لە خوێنی بەناحەق ڕژاوی ڕۆڵەکانی کورد خۆش نابین

هاونیشتیمانیانی ئازیز! لاوانی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری کوردستان!
هەر وەک ئاگادارن ماشێنی تێرۆری کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە بەرۆکی ڕۆڵە مافخوازەکانی کوردی گرتەوە و

دەستی ڕەشی تیرۆریزمی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی 6 لەسەر 7ی مانگی مارس گەیشتە هاوڕێ قادر قادری، فەرماندەی بەوەج و لێوەشاوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بە شێوەیەکی نامرۆیانە خەڵتانی خوێنیان کرد.
ئێمە وەک یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و سپای قودس کە دەستی سەرەکیی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بوون، لاوانی کورد دڵنیا دەکەین کە لە درێژەدان بە ڕێبازی ئەو شەهیدانە سڵ ناکەینەوە و وەک چۆن تێرۆری یەڵدا بە چۆکی دانەهێناین ئەم زامەش لەسەر جەستەی دێموکرات هەڵدەگرین و بە هێنانە دی ئامانجی شەهیدان زامەکانمان سارێژ دەکەین و لە خوێنی بەناحەق رژاوی شەهیدانمان خۆش نابین.
پێویستە لاوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش شێلگیرانە رێگا و رێبازی دێموکرات بکەنە سەرلەوحەی تێکۆشان و بە تێکۆشانی هەمەچەشن لە دژی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە.
لەهەمانکاتدا بانگەواز لە هەموو لاوانی کورد لە تاراوگە دەکەین کە لە دژی دەزگای تێرۆری کۆماری ئیسلامی، کە ماوەیەکە دەستی بە ئەستاندنی گیانی رۆڵە فیداکارەکانی گەلەکەمان کردوە بێنە سەر شەقام و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ئاگادار بکەنەوە لە سیاسەتی تێرۆری سپای قودس لە دەرەوەی سنورەکانی ئێران.

سەرکەوتن بۆ خەباتی مافویستانەی نەتەوەکەمان
مەرگ و نەمان بۆ تێرۆر و تێرۆریستان
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
سکرتاریا
7/3/2018

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت