تورکیە پەخشی تەلەفزیۆنەکانی کوردستان ٢٤ ، وار تی‌ڤی و ڕووداو، لە سەر مانگی دەستکردی تورکسات ڕاگرت.

لە نووسینێکی فەرمی دەستەی بەرێوەبەری رادیۆ و تەلەفزیۆنی RTTurk ئەمرۆ تەلەفزیۆنەکانی کوردستان ٢٤ ، وار تی‌ڤی و ڕووداو ، ڕاگیرا و لە نوسینەکە دا هاتووە کە ، بەرنامە و ناوەرۆکی ئەو تەلەفزیۆنانە بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی تورکیە مەترسیدارن و هەر بۆیە بریارمان دا کە ئەو تەلەفزیۆنانە دابخرێن.

ئەوەی جێگای لێ وەردبوونەوەیە ئەوەیە کە تەلەفزیۆنە کوردی‌یەکانی باشووری کوردستان لە شارەکانی تورکیە خوازیار و بینەری زۆریان هەیە و بە تایبەت لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو دا کە مەسەلەی مافی چارەی خۆنووسین بۆتە بەشێک لە بەرنامەکانی ئەو تەلەفزیۆنانە، بێ‌شک بەرنامەکان بە گشتی بینەریان زیادی کردووە، ئەوەش وایکردووە کە دەستەی بەرێوەبەری رادیۆ و تەلەفزیۆنی RTTurk بریاری لەم چەشنە بدات.

b_300_220_16777215_00_images_HAWAL_daxrani_tv.jpgدیارە بە پێی گرێبەستەکان ئەو تەلەفزیۆنانە لە باری یاسای‌یەوە هیچ پرنسیپێکیان پێشێل نەکردووە، بەڵام بە هۆی ڕەنگاورەنگی بەرنامەکانیان و بە هۆی بیری نەتەوەیی خوازی و نیشتمانپەروەری و بە تایبەت لە ماوەی بانگەشەی ڕێفراندۆم و کاری بەردەوام بۆ سەربەخۆیی کوردستان ، تورکەکان کێچیان کەوتۆتە کەوڵ و ئەوەش بۆتە هۆی قەڵسە لێگێران و لە ئاکام دا بە شێوەیەکی ناشارستانی و ناسەردەمیانە بریاری داخستنی ئەو سێ تەلەفزیۆنە دەدەن.

ئامادەکردنی: ماڵپەری گیارەنگ