بەرەی بەڵێ بۆ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە 92,73% بە سەر بەرەی نەخێر دا سەرکەوت.
هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن ڕۆژی ٢٥ ـ ٠٩ ـ ٢٠١٧ ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری بەرچاوی خەڵک بە جۆش و خرۆشەوە بەرێوە و چوو و دوای ٧٢ کاتژمێر لە دەستپێکی هەڵبژاردنەکان ئەمرۆ ٢٧ ـ ٠٩ ـ ٢٠١٧ ئاکامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاندرا.
لەم پەیوەندییەدا، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و گشتپرسی هەرێمی کوردستان مزگێنی و موژدەی سەرکەوتنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی لە نێو ئاپۆرای مێدیاکارانی نێوخۆی هەرێم و دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا هەندەرێن محەممەد سەرۆکی کۆمیسیونی باڵای هەڵبژاردنەکان ، بەیاننامەی کۆتایی هەڵبژاردنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی لە بەرامبەر دەیان کامێرا بە ئامار و زانیارییەوە ڕاگەیاند.
ئاکام و ئەنجامی سەرکەوتنەکان بە شێوەی خوارەوەیە.
ژمارەی مافی دەنگدەران بە گشتی ٤،٥٨١٢٥٥ چوار میلیۆن و پێنج سەد و هەشتا و یەک هەزار و دوو سەد و پەنجا و پێنج کەس بووە.
ژمارەی بەشدار بووان، ئەوانەی دەنگیان داوە ٣،٣٠٥٩٢٥ سێ میلیۆن سێ سەد و پێنج هەزار و نۆسەد و بیست و پێنج کەس بووە. کە لە سەریەک دەکاتە 72,16% بووە
لە کۆی دەنگدەران ٢،٨٦١٤٧١ دوو میلیۆن هەشت سەد و شەست و یەک هەزار چوارسەد و حەفتاو یەک کەس بووە کە لە سەر 92,73% بووە.
لە کۆی دەنگدەران دەنگی نەخێر ٢٢٤٤٦٨ دووسەد و بیست و چوار هەزار و چوارسەد و شەست و کەس بووە کە لە سەر یەک دەکاتە 7,23% بووە.
کۆی گشتی:
ژمارەی مافی دەنگدەران بە گشتی ٤،٥٨١٢٥٥ چوار میلیۆن و پێنج سەد و هەشتا و یەک هەزار و دوو سەد و پەنجا و پێنج کەس
ژمارەی بەشدار بووان، ئەوانەی دەنگیان داوە ٣،٣٠٥٩٢٥ سێ میلیۆن سێ سەد و پێنج هەزار و نۆسەد و بیست و پێنج کەس
ژمارەی دەنگی سپی ٩٣٦٨ نۆ هەزار و سێ سەد و شەست و هەشت کەس
ژمارەی دەنگی پووچەڵ ٤٠٠١١ چل هەزار و یازدە کەس
ژمارەی دەنگی دوورخراوە ١٧٠٦١١ سەد و حەفتا هەزار و شەست و یازدە کەس
لە کۆتایی دا هەندرێن محەممەد ڕوونی کردەوە کە خوێندنەوەی ئەو ئامار و زانیاریانە دەدرێنە دادگای پەسەند کردن و دواتر ئەو ئاکامە دەبێتە ئەنجامی کۆتایی و ڕەسمی هەڵبژرادنەکانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
جوانترین پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بە گشتی و هەموو ئەو کەسانەی دەنگیان بۆ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان چ ئەو کەسانە کە لە نێوخۆی وڵات و چ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە دەنگیان داوە ، دەکەم.
سڵاو لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد و پێشمەرگەی کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بە گشتی ئیرادەی پۆڵائینی خەڵکی کوردستان بە گشتی.
ماڵپەری گیارەنگ