پەیامی هاوخەمیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە تێرۆری قادر قادری

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕووداوی تێرۆری قادر قادری، کادری بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەکەی دەربڕیوە.

دەقی پەیامەکە بەمجۆرەیە:
بەڕێز سکرتێر و ئەندامانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
بە داخ و پەژارەوە، هەواڵی تێرۆرکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاک “قادر قادری”مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی حیزبەکەتان و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

b_300_220_16777215_00_images_BAYANNAMA-RAGAYANDRAW_qobad_talebani_qadr_qadri.jpg
تێرۆرکردنی خوالێخۆشبوو هاوڕێ قادر، کادر و فەرماندەی لێوەشاوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان مایە نیگەرانیی هەموو لایەکمانە. ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دڵنیاتان دەکەینەوە هەموو لایەنە ئەمنیەکانمان ڕاسپاردووە کە بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە دەستگیر بکەن و ڕادەستی دادگایان بکەن بۆ ئەوەی لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکرێت.
لە پەروەردەگاری مەزنمان داوایە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبووری و دڵنەواییش بە خانەوادە و خزمان و دۆستانی کۆچکردوو ببەخشێت. ئۆمێدەوارین ئەمە دواناخۆشیان بێ.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
٧ی ئاداری ٢٠١٨