سیاوەش خزری لەبەردەم بالیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی لە نۆروێژ

بۆ پشتیوانی و بە هانا چوون و پشتگیری لە حوکمی ناعادڵانەی لە سێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی چالاکی جۆراوجۆر لە دەرەوەی وڵات بەرێوە دەچن و

یەکێک لەو چالاکیانە ڕۆیشتنی چالاکی سیاسی سیاوەش خزری‌یە کە لەبەردەم سەفارەتخانەی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی نۆروێژ بە شێوەیەکی سەردەمیانە و ئارام داوا دەکات کە حوکمی لە سێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی هەڵبوەشێندرێتەوە و هاوکاتیش داوا لە کارمەندانی سەفارەت دەکا کە کارەکەیان بەجێ بێڵن و چیدی لە بەرەی حکوومەت دا نەمێننەوە.
ئەم گرتە ویدیۆیە بەشێکە لە وتەکانی سیاوەش خزری چالاکی سیاسی و مەدەنی لە وڵاتی نۆروێژ
فەرموون بۆ چاولێکردنی لە سەر ئەم لینکەی خوارەوە چرکە بکەن.