راگەیاندراو بە بۆنەی رووداوی نەخوازراوی مەرگی هاوڕێ حامید شەریفی کادری حدک

راگەیاندراوی کۆمیسیۆنی سیاسی – نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە بۆنەی رووداوی نەخوازراوی مەرگی هاوڕێ حامید شەریفی کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان

بە داخەوە پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی ٢٣ی مارسی ٢٠١٨ بەرامبەر بە ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی حامید شەریفی کادری حیزب بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
حامید شەریفی لە سالی ١٣٤٨ی هەتاوی لە گوندی وشتەپەی ناوچەی بۆکان لە بنەماڵەیەکی وەرزێر لە دایکبووە، تا دەورانی ناوەندی درێژەی بە خوێندن داوە، لە ژیانی ئاسای‌دا خەریکی کاری وەرزێری و خەیاتی بووە، لە تەمەنی ١٦ ساڵی واتە ١٣٦٤ی هەتاوی پەێوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە دەگرێ و سالی١٣٨٢ی هەتاوی بە ڕەسمی دەبێتە پێشمەرگە و لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبدا درێژە بە کار و تێکۆشان دەدا.
ناوبراو لە ناو ریزەکانی حیزبدا چەندین بەرپرسایەتی جۆراوجۆری هەبووە و وەک کادری پلە ٤ی حیزب،بەرپرسی ناوەندی وەرگرتنی پێشمەرگە بووە،گیان لە دەستدانی کادرێکی حیزب ،سەرەڕای زیانیکی زۆر، داخێکی گرانە بۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرانی وبنەماڵەی بەرێزەکەیان،بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان و سەرجەم کەسوکار و خزم و دۆستانی دەکەین.
کۆمیسیۆنی سیاسی-نیزامی
٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی
٢٤ی مارسی ٢٠١٨