بۆ شەهیدان و نەمرانی سوور خەڵاتی پلێنۆمی نۆیەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان

کات نزیک ١١ ی بەیانی یا قاوڵتوون، بە کاتی باشووری کوردستان بوو. لە کۆی‌سەنجەق بەرەو دوا ساتەکانی یەکەمین بڕگەی نۆیەمین پلینۆمی حدک دەچوو. رێکەوت

شەممۆ ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧، بەرانبەر بە ٨ ی سێپتامبری ٢٠١٨ بوو. کۆمەڵێک رێبەری سیاسی و خۆ بە بەرپرس زان لەنێو بەتەمەنترین حیزبی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە قەڵای دێموکرات شوێنی ٢٥ ساڵەی مەکۆی بەرخۆدان بەشێک لە تیکۆشەران، لە پلینۆمێکی پر لە ئومێد باسی مەسەلە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، فەرهەنگیی لە ئێران و رووداوەکانی بەرفرانباری ١٣٩٦ بەولایە و مەسەلەی کورد لە ناوچەکە و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان و خەبات و بەرخۆدان و سوور بوون بۆ خەباتی ئازادیخوازنە و ماف پێشێل کراوی نەتەوەکەمان دەکرا. ژمارەیەک کادر و پێشمەرگەش پارێزەو و ئەرک راپەڕینەرانی کاری رۆژانە، لە ژوورەکانی دیکە لە سکرتاریا و حەوشەکە، ئەرکی حیزبیان بەڕێوە دەبرد. قەڵا بە وێنەی پۆڵا تەژی و پڕ لە تێکۆشەرانی ژن و پیاو، کچ و کور، بە تەمەن و لاو رۆژێکی خەباتکاریان تێپەڕ دەکرد.
لە نەکاو هاژەیەکی سامناک بەتۆن ئاگر و ئاسن قەڵا و ژوورەکانی سکرتاریا و شوێنی پلینۆمیان پێکا. مەخابن ئاگر و ئاسنی مووشکە دورهاوێژەکان لە ئەرز و ئاسمان دڵی پر تاسەی ژمارەیەک لە خەباتکارانی دێموکراتیان لە لێدان خست و ژمارەیەکی دیکەش بریندار و بەداخەوە نەقوستان کران.
b_300_220_16777215_00_images_BAYANNAMA-RAGAYANDRAW_shehidani_qela2.jpgئەو بەڕێز و ئازیزانەی لە جێ‌وە و دواتریش- کە هەتا نووسینی ئەم دێرانە بەداخەوە ١٦ کەسن.- گیان و ژیانیان لێئەستاندن، زۆربەیان کتێبی ٤٠ ساڵ خەبات و بەرخۆانیان لە مێژووی ژیانی سیاسی و ئازادیخوازی خۆیان دا، هەبوو. لەنێو ئەو پۆلە شەهید و بریندرانە دا، سێ خانم و خاتوونیان تێدابوو کە ژیانی هەرکامیان دەیان دەرس و وانەی بەخۆردان تێدایە کە چۆن خویان پێگەیاندوەو لە فەزای زۆر دژاورتر لە پیاوەکان بۆ مێژووی بەشێکی گرینگی خەباتخوازنی رۆژهەلاتی کوردستان، پێناسەی ژنیان بەرز و بەرزتر کردوە.
خوشکە خەجیجی مەحزوور- کە بەخۆشییەوە ژیانی بە زیندویی بەردەوامە و تەمەنی درێژ بی و بە ئاوەتەکانی شاد بێ- دەنگی ئاشنا و بە بڕشتی لە رادیو دەنگی کوردستانی ئێران و دواتر هاوکاری تلویزیۆنی کورد کاناڵ و رادیو دەنگی کوردستان، دەنگە بەسۆز و پڕ بڕواکەی بۆ هەزاران کەس لە هەلومەرجی سەخت و دژواری خەبات دا، ئاشنای ئاشنایە. ئەو خاتوونەی ژیان و باشترین و بەسوودترین ماوەکانی تەمەنی لە شاخ و چیاکان لە بن بەرد و ئەشکەوتەکان، لە ژێر چادر و ماڵە گڵ و بە بلووکەکان و قەڵای دێمۆکڕات تێپەڕ کرد، و خۆی پێگەیاند. ئەو بەڕێزە، لە کۆنگرەی یازدەمی حدکا دا، بە ئەندامی رێبەری هەڵبژێرا.
خوشکە خەجیج دوویەمین کەس بوو کە لە کۆنگرە و مێژووی پتر لە ٥٠ ساڵەی حدکا و حدک دا، بوو بە ئەندامی رێبەری و رەچەشکێنی نێو کچان و ژنان بۆ ئەرک دار کردنی ئەو بەشە هەرە گرینگە لە خەبات و بەرخۆدانە. لەجێ‌دایە بڵێین ئەو تێکۆشەرە دێرینە لە پێشمەرگایەتی تا رێبەری و خوێندن لە زانستگا و یەکەم بەرپرسی ئیدارەکاری ئۆرگانێکی حیزبی و خوێندن و خوێندەوەی بەردوامی بەشێکی هەرە دروشاوەی کارنامەی ئەو تێکۆشەرە مەزنن.
مامۆستا نەسرین حەداد- کە بەداخەوە شەهید بوو- لە کاتی لە دایکبوونی را بە بنەماڵە و پتر لە ٤٠ ساڵیش وەک کەسایەتی خۆی خەباتکار و سیاسی بوو. ئەو نەمرە زۆربەی کاتەکانی ژیان و تێکۆشانی لە پێشمەرگە و کادر بوونی دا، ئەرکی بە نرخی مامۆستای قوتابخانە وەئەستۆ گرتبوو. سەدان منداڵی کادر و پێشمەرگەکانی فێری زمانی کوردی کردن و ژمارەیەکیان گەیشتنە بەرپرسانی پەلە سەروی رێبەری حیزبی و دکتور و پزشک و خوێندەواری باڵایان لێ بەرهەم هات. ئەو بەڕێز گیان لێئەستێندراوە لە کۆنگرەی ١٥ دا، بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێرا و بە ورە بەرزی ئەو ئەرکەی درێژ دا. پێویستە بگوترێ سەد مەخابن شەهید محەممەدی حەسەنپوور- دوویەمین شەهیدی بنەماڵە- هاوسەری ژیانی مامۆستا نەسرین بوو کە ئەوەیش خەباتکارێکی مەزنی رێی ئازادی و مافی نەتەوەیەتیمان و لە شەهیدانی ئەو کارەساتەیە.
سوهیلا خانم قادری لە منداڵی و بە بنەماڵەوە لە ریزەکانی حیزب دابوو. ئەو بەڕێزە لە وێژەری رادیو دەنگی کوردستانی ئێران، هەتا سەرشانە لە تەشکیلاتی ژنان و کچانی حیزبی و کارکردنی وێژەری و بەڕێوەبەری لە کورد کاناڵ و بوونی بە ئەندامی رێبەری حیزب لە کۆنگرەی ١٥ دا، و دواتر بەرپرسایەتیی یەکێەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، سیمایەکی کاریگەر و بە ئەزموون لەنێو رێکخراوێکی مەدەنیی نێوحیزبی دا، بوو. ئەو نەمرە جگە لە کاری حیزبی کارمەند لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بوو. کاراکتری ئەو بەڕێز بۆ خەباتی هاوبەشی رێکخراوەکانی ژنان لەگەڵ حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، زۆر بەرچاو و دیار بوو. هەستی جوان و ناسکی، رنگاورەنگ دیتنی ژیان ، خەبات و بەرخۆدان، سۆز و دڵئاوایی لە شێعرەکانی دا، بەرجستەبوون و چاپکردنی بەشێکیان قوتابخای کوردیان پێ دەوڵەمەندە.
سوهیلا قادری کە ئەندامی هەئیەتی حدک – لە ناوندەی هاوکاری حیزبەکانی کوردستان ئێران- یش بوو، ئەزموونێکی دیکەی جگە لە بەشی ژنان بۆ هاوکاریی و یەکریزی لەنێو کۆبوونەوەکانی ئەو حێزبانەوە بوو. هەروەها تارادەیەک مشووری چالاکانی مەدنی لە رۆژهەڵاتی کوردستانیشی هەبوو. ئەو بەڕێزەوە، چەند خولەک پێش کارەساتەکە، زۆر وەرد و بەرپرسانە سەربارەت بە ناوەندەکە دوا. هەروەها،سەبارەت بە پرسی ژنان و هاتنە مەیدانی بوێرانەیان لە خەباتی نێوخۆێ ئێران خوازیاری گرینگی‌ پێدانی پتری پلێنۆم بەو خەباتە بەگشتیی و کاری کچەکانی شەقامی شۆڕش بە تایبەتی بوو.
هۆ خەڵکینە، هۆ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەوە چەند دێرە وێنە کورتە لەسەر خەباتی تەنیا سێ کەس لە کارەساتی ١٧ی خەرمانانە، کە چەند دڵتەزێنە بە مووشک بەهاڕن کە تەنیا تاوانیان ئازادیخوازی و مافی رەوا بۆ نەتەوە بن دەستەکەیان لە کردەوە دا بوون. ئەو رووداوە دڵتەزێنەوە لە هێڵی ٣٦ دەرجەی بڕیاری ٦٨٨ یش دابێ؟! ئەگەر تا ئێستا و لە ڕۆژەکانی داهاتوو دا، هەڵوێستتان نەبێ، ٣٠ ماددەی راگەیاندراوی مافی مرۆڤ جگە لە نووسراوە جوانەکانی سەر کاغەز نابێ. پێویستە ئاماژە بە هەنگاوی ئەرێنی وڵاتی کانادا بکرێ کە لەسەر کوژرانی زیبا (زارا) کازمی- رۆژنامە نووسی ئێرانی- کانادایی- لە زیندانی ئەوینی تاران و ئیزن نەدان بە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە، پێوەندی خۆی لەگەڵ پساند و بۆۆ بۆ دژبەری رێژیمی مرۆڤ کوژی ئیسلامی سیاسی لە ئێران لەبواری پێشێلکاری مافی مرۆڤ دا.
ئومێدەوارین خوێنی شەهیدانی کارەساتی ١٧ ی خەرمانای قەڵای پڕهەیبەتی لە شکان نەهاتووی دێموکرات لە کۆیە و ئیعدامی رامینی حوسێن پەناهی و مرادییەکان لە زیندانی رەجایی شاری کەرج، ببین بە هەوێنێک هەم بۆ یەکگرتوویی و خەباتی نەتەوەیەتیی و رێکخراوەیی لە لایەک و خەباتی سەرانسەری گەلانی بەرایی لە ئێران لە لایەکی دیکە و پشتیوانی رای گشتیی لە وڵاتە دێمۆکراتیکەکان کە، کۆماری ئیسلامی ئێران ٤٠ ساڵە سەڵوەگەڕی نەمابێ. هەروەک رێژیمی سەرەڕۆیی پەهلەوی دوویەم کە لە ١٧ ی خەرمانانی ١٣٥٧ (١٩٧٨) دا، بە کۆشتاری مەیدانی ژالەی تاران، دژی کردەوەکان بەدژی پتر بوون و دوای پتر لە پێنج (٥) مانگ بە مێژوو سپێردرا.
یادی شەهیدان و نەمرانی کارەساتی ١٧ ی خەرمانی حدک و هەموو شەهیدانی رێی ئازادی و کورد و کوردستان، بەرز و بەڕێز بێ
کۆمیتەی بەرێوەبەری یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان دەرەوەی ولات

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت