نامیلکەی شەهید قادر قادری؛ یادت لە دڵمان دا هەر دەمێنێ.
نامیلکەی شەهید قادر قادری؛ یادت لە دڵمان دا هەر دەمێنێ. رووحی شاد و رێگای خەباتی پڕ رێبوار بێت. کۆکردنەوە و دیزاین: ڕەحمان نەقشی
دوابەدوای تیرۆری ناجوانمێرانەی فەرماندەی تێکۆشەر شەهید قادر قادری لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا و دوای ئەوە کە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپاردە کرا، لە لایەن حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتی و خەمخۆرانی کوردەوە بە دەیان پەیامی هاوخەمی بۆ بنەماڵەکەی و بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕەوانە کران و هەروەا بە چوونیان بۆ سەر مەزاری شەهیدان و بۆ کاتی بە خاک سپاردن و کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی لە بنکەی دەفتەری سیاسی دا نارزایەتی خۆیان لەو کارە تیرۆریستییەی کۆماری پەت و سێدارە دەربری و بە بەشداریان هاوخەمیان لەگەڵ حیزب و بنەماڵەکەی دەربری.
بۆ خوێندنەوەی بەشێک لە نووسینو پەیامەکان و هەروەها زانیاری زیاتر دەتوانن لە سەر نووسینی خوارەوە چرکە بکەن.