سوڵتانی بەختەوەریی … !!! . حەمید عەزیز. بەشی سێهەم

زۆربەی سوڵتانەکانی دونیا پڕخەم و کێشەن بەدڵنیایی یەوە بەختەوەرەکانیش سوڵتانن . سوڵتانی بەختەوەریی باس لەخۆشبەختی ڕاستەقینەی مرۆڤە هەژارو بیرمەندو سادەو هۆشمەندەکان دەکات کەخەریکی ژیان و خۆشەویستی و عەشق و مرۆڤدۆستین هەربۆیە ئەوانەی کەنزیکن لەئەدەب و زانست و مەعریفەو نرخی مرۆڤ و ژیان و سروشت دەزانن بەجۆرێک لەجۆرەکان دڵخۆشن نەک ئەو کەسەنای ژیان و خەڵک و کۆمەڵگاو دۆست و هەموو شتە مەعنەویە جوانەکانی ژیان واز لێ دێنن و تەرک دەکەن دەبنە دۆستی بازرگانیی و دەوڵەمەدنبوون و .. هتد . سوڵتانی بەختەوەریی باس لەوە دەکات هەروەکو چۆن کەسێک دڵخۆشە لەناخ و دڵ و ڕۆحەوە بەڕاستیی و حەقیقی و بێ پەردەو بێ سەرتوێژ نەک بەشێوەی فەنتازیای جل و بەرگ و ئامێرە مادیەکانی وەکو سامانە بێ ڕۆحەکان کەبەشێکی زۆر کەم و بچوکە لەبەختەوەری مرۆڤەکان و بەتایبەت ئەوانەی ناڕەحەت و هەست بەکەمیی کردنیان هەیە کەمیەکانیان لەباری دەرونیەوە بەو ئۆتۆمبیل و ماڵ و سەروەتە پڕ دەکەنەوەو نیشانی من و تۆی دەدەن کەبەختەوەرن بەڵام لەڕاستیدا نەخۆش و هیلاک و ماندوون بەدەست کێشەو داواکاریە دەرونی یە سەقەتەکانیانەوە بەو شێوەیەش ئەو شتانەی هەیانە نابێتە بەختەوەری ڕاستەقینە بۆیە زۆر هەن لەسامان و ماڵی دونیا زۆریان هەیە کەچی بۆتە سەرئێشەو ماڵ وێرانی چونکە مەعریفەو شارەزایی ژیانیان نی یە بۆیە باشتر وابوو بەهۆی ماڵ و سامانەوە خۆشتر بژین بەپێچەوانەوە ئەوانە فریای ژیانیش ناکەون و زۆر سەرقاڵی کێشەن … !!! .

زۆر سوڵتانی بەزۆر سەپاوی دونیا هەیە بەختەوەرنین ، کەچی هەژارێکی بەقەناعەت لەژیانێکی سادەدا بەدڵنیایی یەوە سوڵتانە بۆیە زۆربەی سوڵتانەکانی ژیان ماڵیان نی یە پشویان نی یە کاتیان نی یە خۆشەویستی و میهرەبانیان نی یە هەموو بیرو ئایدیاو ویژدانیان لای دەسەڵات و کورسیەکانیانە بەڵام هەژارێکی سادەی هۆشمەند لەماڵی خۆیدا سوڵتانەو فریای ژیان و خۆشیەکانی دەکەوێت هەرچەندە کەم و سادەبن دورن لەنەخۆشی و ناخۆشی گەورە کەچی سوڵتانێکی زل و زەبەلاح کەدەمرێت فریای هیچ نەکەوتوە بێ لەهەڵپەکردنی بۆ کورسی و دەسەڵات لەوانەیە چەندینیشی لەناو بردبێت کەڕێگربوون لەبەردەمیدا بۆ دەسەڵات بەڵام هەرگیز هەژارێک و کەسێکی سادە کەس ناکوژێت بۆ ژیانی خۆی بۆیە زۆر بەئاسانی دەگاتە هیواکانی کەسادەو جوان و بەنرخن .
جیاوازی هەژارێکی بەختەوەرو سوڵتانێکی نەخۆش ئەوەیە کەهەژارەکە ژیرترو بەقەناعەتترە بۆ ژیان و هەڵپەی بۆ ناکاو هیچ فشارێکیش ناخاتە سەر دەرونی بۆ گەیشتن بەمەرامی خراپ بۆیە سوڵتانێکی گەورەو گران بێ بەش نابێت لەنەخۆشیە گەورەکان و هەمیشەش باری دەرونیی هەژارێک هێمن ترو ئاسودەترو ئارامترە .

حەمید عەزیز