قەیرانی هەست …. !!! . حەمید عەزیز

ژیری پلەو جوانی هەیە یەکێک لەو پلە جوانانەی ئەوەیە کەهەست و خاوەندارێتی دەبەخشێت بەکەسەکە خۆی هەروەکو بزانیت لەچ کات و شوێنێکدا چی دەکەیت .؟.

بۆ وێنە تۆ سەرۆکی وڵاتێکیت دەبێت بزانیت کەی ئاشتی باشەو کەی جەنگ باشەو کەی سەربەخۆیی .؟. تۆ کاتێک ژیریت وەکو نوسەر کەنەتەوەکەت لەخۆش گوزەرانی و دەوڵەمەندیدابن ئەوکات کتێبێک چاپ دەکەیت و بیخەیتە بازاڕەوە بەدڵنیایی یەوە کڕیاری زیاتر دەبێت لەوەی کەبەپێچەوانەوە بێت و قات و قڕی و برسێتی خەڵکیی گێژی دوای نان کردبێت نەک وشە چونکوم هەمیشە ئەو هاوکێشەیە ڕاستە کەدەڵێت نان و ئازادی بۆیە هەر گەلێک برسی بوو پێشکەوتون و ژیانی باش بەخۆیەوە نابینێت بۆیە لەپێش هەموو شتێکەوە نان ئەوکات ئازادی و مەعریفەو ژیان و سەربەخۆیی … !!! .

هیچ شتێک هێندەی هەستی مرۆڤ جوان و پیرۆز نی یە ئاگاداربن لەمرۆڤی بێ کەڵک و بێ وەفادا بەکاری مەهێنن .
ژنێک لەداخی مێردەکەی فەیس بوکی کردوە بەئەلبومی وێنەکانی بۆیە خۆی زۆر پێ هەرزان بوو .
ئەو پیاوانەی بەژنی خەڵکیی دەڵێن ماشەڵات لێبێت جوانی کەم ڕەوشت و کەم هزرن خۆیان ژنەکانیان شاردۆتەوەو دڵ پیس و کەم هەستن .
ژنە بێ ئابڕوو بێ شەرمەکان هەرگیز پیاوی بەڕەوشتیان خۆش ناوێت پێیان دەڵێن ترسنۆکن .
ژنێک بۆ ئەوەی پیاوەکەی توڕە بکات گیانی خۆی نیشانی ڕێبواران دەدات . بەڕاستی جێگەی نیگەرانی یە کەمرۆڤ نرخی خۆی نەزانێت .
ژیریی و سەرچاوەی عەقڵ نیشتمانێکن مرۆڤی جوان بەرهەم دەهێنن کەسە ڕۆح جوانەکانیش لەناو هەزاران ژاوەژاوی کارخاناندا هەست بەتەنهایی دەکەن .
ئەمڕۆ سەردەمی کەمی هەست و کەمی گوێ گرتن و کەمی گوتاری جوان و نەبونی ڕەفتاری بەرزو کاڵ بونەوەی خۆشەویستی و نەفرەت کردنی پێکەوە ژیانە بچوک بونەوەو کەمیی مرۆڤەکانە لەئاست ئابوری و تەکنەلۆجیاو شتومەکی مادی دور لەهەستە ڕۆحی یە جوانەکان کات دەگوزەرێنین و خۆمان سەرگەرمی کێشەکان کردوەو ناومان ناوە ژیان .
قەیرانی هەست بەواتایەکی تر بێ ڕێزی و گوێ نەدانە بەیەکتر لەڕوی ئەمەکداری و دڵسۆزی بۆ جوانی ڕۆحەکان و ناخی مرۆڤ کەخۆی لەبنەڕەتدا ئاڵتونێکە بەرزترین نرخی هەیە لەسەر گۆی زەمین بۆیە ئێستاو ئەم سەردەمە دور لەڕێزگرتن دور لەمەحەبەت و گیانی کەسایەتی و هاوڕێیی بەرک و کینەیەکی زۆرەوە ژیان تێدەپەڕێنین کەزیندانێکی گەورەیەو پێی دەڵێین ژیان و تەمەن .
قەیرانی هەست نزیکمان دەکاتەوە لەژیری و گێلی مرۆڤەکان خۆیان بۆیە دەمانباتە ناو باسێکیتر بەڵام نزیکە لەم بابەتەمانەوە بۆ نمونە :
ژیری یەکێکە لەهەستە گرنگەکانی مرۆڤ بۆیە کەسی ژیر بەدرۆ ناڕەحەت نابێت خۆی لەو درۆیە بەگەورەتر دەزانێت و گوێی پێ نادات یان وای دادەنێت کەسی بەرامبەر کەدرۆی بۆ دەکات نەخۆشی دەرونی هەیەو ئاسایی وەری دەگرێت و یان سەیەری پشتی درۆکان دەکات کەدەزانێت ئەو کەسە هەست بەکەمیی دەکات بۆیە درۆ دەکات .
ژیری پلەو جوانی هەیە یەکێک لەو پلە جوانانەی ئەوەیە کەهەست و خاوەندارێتی دەبەخشێت بەکەسەکە خۆی هەروەکو بزانیت لەچ کات و شوێنێکدا چی دەکەیت .؟. بۆ وێنە تۆ سەرۆکی وڵاتێکیت دەبێت بزانیت کەی ئاشتی باشەو کەی جەنگ باشەو کەی سەربەخۆیی .؟. تۆ کاتێک ژیریت وەکو نوسەر کەنەتەوەکەت لەخۆش گوزەرانی و دەوڵەمەندیدابن ئەوکات کتێبێک چاپ دەکەیت و بیخەیتە بازاڕەوە بەدڵنیایی یەوە کڕیاری زیاتر دەبێت لەوەی کەبەپێچەوانەوە بێت و قات و قڕی و برسێتی خەڵکیی گێژی دوای نان کردبێت نەک وشە چونکوم هەمیشە ئەو هاوکێشەیە ڕاستە کەدەڵێت نان و ئازادی بۆیە هەر گەلێک برسی بوو پێشکەوتون و ژیانی باش بەخۆیەوە نابینێت بۆیە لەپێش هەموو شتێکەوە نان ئەوکات ئازادی و مەعریفەو ژیان و سەربەخۆیی … !!! .
ژیری ئەوە نی یە کەتۆ لەتەمەنی گەورەییدا قەدرو ڕێزی ژیان و دەوروبەری بزانیت لەڕاستیدا ژیری پێش کامڵ بوونی تەمەنە گرنگ نی یە کەتۆ لەتەمەنێکی بەرزدابیت و ژیربیت نەخێرو پێچەوانەکەی ڕاستە . گرنگ ئەوەیە لەتەمەنی جوانیدا گرنگی بەشتە ڕۆحی و هەستە ناسک و جوانەکانی ژیانییت بدەیت وەکو عەشق و پێکەوە ژیان بۆیە کاتی زۆرت لەبەردەستدا دەبێت و ژیانی پڕمیهرو جوانی و خۆشگوزەرانی دەبەیتە سەرو بەختەوەردەبیت بۆیە ئەوە ژیری یە نەک ئەوەی پێشوترکەتەمەن و ساتە جوانەکانی کەسێتیت لەدەست ڕۆیشتبێت و دوایی تاقیکردنەوەکانی ژیان و تاڵی یەکانی وانەیەکی فێرکردبیت .

هاودەمێ فەرمووی:
ژنەکەم ئەوەندە درۆ دەکات خۆی توشی نەخۆشی دەرونی بووە .
لەڕاستیدا ژیری چۆن باشەیەو سودی هەیە ئاواو لەهەمان کاتدا بەدبەختیشت پێدەبەخشێت بەڵام ئەگەر ژیریەکەت فڕوفێڵی لەگەڵ بوو دەوڵەمەندت دەکات بەڵام بەختەوەر نابیت ، کەواتە ژیری ڕاستەقینە ئەوەیە کەتۆ مرۆڤێکی سادەو جوان و پاک بیت دوربیت لەدرۆو فڕوفێل و تەڵەکەبازی .
زۆر باسی ژیریمان کرد بابێینە سەر گێلێتی یان کەسی گێل ، مرۆڤی گێل ئەو کەسەیە کەهەست بەجوانی یەکانی خۆی ناکات بەوەفا نابێت بۆ بەرامبەر لەڕەفتاردا وەکو گەمژە دەڕوات کەچی لەهەمان کاتدا مرۆڤێکی دڵپاک و جوان و بەریئە لەڕوخساردا .
گێلێتی مرۆڤەکان ئەندازەیان نی یە بۆیە مەلایەک لەئاین و دینداریەوە سەیری دونیا دەکات بەهەمان شێوەش سەرمایەدارێک لەپارەوە جیهان دەبینێت کەچی دنیا دەریایەکی بێ بن و هەزاران نهێنی و شتی جوان و پیرۆزو ڕۆحیی تێدا حەشار دراوە بۆیە دەبێت زۆر بەفراوانیی لێی بڕوانین هەموو جوانیەکان دەبینین .
هەر لێرەوە بەو مەلایە دەڵێین بەهەشت و جەهەنەم ئەوە نی یە کەتۆ بۆمانی باس دەکەیت بۆیە ئەگەر دروستکراوێکی ئەم گەردونە هەبێت زۆر گەورەترە لەپەیڤەکانی تۆ بۆیە جەهەنەم بۆ کەسێک ئەوەیە کەخۆشەویستەکەی هەست و دڵی لای کەسێکیتر تربێت و بەهەشتیش لای کاکی سەرمایەدار پارە زۆری نی یە بەڵکو ئەو قەناعەتەیە کەبەختەوەرت دەکات بەپارەیەکی کەم و ژیانێکی سادە .
ژیریی نیشتمانێکە مرۆڤی جوان بەرهەم دەهێنێت کەسە جوانەکانیش لەناو هەزاران ئاپۆڕای هاتوچۆکەراندا هەست بەتەنهایی دەکەن .
ژیری ئەوەیە کەنابێت هەموو درۆکانی خۆت بزانیت بۆیە بۆ ئەوەی ئاسودە بژیت بەنهێنی کارەکانت مەکەو مەژی هەموو شتەکانت بازانراوو ئاشکرابن خۆت هەست بەبەختەوەری دەکەیت کاری نهێنی و درۆ گرێی دەرونی و دڵەڕاوکێت بۆ دروست دەکات زەرەر لەژیان و بەختەوەریت دەدات . ژیری ئەوەیە کەدوربیت لەپێچ و پەناو درۆو هەڵەشەیی چونکە مرۆڤ یەکجار دەژی بەهێمنی و ئاشکراو سەربڵندانە بژیت بەختەوەر دەبیت .