پەروەردە کردنی مناڵ لە ئێران. ڕەحمەت مەحموودپوور

مناڵ سەرمایەی داهاتوی هەر وەڵاتێک هەژمار دەکرێ و بە پێی ئەو ئەزموون و رابردوانەی کە هەیە و ئێمە لە وڵاتە جیاوازەکان دا دەیبینین، تا شێوەی پەروەردەبونی منال باشتر بێت داهاتوی ئەو وەڵاتە گەشاوەتر و جوانتر دەبێ.
کۆمەلگا گڕینگترین و ئەساسی ترین بەشە لە پەروەردەی منال، لە زۆر بابەت و ووتار دا ئاماژە بەوە دەکرێ کە بنەمالە گرینگترین بەشە لە پەروەردەی منال دا، لە راستی دا ئێمە دەتوانین وەکو سەرەتایی ترین قۆناغ چاوی لێبکەین بەڵام ئەگەر چاوێ بە رابردووی باب و باپیرانمان دا بخشێنین دەتوانین هەست بە گرینگ بوونی کۆمەڵگا لە قۆناغی یەکەم دا بکەین.
ئێران وڵاتێکی گەورەیە و خاوەنی چەندین نەتەوەیە و ئێمەی کوردیش یەکێک لەو نەتەوانەین.
منال بۆ ئەوەی کە بە شێوەیەکی باش و تەندروست پەروەردە بکرێ، لە پێش هەمو شتێک دا پێویستی بە بنەمالەیەکی ئارام هەیە کە بەداخەوە لە ئێران بە هۆی نەبوونی کار و ئیمکاناتی تەواو، کێشەی ئابوری و نەخوێندەواری دایکان و باوکان ئەو شوێنە وەکو پێویست بۆ منال دابین نەکراوە.
دواتر هەبوونی پەروەردەیەکی باش و پێشکەوتوویە لە ناو قوتابخانەکان دا کە لە ئێران بە تایبەت لەو شوێنانەی کە بە کەمینە هەژمار دەکرێن لە بوونی پەروەردەیەکی باش بێ بەشن.
لە قوتابخانەکانی ئێران، ئەو کتێبانەی کە بۆ پەروەردەکردنی مناڵ بە کاری دێن جگە لەوەی کە لە بواری زانستی و ئەدەبی دا لەچاو ئەو کتێبانەی کە لە قوتابخانەکانی وڵاتانی پێشکەوتو دا دەگوترێنەوە لە ئاستێکی زۆر نزم دان، لە بواری مێژووییشەوە، تەواو مێژویەکی هەڵە و دور لە ڕاستی دەخرێتە مێشکی مناڵانەوە و تا ئەو جێگایەی پێیان بکرێ لە کوولتور و مێژوی سیاسی خۆشیان دوریان دەخەنەوە.
بە پێی ئەوەی کە ئێران وڵاتێکی ئیسلامیە و یاسا و سیاسەتی لە یاساکانی ئیسلام وەرگرتوە، زۆربەی دانیشتوانیشی هەر بەو کولتورە گەورە دەبن و تا مردنیش وەکو کۆسپێک لە بەر دەمیاندایە.
بوونی زۆری مزگەوت و گرینگی پێدانی دەوڵەت بە دین لە قوتابخانەکان و زانکۆکان دا وای لە رەوتی پەروەردە کردوە کە فەرهەنگی ئیسلامی ببێتە بەشێک لە ژیانی هەمو کەسێک لە ئێران و کاریگەری خەراپی ئەو مەزهەبە تا مردن وەکوو لەمپەرێک لە ژیانی خەڵک دابێ.
کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ئەو چل سالە حوکمرانیە نگریسەی کە هەیبوە بەردەوام نە تەنیا جیاوازی خستۆتە ناو نەتەوەکان، بەلکوو بە بەکارهێنانی جیاوازی لە ناو کەرەستەی تەربیەتیش دا کارێکی کردوە کە کەمینەکانیش لە بواری پەروەردە دا بەرەوپێش چونێکی باش بە خۆوە نەبینن.
لە وڵاتانی ئوروپایی زۆر گرینگی بە گەورەبونی منال بە شێوەیەکی دروست دەدەن و هەول دەدەن منالەکان لانیکەم لە قۆناغی یەکەم دا، کێشەی ئابوری مالەوەیان کاریگەریەکی ئەوتۆ لە سەر گەورە بونی منالەکان دانەنێ و باشترین کەرەستە و شێوەی پەروەردە لە قوتابخانەکان و زانکۆکان دا بە کار دێنن تا لە داهاتودا کەسانێکی وریا، زانا و بە کەڵک بخەنە ناو کۆمەڵگاوە.
ئێمەی کورد دەبێ هەول بدەین خۆمان لە ژێر چەنگی پیسی ئەو دیکتاتۆرە رزگار بکەین و بە گرینگی دان بە پەروەردە کردنی منالەکان لە وەڵاتێکی تەواو دیمۆکرات دا بەردی بناغەی پێشکەوتویی کۆمەڵگای خۆمان دامەزرێنین.
ڕەحمەت مەحموودپوور