بانگه‌وازی ژماره (2) .. ١٠٠ ساڵەی حەسەن زیرەک

ڕۆژی ٢٩/١١/٢٠٢١ بەپێی ناسنامەی ژمارە ٧٣٥ تەمەنی حەسەن زیرەک، کە لە گەڕەکی سەرقەڵا، کۆنترین گەڕەکی شاری بۆکان لەدایک بووە، دەگاتە سەد ساڵ. ژیانی پەنجاویەک ساڵە و دەوری ئەو لەناو موسیقا و ئاواز و کەلام و فەرهەنگ و هونەری کورد، پاش تێپەڕبوونی سەد ساڵ، هێشتا جێگای مشتومڕ و باس و لێکۆڵینەوەیە. ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات- بۆکان و کۆمەڵێک کەسایەتی و ناوەند و دامودەزگا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، لە توێی پڕۆژەیەکدا، بە پشتبەستن بە بەڵگە و زانیاریی باوەڕپێکراو، بە کەڵکوەرگرتن لە بیروبۆچوونی کەسانی شارەزا و پسپۆڕ، ئاوڕ لە ژیان و بەرهەمەکانی زیرەک دەدەنەوە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە لە ڕێگای ئەم بانگەوازەوە، داوای به‌شداری و هاوکاریی زۆرتر لە کەسان و ناوەند و دەزگاکان لە کوردستان و هەموو شوێنێکی جیهان دەکەین. بۆ ناردنی بابه‌ت و ڕاوێژکاریی و به‌شداریکردن پێوه‌ندی به‌و ئادره‌سه‌وه‌ بکرێ: redaktion@rojhalat.de
سپاس بۆ دامودەزگا و میدیا و ئه‌و کەسانەی بانگەوازەکانی “سه‌د ساڵه‌ی زیره‌ک” بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌.
بەشێک لە بابەت و تەوەرەکانی کۆکردنەوەی زانیاری:
زانیارییه‌كان:
١- کورتەمێژووی‌ سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، هونەری، میدیایی له‌ نێوان ساڵانی ١٩٢١ هه‌تا ١٩٧٢؛
١-١. کوردستان بەگشتی.
١-٢. ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
١-٣. موکریان و بۆکان.
٢- سەردەمی منداڵی:
٢-١. بارودۆخی ژیانی بنەماڵە.
٢-٢. چۆنیه‌تیی بنەماڵە، گەڕەک، شار، دۆست و هاواڵه‌کانی.
٢-٣. سەردەمی مێرمنداڵی پاش مردنی باوکی و شووکردنەوەی دایکی.
٢-٤. سەردەمی لاویەتی لە بۆکان، کوردستان و شارەکانی ئێران.
٢-٥. سەردەمی چوون بۆ باشووری کوردستان و ڕادیۆی کوردیی بەغدا.
٢- ٦. به‌سه‌رهاته‌کانی گەڕانەوە بۆ ڕۆژهەڵات، چوون بۆ ڕادیۆی تاران، کرماشان، ڕوونکردنه‌وه‌ی ورد، ڕۆژ، مانگ، ساڵ، هۆکارەکان.
٢-٧. دەرکرانی لە ڕادیۆی کرماشان، هۆکار، سەبەبکارەکان.
٢-٨. گەڕانەوە بۆ بۆکان، چوون بۆ شنۆ و ناوچه‌ی بانه و دانانی قاوه‌خانه‌-مه‌یخانه.‌‌
٢-٩. ژیانی ژن و ژنخوازی و جیابوونەوەکان.
٢-١٠. لایەنه‌کانی ژیانی تاکەکەسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، فەرهەنگی.
٢-١١. دەوری کەسانی نزیک لە ژیانی تاکەکەسیی زیرەک (بنەماڵە، خزم و دۆست و ناسیاو).
٢-١٢. دەوری کۆمەڵگا و خەڵک لە ژیانی زیرەک.
٢-١٣. بەسەرهاتی ژیانی لە زیندانەکانی ئێران و عێراق(مەراغە، کەرکووک و شوێنی تر)
٣- بزاڤی سیاسیی کورد، زیره‌ک و
٣-١. کۆماری کوردستان.
٣-٢. حزبە سیاسییەکانی کورد.
٣-٣. شۆڕشی بارزانی.
٣-٤. ئەندامانی حزبی دێموکراتی کوردستان.
٤- زیرەک و ڕووناکبیران و نوخبەکانی سەردەم:
٤-١. زیرەک و نووسەران و شاعیران.
٤-٢. زیرەک و هونەرمەندانی گۆرانیبێژی کورد و نەکورد.
٥- ڕادیۆکان، زیره‌ک و
٥-١. ڕادیۆی بەغدا و بەسەرهاتەکانی.
٥-٢. ڕادیۆی تاران و بەسەرهاتەکانی.
٥-٣. ڕادیۆی کرماشان و بەسەرهاتەکانی.
٥-٤. ڕادیۆکانی سنە، ورمێ، تەورێز، مەهاباد و شوێنی تر.
٦- دەوری کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگا، زیره‌ک و
٦-١. پیشەکانی لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور و ئێران و عێراق.
٦-٢. نوێخوازی (دانانی هوتێل و کابارەی بە شێوەی تاران لە سەقز، قاوەخانە/ مەیخانە لە دەرەوەی شاری بانە).
٧- موسیقا، زیره‌ک و
٧-١. ناوی هەموو ئەو کەسانەی لە ئێران و عێراق و کوردستان، له‌ شار و گوند، ڕادیو و ته‌له‌ڤزیۆن کاری موسیقایان لە گەڵ کردووە، هه‌روه‌ها له‌ بەرنامەی تەلەڤزیۆنی سابیت پاساڵ لە تاران.[حبیب‌الله ثابت، کە بە سابت پاسال بەناوبانگ بوو، بازرگانێکی مووسایی بوو کە یەکەم تەلەویزیۆنی دامەزراند کە زیرەک لەو شوێنە لە گەڵ کەسانی تر دەرکەوتووە.]
٧-٢. ناوی ئەو ئامێرانەی وا بەکار هێندراون.
٧- خشتەی ناوی گۆرانییەکان لە ماڵان، لە شایی و گۆڤەند، لە ڕادیۆ و ستۆدیوکان
٧-٣. ناوی هەموو ئەو گۆرانیبێژانەی لەگەڵ ئه‌و لێرە و لەوێ کاری هاوبەشیان کردووە (کورد، ئازەری، ئەرمەنی، فارس، عەرەب).
٧-٤. تێکستی گۆرانییەکان بە تێكرایی لە هەر شوێنێک گوترابن و تۆمار کرابن بەبێ هەڵوەژاردن و سڕینەوە و جیاکردنەوە.
٧-٥. نۆتەی گۆرانییەکان.
٧-٦. هەموو ئەو کارانەی کە لە موسیقای ئه‌و بۆ ئۆرکێسترەکان لە کوردستان و له‌ دەرەوە کەڵک وەرگیراوە.
٧-٧. هەموو ئەو سۆلۆکارانەی میلۆدییەکانی ئه‌ویان بۆ ئامێرە جیاوازەکان بەکار هێناوە
٧-٨. “زیرەک و پێداهەڵگوتنی دەسەڵاتداران و کەسان” وەک مەلیک فەیسەڵ، شای ئێران، کوڕی شا، بارزانی و…
٨- زیرەک و وێنە، ڤیدیۆ، فیلم:
٨-١. وێنەکانی زیرەک (کەسەکان، شوێن و ڕێکەوت) و زانیاریی پێویست
٨-٢. ئەو فیلم و ڤیدیۆیانەی کە لە ناوەندەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن گێراون.
٨-٣. ئەو فیلم و کلیپانەی لەگەڵ زیرەک گیراون.
٩- زیرەک و بیرەوەرییەکان:
٩-١. ئەو بیرەوەرییانەی کەسان ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئه‌ویان هەبووە.
٩-٢. ئەو بیرەوەرییانەی لە زمانی کەسانەوە گێردراونەتەوە
٩-٣. قسەکانی زیرەک کە لێرە و لەوێ و لە هەر شوێنێک تۆمارکرابن و گوترابن بە بێ دەستکاریکردن و سڕینەوە، وەک خۆی کە گوتراوە.
١٠- زیرەک کتێب و ڕۆژنامەکان:
١٠-١. هەموو ئەو کتێبانەی بە زمانی کوردی و بیانی لەسەر ئه‌و نووسراون.
١٠-٢. هەموو ئەو بابەتانەی لەسەر ئه‌و لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئێران و عێراق و وڵاتانی تر لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ هەتا ١٩٧٢ و دواتر بە زمانی کوردی و فارسی و عەرەبی نووسراون.
١٠-٣. هەموو ئەو بابەتانەی لە ڕۆژنامەکان بە زمانی کوردی و بیانی پاش ساڵی ١٩٧٩ نووسراون.
١٠-٤. هەموو ئەو بابەتانەی لە ماڵپەڕەکان لە ساڵی ١٩٩٥ هەتا ساڵی ٢٠٢٠ بە کوردی و زمانی تر بڵاو کراونەتەوە.
١١- زیرەک و فیلمی بەڵگەنامەیی:
١١-١. ئەو فیلمه‌ بەڵگەنامەییانەی لەسەر ئه‌و ساز کراون.
١١-٢. ئەو وتووێژانه‌ی لە تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ سەبارەت بە ئه‌و لەگەڵ کەسان کراون.
١١-٣. ئەو بەرنامانەی کە تەلەڤزیۆنەکان لەسەر ئه‌و سازیان کردووه‌.
١١-٤. ئەو کلیپانە کە بە گۆرانییەکانی ئه‌و ساز کراون.
١١-٥. ئەو فیلمه‌ کوردی و بیانیانەی کە بۆ موسیقای فیلمەکان، کەڵکیان لە ملۆدییەکانی ئه‌و وەرگرتووە.
١٢- زیرەک و شانۆ:
١٢-١. ئەو شانۆیانەی ئه‌و لەگەڵ تیپەکانی باشوور دەوری تێدا گێڕاون.
١٢-٢. هەموو ئەو شانۆیانەی بۆ موسیقای شانۆ، کەڵکیان لە موسیقای ئه‌و لە ناوخۆ و دەرەوە وەرگرتووە.
ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات- بۆکان
به‌هاری 2020 ئاڵمان