سابوتاژ بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی. حەمەڕەسووڵ کەریمی

سابوتاژ ( Sabotage ) لە زمانی ئینگلیزی دا بە مانای تێکدان ، خەراپکردن و زەربەلێدان. سابوتاژ بۆ زەربەلێدان و بۆ بە چۆک داهێنانی دامەزراوەی نیزامی و سەربازی، بۆ خەراپکردنی دام و دەزگای دەسەڵاتداران و حکوومەت ، بۆ خەراپکردنی کەرەسەی شەرکردن وەکوو تانگ و ماشێنی گەورە و هەندێک شتی لەو بابەتە و یا خەراپکردنی کەل و پەل بە شێوەیەک کە زەربەی ئابووری و یا نیزامی لە دەوڵەت و یا بەرامبەرەکەت بدات و بۆ ماوەیەک بەرامبەرەکەت دەستەوەستان بکات و یا تووشی شۆک و وەستانی بکات.
لە زمانی ئینگلیزی دا وشەی سابوتاژ واتە چالاکی تێکدەرانە و خەراپکردن هاتووە . زۆرجار بە مانای تێکدان، خەراپکردنی کەرەسەکانی بەرهەمهێنانی حکوومەتی ، کارخانەیی و زەربەلێدان لە هەموو دامەزراوە حکوومەتی و دەوڵەتی و هێزی سەربازی و تەنانەت بازرگانی و شوێنی کەسابەت هاتووە و ئاماژە بە سەقەت کردنی حکوومەت لە ڕێگای خەراپ کردنی ئاگایانە واتە بە ئانقەست کراوە، چالاکی بە ئانقەست بە مەبەستی بە چۆک داهێنانی بەرامبەرەکەت عەمەلیاتی سابوتاژی پێدەگوترێ.
ڕوانگەی یاسای ئێران سەبارەت بە سابوتاژ
لە سەریەک چاوخشاندنێک بە پێشینەی بە کارهێنانی وشەی سابوتاژ لە یاسای بنەڕەتی ئێراندا بۆمان دەردەکەوێ کە تەنیا خاڵێکی دیاریکراوە کە لە چەند پەسەندکراوێک دا بە ڕاشکاوی لە وشە و مانای سابوتاژ لە نووسینەکەدا کەڵک وەرگیراوە.
بۆ نموونە یاسای بەگژداچوونەوە و سزادانی هەلپەرەستان لە پاڵاوگەی نەوتی ئێران ، پەسەندکراوی ١٦ ی ڕەزبەری ١٣٦٦ ی هەتاوی‌. لە ماددەی ٣ ی ئەو یاسایەدا هاتووە کە: هەر کەس بە مەبەستی خەراپکردن و تێکدان ( سابوتاژ ) کارێک و یا کردەوەیەک لە خۆی نیشان بدات و بە تەقاندنەوە و یا وێران کردنی یەکێک لە بنکە و یا شوێنە گرینگەکانی ژێر ماددەی ١ و ٣ بکا، یا هاوکات ببێتە هۆی داخرانی هەموو ئەو پاڵەوگەیە و یا شوێنێک لە پاڵاوگەکە، کەسی گیراو بە دوو تا دە ساڵ زیندان سزا دەدرێ. هەڵبەت سزای سابوتاژ و یاسای نووسراوەی ئەم وشەیە لە چەند شوێن بە ناوی خەراپکار و یا وشەگەلی لە چەشنی زەربەلێدان هاتووە ، ئەگەرچی لە ڕستەی ئەو یاسایەدا لە وشەی خەراپکار زۆر کەڵک وەرگیراوە و بە گشتی بە مانای وشەی سابوتاژیان هەر لە کەوانە دا بە خەراپکار نووسیوە.
لەو پەیوەندی‌یەدا ئاماژەیان بە چەند کاری خەراپکارانە کردووە و نموونەیان لە سەر هیناوەتەوە کە دەتوانم ئاماژە بە چەند دانەیەکیان بکەم.
بە پێی پەسەندکراوی ٤ ی ڕەشەمەی ١٣٤٩ ی هەتاوی سزای ئەو کەسانە بدەن کە دەبنە هۆکاری ڕاوەستانی فرینی فرۆکە و یا خەراپ کردنی کەرەسەکانی فرۆکە.
ئاماژەکردن بە پەسەند کردنی چەند یاسایەک سەبارەت بە خەراپکردنی و شێواندنی دام و دەزگای حکوومەتی:
ـ یاسای پەسەندکراوی ٢ ی بانەمەڕی ١٣٥٣ی هەتاوی سەبارەت بە سەنعەت و درووستکراوەکان .
ـ یاسای سزادانی دام‌ودەزگای ئاو ، بەرق ، گاز و بەشی پەیوەندی پۆست و تەلەفوون پەسەندکراوی ١٢ ی بەفرانباری ١٣٥١ ی هەتاوی.
ـ یاسای سزادانی ئەو کەسانەی کە ڕێگای ئاسنی شەمەن‌نەفەر (قەتار) تێکدەدەن، پەسەند کراوی ٣١ ی خاکەلێوەی ١٣٢٠ ی هەتاوی و ماددەکانی ٦٧٥ و ٦٨٧ ی یاسای سزای ئیسلامی.
خاڵی هاوبەشی ئەو چەند پەسەندکراوەیە سەبارەت بە سابوتاژ دا ئەوەیە کە لە هەموو خاڵە پەسەندکراوەکان دا باس لە خەراپکردن و تێکدان و زەربەلێدان ، نائارامی و ناسەقامگیری و تێکدانی ئەمنییەتی گشتی وڵات دەکا و خوڵقێنەرانی ئەو نائارامییە دەبێ سزا بدرێن و بە گشتی یاسا نووسراوەکانیان بە سەر دا بسەپێنن.
هەموو ئەو کەسانەی کە ئیرادەی ڕووخانی کۆماری ئیسلامیان هەیە، دەبێ دەست بدەنە دەستی یەک و بە یەکەوە ئەو شوێنانەی بۆ حکوومەت گرینگن و حکوومەت بایەخی زۆریان پێ دەدا سەقەت بکەن، واتە کۆسپ و تەگەرە بخەینە بەردەم شوێنە گرینگەکان. هێندێک دامودەزگای حکوومەتی بۆ ئەوە دەبن کە عەمەلیاتی سابوتاژیان لە سەر بکرێ، وەک ئاگردانی کەرەسەکانی ماشێنی نیزامی ڕژێم، بنکە و بارەگای نیزامی، تێکدانی خەتی تەلەفوونی گشتی نێوان بنکە و پادگانەکان، تەقاندنەوە و سووتاندنی عەمباری تەقەمەنی و خواردەمەنی و کەرەسەی جۆراوجۆری حکوومەتی.
b_300_220_16777215_00_images_SIASI_molotof1.jpgعەمەلیاتی سابوتاژ دەتوانێ ترس بخاتە دڵی سیخور و جاش و خۆفرۆشان، بە سووتاندنی ماشێن و باخ و باخات و خانوو و کەرەسەی خۆفرۆشان بنەماڵەکانیان وەخەبەر بێنین کە ئەوەی دەسوتێندرێ بەرهەمی جاشایەتی و خۆفرۆشییە. ئەوانەی عەمەلیاتی سابوتاژ بەرێوە دەبەن، دەبێ چاویان کراوە بێ و بە چەشنێک ئەو کارە بکەن کە زەرەری گیانی بۆ کەسانی دەوروبەر نەبێ و هەروەها مەترسی گیران و کوژران لە سەر خۆیان نەبێ .
قسەی کۆتایی ئەوەیە، عەمەلیاتی سابوتاژ دەتوانێ زەربەی قورس لە دوژمن بدات بە بێ ئەوەی لە چەک و چۆڵ و یا لە عەمەلیاتی نیزامی دا بەشداریت کرد بێ، زۆرجار بە چەند لیتر بەنزین و یا نەوت و گاز دەتواندرێ زەربەی قورسی ئابووری لە پەیکەری لەرزۆکی کۆماری ئیسلامی بدرێ، لە هەموو ئەو حاڵاتانەدا دەوڵەتێک بۆ خەڵک نەبێ پێویستە خەڵک عەمەلیاتی سابوتاژی لە سەر بەرێوە بەرن بۆ ئەوەی بە چۆکیدا بێنن.
هەڵبەت شوێنە گشتییەکانی وەک مۆزەخانە، سینەما، پارک، باخە گشتییەکان و سەیرانگا و هێندێک بنکە و بارەگای وەک نەخۆشخانە و قوتابخانە و زانکۆکان و هەموو ئەو شوێنانەی خزمەتی گشتی دەکەن مڵکی هەموومانن و دەبێ لە لایەن خەڵکەوە پارێزراو بن و نابێ بخرێنە ئەو چوارچێوەیەوە.