكردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگایه. مرۆڤی ڕاسته‌قینه پێویستی به‌وه‌یه كه ده‌بێ سكی تێر بێ و بیروهزریشی چالاك، ئازاد و سه‌ربه‌ست بێ له داڕشتنی هه‌ر چه‌شنه پلانێك بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردن و باشتر كردنی دۆخی سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگا.
مرۆڤ كاتێك له دایك ده‌بێ مرۆڤی ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڵام سرووشتی ناساقی كۆمه‌ڵگه و ژینگه مرۆڤ له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی لاده‌دات و تووشی كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی جیاوازی ده‌كات كه به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن. ئه‌و دۆخه ناساقهی كۆمه‌ڵگه كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و فاشیست و جیاكار خووڵقاندوویانه كه به ئامانجی ڕاماڵین و كۆكردنه‌وه‌ی هێز و سه‌رمایه‌ی سیاسیی و ئابووریی خستووێتیانهگهڕ. واته ئه‌وه مرۆڤ خۆیه‌تی كه ژینگه ده‌شێوێنێت و خۆی تووشی كێشه ده‌كات. تاكه هۆكاری ئه‌مه‌ش چاوچنۆكیی و سهرمایهخوازبوونی مرۆڤه كه مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ڵدێران ده‌بات و باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێ هێز، كه‌مڕه‌نگ و كهمباییخ ده‌كات.
مرۆڤه فره‌خواز و گه‌نده‌ڵه‌كان هه‌میشه خولیای ئه‌وه‌ن كه له ڕێگای جیاوازه‌وه كۆمه‌ڵ بخه‌نه‌ژێر ڕكێڤ و هه‌ژموونی سیاسیی خۆیان. په‌نابردن بۆ سیاسه‌ت و خۆهه‌ڵواسین به جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و جێنه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵات وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فره‌خوازیی مرۆڤ دێته ئه‌ژمار كه ئاكامه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌كه ئه‌و مرۆڤانه هه‌وڵه‌كانیان له ڕێگای گه‌نده‌ڵییه‌وه پڕۆسه‌ی خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر تاپۆی كۆمه‌ڵگا و وڵات بكه‌نه هه‌تاهه‌تایی.
هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌تاهه‌تایی كردنی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵاتیش له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر چین و كۆمه‌ڵی جیاواز دابه‌ش ده‌كه‌ن. به‌شێك له‌و كۆمه‌ڵانه ده‌به‌ستنه‌وه به جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و له‌و ڕێگانه‌وه به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ سه‌ركوت ده‌كه‌ن و سیاسه‌تی جیاكاریی ده‌خه‌نه‌كار.
ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ، فاشیست و خۆسه‌پێن به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌كه كۆمه‌ڵگه نه‌توانێ دژایه‌تیی بكات، سیاسه‌تی شهلهلكردن و كۆڵكردنی كۆمه‌ڵگا داده‌ڕێژێت و هێز و وزه‌ی كۆمه‌ڵ تووشی شه‌له‌لی سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌كات. ئه‌و كات ئیتر كۆمه‌ڵ خۆی، خۆی له‌نێو ده‌بات و ئاسایشی گشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیش تێك ده‌چێت و ده‌سه‌ڵاتیش به‌رده‌وام به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا به سیاسه‌ت و ستراتیژیی جیاوازه‌وه گیرۆده و ده‌سته‌مۆیان ده‌كات. هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و سیاسه‌ت و ستراتیژییه ماڵوێرانكهرانهش بۆ فره‌خوازیی ئابووریی و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیی گه‌نده‌ڵكاران و… هتد ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌ك ئاماژه؛ هه‌نووكه له كۆمه‌ڵگای ئێران و به‌تاییبه‌ت ئه‌م سیاسه‌ته له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا به‌ڕێوه ده‌چێت و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسیی و ئابووریی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی به‌گه‌لی كورد هه‌ڵچنیوه و كۆمه‌ڵ له‌ژێر هێلی هه‌ژارییه‌وه ژیان تێپه‌ڕ ده‌كات. ئه‌م سیاسه‌ته هه‌رچه‌ند نه‌یتوانیوه كه بزووتنه‌وه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌چۆكدا بهێنێت، به‌ڵام بووه‌ته كۆسپێكی سه‌ره‌كیی له‌به‌رده‌م هه‌ر چه‌شنه خه‌بات و شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ریی كه له ناخی كۆمه‌ڵگاوه سه‌ر هه‌ڵبدات. هێنانه‌ئارای ئه‌م ستراتیژییه له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه له‌پێناو ملكه‌چكردنی گه‌لی كورد له‌هه‌مبه‌ر سیاسهتهكانێتی. ئه‌م سیاسه‌ته له زۆر وڵاتی دیكه‌ی جیهانیش به‌ڕێوه‌چووه و به‌ڕێوه ده‌چێت.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م پیلانه ئه‌وه‌یه كه چینێكی تاییبه‌ت یانخود بنه‌ماڵه‌یه‌كی تاییبه‌ت له بوواره سیاسیی و ئابوورییه‌كان گه‌شه بسێنێت و له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵگه ملكه‌چی ئه‌وان بێت و پێشكه‌وتن مسۆگه‌ر نه‌كات. هاوكات كۆمه‌ڵ وزه و تۆی شۆڕشگێڕیی تێدا نه‌مێنێت و زوو ملكه‌چی سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات ببێت و نه‌توانێ په‌له‌قاژه بكات و خۆی له كێشه‌كان ڕزگار بكات. گه‌لێكیش نه‌توانێ خۆی ڕزگار بكات په‌نا بۆ وڵاتانی دیكه ده‌بات، كاتێ وڵاتانی دیكه‌ش له‌و كێشه‌دا تێوه‌گلان، بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و كاتیش چاره‌سه‌ریی ئاڵۆز ده‌بێت و ئاشتیی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی مسۆگه‌ر نابێت.
له ئاكامدا كۆمه‌ڵه گه‌نده‌ڵه‌كانیش ده‌بنه به‌شێك له سامانی ئه‌و بنه‌ماڵه یانخود ئه‌و چینه تاییبه‌ته كه ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو جوومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیی سیاسیی و ئابووریی وڵات‌دا گرتووه. له زۆر وڵاتی دیموكراتیشدا ئه‌م چه‌شنه له به‌ڕێوه‌بردن له ئارادایه، واتا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سیاسیی، سه‌ربازیی و ئابوورییه‌كان له ده‌ستی یه‌ك یانخود دوو پارتی سه‌ره‌كیی وڵاتدان و به‌رده‌وام كۆمه‌ڵ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنن، به‌كار هێنانی كۆمه‌ڵگاش له ڕێگای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیی و ئابوورییانه‌وه‌یه كه له كۆمه‌ڵ وه‌ریان گرتووه و له ڕێگای میدیاوه ده‌یئاخننه نێو مێشك و بیروهزری گه‌له‌كه‌یان.
له زۆربه‌ی وڵاتانی گهندهڵیلێدراو ده‌سه‌ڵات میدیا و ڕاگه‌یاندنی تاییبه‌ت به خۆی ساز ده‌كات و په‌ره‌ی پێ ده‌دات و نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی تاییبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتیش بار ده‌هێنێت، ئیتر میدیا و ڕۆژنامه‌نووسانیش ده‌بنه به‌شێك له پڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ. چونكه مافی بڕیاردانی هزرییان نامێنێت و به ته‌واوه‌تیی له ڕێگای مووچه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه به ده‌سه‌ڵات. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵانه‌ش وه‌ك به‌شێك له پڕۆژه‌ی دیموكراسیی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌به‌ن و كۆمه‌ڵیش له ده‌نگدانه‌كاندا به‌شداریی ده‌كات.
ده‌سه‌ڵاتیش خۆی به ده‌سه‌ڵاتێكی خزمه‌تكه‌ر و به‌په‌رۆش بۆ گه‌له‌كی نێو ده‌بات. ئاماژه‌دان به ڕژیمهكانی سه‌ددام له ئێراق، به‌شار له سووریه، ئێران، مباره‌ك له میسر و… هتد ده‌توانێ نێۆڕۆكی ئه‌م بابه‌ته بپێكێت. بۆیه دیموكراسیی وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیی كۆمه‌ڵێك كێشه هاوپێچێتی و له چوارچێوهكهیدا خاوه‌نی هیچ سنوورێك نییه كه بتوانێ گه‌نده‌ڵكاران ڕاپێچ بكات. ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك دڵسۆز و به‌په‌رۆش بۆ گه‌له‌كه‌ی نه‌بێ، دیموكراسیی ناتوانێ به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ڕێی فرهخوازییه سیاسیی و ئابوورییه‌كانی درووست بكات و بگره دیموكراسیی پڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌دارییه و ئامانجی سه‌ره‌كیشی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات وه‌ك كالای به‌نرخ ته‌نیا له‌نێوان خاوه‌ن پێگه‌كان، سه‌رمایه‌داره‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئاڵووێڵ بكرێت و نه‌كه‌وێته ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان نێویان ده‌نێن پله نزمه‌كان یانخود كه‌سه نه‌ناسراوه‌كان.
گه‌وره‌ترین و مه‌زنترین به‌ربه‌ستیی ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگا خۆیه‌تیی. بێگومان كۆمه‌ڵگا داییم پشتیوانیی له كه‌سانی خاوه‌ن پێگه، خاوه‌ن نێو و خاوه‌ن سه‌رمایه ده‌كات و بیر له‌وه ناكاته‌وه كه ئه‌م ناو و سه‌رمایه چۆن كۆ كراوه‌ته‌وه! و كه‌سێكی دڵسۆز و بێ‌ناو قه‌د ناتوانێ ڕای كۆمه‌ڵ كۆكاته‌وه و سرنجی كۆمه‌ڵگاش ڕابكێشێت. هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك له زۆربه‌ی وڵاتانی دیموكراسیدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ر جاره‌و حیزبێك یانخود كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه حیزبێكی جیاواز ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت، به‌ڵام هیچ ئاڵوگۆڕێكی سیاسیی و ئابووریی به‌رچاو و جێی باییخ پێك نایه‌ت كه له قازانجی كۆمه‌ڵگا بشكێته‌وه.
بۆیه پڕۆژه‌ی دیموكراسیی، ده‌سه‌ڵات وه‌ك سه‌رمایه ته‌نیا له ده‌ستی كه‌سانی سه‌رمایه‌خواز و دهسهڵاتخوازتدا ڕاده‌گرێت. واتا ده‌سه‌ڵات له ڕێگای میدیاوه و به په‌لكێشكردنی كۆمه‌ڵ بۆ نێو كایه‌ی دیموكراسیی و له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه یارییه‌ك ڕێك ده‌خات كه براوه‌ی سه‌ره‌كیی ته‌نیا كه‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن سه‌رمایه بن. واتا كه‌سانی خاوه‌ن سه‌رمایه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن و كه‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بنه خاوه‌ن سه‌رمایه. ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراسییه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سیاسیی و ئاڵووێڵكردنی ده‌سه‌ڵات دا. هه‌روه‌ها دیموكراسیی كه ده‌بێته فه‌لسه‌فه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی كۆمه‌ڵ له هێز و وزه داده‌ماڵێت و ئه‌م سیسته‌مه خۆی له‌هه‌موو پرسه‌كانی تاییبه‌ت به كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا سه‌ربه‌ست و ئازاد ده‌كات.
درێژه‌ی هه‌یه…