نامیلکەی کۆکراوەی بەشێک لە بابەت و هۆنراوە و چیرۆکی وەرگێڕاوەکانی هاوڕێ ڕەسووڵ سوڵتانی

– لەبارەی ڕەسووڵ سوڵتانییەوە

رەسووڵ سوڵتانی / (شاعیر و وەرگێڕ)

* ساڵی ١٩٧٦ لە گوندێکی نزیک شاری بۆکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوە‌.
* بەکالۆریۆسی ھەیە لە زمان و ئەدەبیاتی فارسیدا.
* لە ساڵی ١٩٩٥ـەوە سەرقاڵی کاری ئەدەبیە‌.
* لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستاندا وەک: سروە، مەھاباد، ویرا، سیروان، بابەتی ئەدەبیی بڵاو کردووەتەوە.
* لە رۆژنامەی كوردستاندا وتار و تەرجەمە و شیعر و چیرۆكی بڵاو كردووەتەوە
* ڕەسووڵ سوڵتانی لە باشووری كوردستانیش وەك نووسەر و وەرگێڕ و شاعیر و زمانەوان كاری ئەدەبی و رۆشنبیریی كردووە و لە گۆڤارەکانی کاروان، رامان، ئایدیا، وێران، واتە، گۆڤاری ٢٣، ئایندە و بیاڤ و رۆژنامەکانی خەبات و کوردستانی نوێ و چاودێر و ئاڵای ئازادی و کوردستان راپۆرتی جاران دا بەردەوام بابەتی بڵاو بووەتەوە.

* ڕەسووڵ سوڵتانی لە بواری شیعری منداڵانیشدا خاوەنی چەند تێکستێکی جوان و نایابە هاوکات کاری دەرهێنەروسیناریۆی بۆ کلیپ و گۆرانی منداڵان کردووە.

* تا ئێستاش جگە‌ لە‌ کۆی شیعرە‌کانی ٢٧ کتێبی لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و چاپ و بڵاو بوونەتەوە لەوانە:

١- رۆمانی ژان (نووسینی مارگریت دۆراس)
٢- پێشەوای رابوون (کتێبێکە لەسەر کۆماری کوردستان)
٣- ژن لە فەلسەفەی سیاسیی رۆژئاوادا
٤- کۆیلەکردنی ژنان (نووسینی جۆن ستیوارت میل)
٥- ئێمیلی: ژان ژاک رۆسۆ
٦- تاعوونی: ئەلبێر کامۆ
٧- رۆمانێکی سێ بەرگیی یەشار کەمال بە‌ ناوی (ئە‌و دیوی کوێستان).
٨- سەفەر و ئاسکۆڵە‌کە‌ی بە‌ختم گوزە‌ل (رۆمانێکی مەحموود دەوڵەت ئابادی)
٩- سێبەری ھەڵۆ (رۆمانێکە ئاوڕی لە نھێنییەکانی ژیانی ناپلیۆن بوناپارت داوەتەوە)
١٠- لە‌ لینینە‌وە‌ بۆ پووتین (مێژووی سیاسیی رووسیا)
١١- ئیمپراتۆریی بیزە‌نتی (مێژوو)
١٢- کۆتایی سە‌دە‌کانی ناوە‌راست (مێژوو)
١٣- ئاغاکانی ئاقچاساز (رۆمانێکی یە‌شارکە‌مال) کە ١٥٠٠ لاپە‌رە‌یە‌
١٤- کیژانی کابول (رۆمان)
١٥- فیمینیزم
١٦- نان و ماچ (کۆچیرۆک)
١٧- کە‌وتن (رۆمان. ئە‌لبێر کامو)
١٨- یە‌کە‌م عە‌شق (رۆمان)
١٩- ئاسییە‌ (رۆمان)
٢٠- یاخی (رۆمان – یە‌شار کە‌مال)
٢١- لافاوەبەهارییەکان
٢٢- سەفەر لە ژووری نووسیندا
٢٣- راوی مەڕەکێوی
٢٤- بەهلوول لە کتێب و هەقایەتاندا
٢٥- پێ پەتییەکان
٢٦- گاوان
٢٧- دیوانە شیعری (زیارەتی ماچ)
٢٨- مێژووی گەمژەیی – دەزگای جەمال عیرفان
٢٩- سەرجەم بەرهەمەکانی ئانتۆن چیخۆف – کە دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان چاپ و بڵاوی کردۆتەوە بەمەش دەبێتە یەکەم دەزگا کە سەرجەم بەرهەمەکانی ئەم نووسەرە بکاتە کوردی.