چیرۆک بۆ منداڵان .. فرمێسکەکـانی میـنا .. نووسینی : رەزا شوان

مینا کچێکی جوانکیلەی رووخۆش و زیرەکە، لە شاری ( بێرگن ) لە وڵاتـی ( نەرویج ) لە دایکبووە .. لە ماڵەوە زۆر بە باشی فێری زمانی کوردی بووە . لە ساڵی (٢٠١٤) دا، کە تەمەنی مینا شەش ساڵان بوو .. لە پۆلی یەکەملە قوتابخانەی بنەڕەتیدا بوو .. مینا قوتوویەکی پاشەکەوتکردنی پارەی هەبوو، رۆژی (١٥) کرۆنـ لەو ساڵەدا دەیکرد بە دوو دۆلار ـدەخستە ناو قوتووەکەیەوە .
دایک و باوکی مینا، رۆژانە لە کاتژمێری (٥بۆ ٦) ی ئێواران سەیری کەناڵە کوردییەکانی تەلەفزیۆنەکانیان دەکرد و، گوێیان لە هەواڵەکانی کوردستان و جیهان دەگرت ..وەرزی زستان بوو،رۆژێک وێنەگری یەکێک لە کەناڵە کوردییەکانمان بە ڤیدیۆ وێنەی چەند دیمەنێکی ( ئاوارەکانی کەمپی عەرەبەت ) ی نزیک شاری (سلێمانی ) لە باشووری کوردستان گرتبوو .. لە هەواڵەکانی ئێوارەی ئەو رۆژەدا ئەو دیمەنانە پیشاندران .. پەیامنێری تەلەفزیۆنەکەش باسی ژیانی ناخۆشی ئاوارەکانی ئەو کەمپەی دەکرد .. یەکێک لە دیمەنەکان، کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و دڵتەزێن بوو، کۆمەڵێک لە منداڵە چاوگەشە بێنازەکانی خۆشک و برا لێقەوماوەکانی رۆژئاوایکوردستان بوو، کە لە ترسی تاوانەکانی چەتەکانی داعشی دڕندە، ماڵ و شوێنی خۆیان جێهێشتبوون و، روویان لە باشووری کوردستان کردبوو .. بەشێک لە منداڵەکان پێیان پەتی بوون، جل و بەرگەکانیان کۆن بوون .. لە ناو ئەو منداڵانەدا، کچێکی جوانکیلەی تێدا بوو، کەلە تەمەنی مینادا بوو، پێڵاوی لە پێدا نەبوو، کراسێکی کۆن و تەنکیلەبەردابوو .. لە سەرما سورەرەوە ببوو، دەلەرزی و دەگریا .
دایکی مینا کە ئەو منداڵە کوردانەمانی بەو شێوەیە بینی، سوێ چوە دڵيەوە و، خۆی پێنەگیرا و، دەستی بە گریان کرد .. مینا رایکرد و دەستی کردە ملی دایکی .
مینا : دایکە گیان بۆ دەگری .. ؟ کوێت دێـشێ .. ؟
دایکی : کچە جوانەکەم، هێچ کوێم نایەشێ .
مینا : ئەی بۆ دەگری ؟!
دایکی : مینا گیان سەیری تەلەفزیۆنەکە بکە .. بۆ ئەو منداڵە هەژارە بێناز و بەدبەخت و بێتاوانانەمان دەگریم .
مینا ( کە منداڵەکانی بینی .. خەم دایگرت .. ) : دایکە گیان ئەوانە منداڵی کێن ؟ ئەی بۆ جلی گەرم و جوانیان لە بەردا نییە ؟ ئەی بۆ وەکو ئێمە لە خانوودا نین ؟! ئەی بۆ پێڵاویان لەپێ نییە ؟ ئەو کچە جوانە بۆ دەلەزێ و دەگری ؟
دایکی بە شێوازێکی ئاسان و ساکار وەڵامی هەموو پرسیارەکانی مینای دایەوە .. تێشی گەیاند کە ئەوانە منداڵانی کوردن و کەس و کاری ئێمەن، لە رۆژئاوای کوردستانەوە هاتوون .. باوکیان بێ ئیشە، پارەیان نییە تا پێڵاو و جلوبەرگی زستانەیان بۆ بکڕن .
مینا بەم قسانەیدایکی هێندەی تر خەم چووە دڵیەوە، بە تایبەتیش دیمەنی ئەو کچەیکە پێڵا و قەمسەڵەی لە بەردا نەبوو، لە سەرما دەلەرزی و دەگریا .. زۆر کاری لە مینا کرد،زۆریش بەزەیی بەهەموو منداڵەکاندانی کەشدا هاتەوە ..چاوە گەشەکانی پڕبوون لە ئەسرین و .. هۆن هۆن فرمێسکی گەش بە روومەتەناسکەکانیدا دەهاتنە خوارەوە .
لەم کاتەدا، ئەولیژنەیەی کە لە شاری بێرگن، لە دوو خوشک و برایەک پێکهێنرابوو، بۆ ئەوەی پارە بۆ ئەو خوشک و برا لێقەوماوانەمان کۆبکەنەوە .. لە دەرگای ماڵی مینایان دا .. دایکی مینا دەرگای لێکردنەوە و، بە گەرمی بەخێرهاتنی لیژنەکەی کرد و، فەرمووی دانیشتنی لێکردن و، چای بۆ دانان .
چنوور خان (ئەندامێکی لیژنەکە) : میناگیان ئەوە بۆ گریاوی؟ ئەی بۆ ناڵێی پووری بەخێربێی ؟!
مینا حەپەسابوو .. وەڵامی بۆ نەدرایـەوە و .. فرمێسکەکانی زیاتر دەچۆڕانەوە .
دایکی مینا چوو (٢٠٠) دۆلاری هێنا و دای بە لیژنەکە .. ئینجا هات بۆ لای مینا .
دایکی ( فرمێسکەکانی بۆ سڕینەوە ): مینا گیان، کچە شیرینەکەم، خەم مەخۆ .. بەو پارانە، جل و پێڵاو بۆ ئەو منداڵانە دەکڕن، کە لەتەلەفزیۆنەکەدا بینیانت .
کە مینا گوێی لەم قسەیەی دایکی بوو .. زۆر گەشایەوە .. یەکسەر هەڵساو رایکرد بۆ ژوورەکەی خۆی .. دایکی و ئەندامانی لـیژنەکە، سەریان سوڕما،کە بۆ مینا رایکرد  بۆ ژوورەکەی ..؟! زۆری پێنەچوو، مینا گەڕایەوە، قوتووی پاشەکەوتکردنەکەی و، جووتە پێڵاوە تازەکەی و قەمسەڵە تازەکەیو کراسێکی تازەی جوانیخۆشی هێنان، کە هێشتا لە پـێ و لەبـەرینەکردبوون .. بە خۆشییەوە دایانیبە دەست چنوور خان .
مینا : پوورە چنوور قوتووەکەم سەد دۆلاری تێدایە، ئەو سەد دۆلارەم و، ئەم پێڵاوانەم و،ئەم قەمسەڵە تازەیەمو، ئەم کراسەجوانەشمبدەن بەو کچەقژ زەردەی،کە لە تەلەفزیۆنەکەماندا لە سەرما دەگریا .
چنوور خان و هەردوو ئەندامەکەی تری لیژنەکە و، تەنانەت دایکیشی، بەم هەڵوێستە جوانە و، بەم هەست و سۆزە پاکەی مینا،زۆر سەرسام بوون .. تێر تێر ماچیان کرد و، زۆریشهەر بژی و ئافەرینیان کرد .
بۆ رۆژی دوایش، لیژنەکە سوپاسنامەیەکی تایبەتیان بۆ مینا نارد،کە تێدا زۆر سوپاسیان کردبوو، بۆ ئەم سۆز و هەست و هەڵوێستە جوانەی،بەرا نبەر بە منداڵە هـەژار و لیقەوماوەکانی گەلەکەمان .