به یادی شه‌هیدانی 16ی خه‌رمانان و … نووسینی: ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
ئێواره‌یه‌كی ساماڵه، كاتی زه‌رده په‌ڕینه
نیوه‌ی مانگی خه‌رمانان
نه‌رم، نه‌رم، كزه‌ی فێنكی شه‌ماڵ دێ و
له ته‌لان و ،هه‌ڵدێر و به‌رزایه‌كانی ناوچه‌ی بڵفه‌ت
ئاره‌قه له نێو چاوانی كوڕانی كورد ده‌سڕێ و
ماندوو بوونی ئه‌ركی پیرۆزیان له بیر ده‌باته‌وە
ئێواره‌یه، كانیاوه‌كان تینوێتی له ده‌روونیان ده‌شكێنن و
مامه‌نده‌و به‌رده‌پان و بڵفه‌ت، گوڵیان ده‌باوه‌ش گرتوون
لانك و گیاره‌نگ شاگه‌شكه‌ن و
سه‌رچاوه‌ی ره‌سوه شێتی بۆ پێشوازیان پێده‌كه‌نێ
جه‌ماڵەدین و زه‌ردكه‌و هۆملی ئاواره تێكراده‌خوڕن و
بانگیان له گاكڕو ته‌رخان و برایم جه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن و
هه‌موو وێكڕا، له گه‌ڵ نێوكێل و فێره‌گ
تا گه‌یشته سپی رێز و سه‌ری گۆمێ
زنجیره‌ی خۆیان قایم كرد‌و
بۆ ورده هەنگاوی كوڕانی خۆیان
به‌رزی خۆیان نه‌وی كرد‌و
تێكڕا شایی پێشوازی گوڵه پایزه‌كانیان گرت
له‌و كاته دا په‌پووله‌كانی ئاشقی ئازادی و رووناكی، رێ‌یان گرته به‌ر
به‌ڵام، كونده‌بوویه‌ك له نێویاندا خۆی مه‌ڵاس دا‌و
ویستی رۆژی روونیان لێ تاریك كات
خۆفرۆشێك به رۆژی روون
كۆتره‌كانی هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی
خستنه نێو ئاگری دوژمن
داخه‌كه‌م، به فیتی دوژمن و كورده ئاڵقه به گوێیان
خوێن له جه‌سته‌ی كوڕی دێموكرات رژاو
رووحی دوو پارێزه‌ری نیشتمانی ئێمه‌یان فڕاند و
قه‌ڵافه‌تی پیاوانه‌یان كه‌وته سه‌ر زه‌وی و
ویژدانی مرۆڤایه‌تیان بریندار كرد
ئێواره‌یه، به‌م هه‌واڵه جه‌رگ بڕه
فرمێسك له چاوه‌كان رژان و
دڵه‌كان ته‌نگ بوون و
ده‌سته‌كان له‌رزین و هه‌ناسه‌ی سارد هه‌ڵكێشران و
له‌م دیوو، ئه‌م دیو، خه‌م بووه میوانی ماڵه‌كان
ئێواره‌یه، له جێی شادی و خۆشی سه‌ر سفره و خوان
گریان و شین گێڕانه بۆ شه‌هیدان
ئێواره‌یه، له‌و كاته دا، قاقای ئازاد ئاڵی هاته‌وه گوێم و
له باوه‌ش گرتنی کچه منداڵه‌كه‌ی ئه‌میرم هاته‌وه به‌رچاو
هۆ دوژمن، باش ده‌زانین چه‌نده شێت و به‌دبه‌ختی
خەیانه‌تكاران به سه‌ر شؤڕی ده‌مرن و
شه‌هیده‌كان، شه‌هیدی ئاو و خاكن و
ئاكامی تۆش هه‌ر نه‌مانه
ده‌مێكه بڕیار دراوه
رۆژی سه‌ربه‌رزی و ئازادی
له سه‌ر گۆڕی كوردكوژان ، هه‌ڵپه‌ڕكه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌گرین و
له شه‌قامی شاره‌كانی كوردستان دا
په‌یكه‌ری ئازادی و شه‌هیدان دروست ده‌كه‌ین و
به‌هه‌واڵ و سروودی سه‌ركه‌وتن
خه‌می دڵی دایكی شه‌هیدان ده‌ڕه‌وێنین
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی