مامۆستا قالەمەڕە: چریکەی ئەهورایی میللەتێک
نامیلکەی مامۆستا قالەمەڕە، کۆکراوەیەک لە چەندین بابەتی ڕەنگارەنگی ئەدەبی و هونەری، بریتیلە شێعر و هۆنراوە و پەخشان، وتاری ئەدەبی و لێکۆلینەوە و هەڵسەنگاندنی هەموو بوارەکانی ژیانی نەمر مامۆستا قالەمەڕە سوڵتانی شمشاڵژەنی بە ناوبانگی گەلی کورد. مامۆستا قالەمەڕە هەموو تەمەنی خۆی تەرخانی ژەنینی ئامێری شمشاڵ کرد و لەو بوارەدا بوو بە ڕێچکەی کاری هونەری شمشاڵژەنی و بوو بە قوتابخانەیەک کە لاوانی کورد بە ڕێچکەی ئەودا هەنگاو بنێن.
نامیلکەی قاڵەمەڕە لە لایەن هاورێی گیارەنگ کاک رەحمان نەقشی ئامادە و کۆکراوەتەوە.