سوپاس و پێزانینی بنەماڵەکانی حەدداد و حەسەنپوور
هەر وەک ئاگادارن بەداخەوە خۆشەویستی بنەماڵەمان حاجی حوسێن حەدداد لە رۆژی ۲٠ی سێپتامبر ( ۲۹ی خەرمانان) دا دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی بۆ هەمیشە چاوی لەسەریەک دانا و بە کۆچی دوایی خۆی خەم و پەژارەی خستە ناو دڵی بنەماڵە و گشت هاورێ و هەوسەنگەرانی دیمۆکراتەوە. مخابن حاجی حوسێنیش ئاواتە لەمێژینەکەی خۆی کە سەربەخۆیی کوردستان بوو لەگەڵ خۆی بردە ژێر گڵ و دواجار بەو داخەوە لە تاراوگە سەری نایەوە.
رووحی حاجی حوسێن شاد و بە هیوای وەدیهاتنی ئەو ئاواتانەی که حاجی حوسێن بەشێکی زۆر لە ژیانی خۆی بۆ تەرخان کردو و هەر بە هیوای وەدیهاتنی ئەو ئاواتانەشەوە سەری نایەوە
ئێمە وەک بنەماڵەکانی حەدداد و حەسەنپوور سوپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەش بە هەموو ئەو ئازیزانە دەکەین کە لە پرسە و بەخاکسپاردنی خۆشەویستمان حاجی حوسێن دا بەشدارییان کردو ئەمەگناسیان بۆ رێبازی کوردایەتی ئەو خەباتگێرە نیشان دا. هەروەها سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو دۆستان و ئازیزانی دیکە کە بەهۆی جۆراوجۆر نەیانتوانی بە حزووری راستەخۆ بەشداریی بکەن، بەڵام لە رێگای تەلەفون و تۆرە کۆمەڵەیەتییەکانەوە هاوخەمیی خۆیان دەربڕی. بە بێ شک بە بێ هاودەردی و هاوخەمیی و بەدەنگەوەهاتنی ئێوەی ئازیز، تەحەموولی ئەو خەمە قورسە زۆر دژوارتر دەبوو.
رووحی حاجی حوسێن شاد و بە هیوای وەدیهاتنی ئەو ئاواتانەی که حاجی حوسێن بەشێکی زۆر لە ژیانی خۆی بۆ تەرخان کردو و هەر بە هیوای وەدیهاتنی ئەو ئاواتانەشەوە سەری نایەوە
سوپاس و پێزانینی تایبەتیمان هەیە بۆهەموو ئەو کەس و لایانانەی کە بۆ راپەراندی کار و ئەرکەکانی پرسە و بە خاکسپاردنەکە هاوکارییان کردین، وەک بەرێزانی خوارەوە:
دۆستان و ئاشنایانی حاجی حوسێن و بنەماڵەمان
هاورێ و هاوسەنگەرانی حاجی حوسێن لە حیزبی دیموکڕاتی کۆردستان
تەشکیلاتی دەروەی وڵاتی حدک
کومیتەی نۆروێژ حدک
کومیتەحی ناوچەی ئۆستفۆڵد حدک
لەگەڵ رێز و حورمەتی دووبارەمان بۆ هەموو لایەک
بنەماڵەکانی حەدداد و حەسەنپوور