نامیلکەی تایبەت بە نووسین و وەرگێرانەکانی حەمەرەسووڵ کەریمی

ئامادەکردنی : ڕەحمان نەقشی
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا کاک رەحمان نەقشی بە کۆکردنەوەی نووسین و وەرگێران و بابەتی جۆراوجۆر لە نووسەران و لە وتارنووسان و پێنوووس بەدەستان بە دەیان نامیلکەی جۆراجۆری وەک کتێبی ئێلکترۆنی ئامادە کردوون و دواتر بڵاوی کردوونەوە، کاک رەحمان بە کۆکردنەوەی ئەو بابەتانە خزمەتێكی گەورەی بە هەموو ئەو کەسانە و بە خوێنەران کردووە ، کە خەریکی خوێندنەوەی کتێبە ئێلکترۆنیکەکانن، ئەو کارەی کە کاک رەحمان کردوویەتی ، کاری گرووپ و هەروەها شوێنی تایبەت بە کۆکردنەوە و چاپ کردنی کتێبە، هەموو ئەو کۆکراوانەی کاک رەحمان ئەگەر لە دەوری یەک کۆبکەینەوە بێ پێهەڵگووتن کتێبخانەیەکی گەورە درووست دەکا و ئەوەش هەر خزمەتە بە کتێبخانەی کوردی.
لە ڕێگای ئەم کورتە نووسینەوە سوپاسی هاورێمان کاک رەحمانی ماندوویینەناس دەکەم و هیوای باشترینەکانی لە ژیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازم.
ئەوە بەشێکی زۆر و بەرچاو لە نووسینەکانی حەمەڕەسووڵ کەریمی‌یە کە کاک رەحمان لە توێی نامیلکەیەک دا کۆی کردوونەوە و ئامادەی کردوون.