وێکچوونی ڕووخانی حکوومەتی ئێران و ڕووخانی دەوڵەتی ئاڵمانی نازی

یاریگای قارەمانانی ئوروپا، یاریگایەکە کە نزیک بە ٧٩ ساڵ پێش ئێستا ئادۆلف هیتلێر لە کاتی کردنەوەی ئەو یاریگایە دا لە چەند وتەیەک دا کە لە ڕێگای ڕادیۆوە بڵاو دەبۆوە، خۆی وەک مرۆڤێکی وەرزشکار بە بەشداران ناساند و دواتر باسێکی تووندئازۆیانەی بۆ دەیان هەزار کەسی بەشداربوو لەو ستادیۆم و یاریگایە و هەروەها میلیۆنان کەسی دیکە کە لە ڕێگای رادیۆوە گوێیان لێ دەگرت بڵاو کردەوە.

ئەوەی جێگای لێوردبوونەوەیە ئەوەیە کە ٢ مانگ و چەند ڕۆژ پێش ئەوەی شاری بێرلین لە لایەن b_300_220_16777215_00_images_SIASI_Diktator.jpgڕووسەکانەوە بە تەواوی دەستی بەسەردا بگیرێ ، ئادلۆف هیتلێر، دیکتاتۆر و خۆبەزلزانی سەدەی بیستەم، لە بەشێک لە قسەکانی دا ڕوو بە گەنج و بەشداربووان گووتی: ئێمە وەک ئاڵمانی‌یەکان گەلێکی پێشەنگ و گەلێکین کە لە هەموو گەلەکانی دیکە جیاوازتر و گەورەتر و بە هەیبەتترین و نابێ هیچ گەلێک لە ئێمە گەورەتر بێ، لە بەشێک لە قسەکانی دا گووتی: گیروگرفتە ئابووری‌یەکان و قەیرانە جۆراوجۆرەکانی دیکە، لە ئاکامی ئاژاوەنانەوە و کارە ژێربەژێرەکانی جوولەکەکانە و ئێمە دەبێ یەهودی‌یەکان پاک بکەینەوە و نەهێڵین کە چیدی ئاژاوە بۆ گەلەکەمان ساز بکەن.

جێگای سرنجە کە ڕێبەرە پیر و بەساڵاچووەکەی ئێران کە ٢٩ ساڵە لەسەر تەختی دیکتاتۆری ئێران دانیشتووە و خوێنی بە مێلیۆنان مرۆڤی دانیشتووی نێو چوارچێوەی جوغرافیای ئێران و چەندین وڵاتی دەوروبەری ئێرانی، بە فەرمان خۆی و ئیسلام رشتووە، لە دوایین ساتەکانی تەمەنی خۆی و حکوومەتەکەی دا و هەروەها لە دوایین کۆبوونەوەی جەماوەری خۆی بۆ بەسیجی‌یەکان لە یاریگای ئازادی تاران دا گووتی: گەورەیی ئێران، ڕاوەستاوی کۆماری ئیسلامی ئێران و تەسلیم نەبوون و شکست نەخواردنی سیاسەتەکانی ئێران لە بەرامبەر دوژمن دا نموونەی دیاری قودرەتی هێزی ئێرانن لە بەرامبەر دوژمن دا و ئەوانەی بە سێ هەڵوێستی جێی پەسەندی خۆیان زانی و هاوکات گووتی: گیروگرفتەکان و قەیرانەکانی ئەمڕۆ هەموویان لە لایەن بەناو زلهێزەکانەوە بە سەر خەڵکی ئێراندا سەپاون. ئێمە وەک حکوومەتی ئیسلامی ئێران کەمترین گیروگرفتمان هەیە و هاتنی ئەو هەموو بەسیجی‌یە لەم یاریگایەدا سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن و هاتنتان نیشانەی قودرەت و بێ کێشە بوونی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانە.

لە سەریەک کەس بە گومان نەبێ کە بڵێ مێژوو دووپات نابێتەوە، هەر وەک چۆن زۆرجار بۆ کوردەکان مێژوو دووپات و چەند پاتە بۆتەوە، بە دڵنیایەوە، مێژووی ئەو دیکتاتۆرەش وەک مێژووی دیکتاتۆری ئاڵمان دووپات دەبێتەوە، یەکیان لە ناوەندی ئوروپا و یەکیان لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەراوست. درەنگ و زووەکەی ئەم ڕووخانەش پەیوەندی بە خەباتی هەمەلایەنە هەیە.

حەمەرەسووڵ کەریمی