نووسینەوە و چاپکردن: ئومید وەیسی “جاف”
ژمارەی ١ – ساڵی ییکەم -پینج شەممو ٢٠-١٠- ١٣٢٤ – 11 ژانویەی 1946. کوردوستان لە لایەن هەئیەتی تحریریر دەر دەچی.
آمانجی ایمە
لەم کاتەدا کەخاکی کوردوستان لە هەمو وەختیک زیاتر پیویستی فیداکاری کورەکانیەتی.لەو آنەدا کە هەمو نەتەوەکانی گیتی بو راگرتن ،
بو وەدەس هینانی سەربەستی و آزادی خـــویان وە بو وەدەس خستنی وسائلی پیش کەوتنی هاونیشتمانەکانیان دە تەقەلادان.
لەم وەختەدا کەهەمو نەتەوەکانی عالەم غەیر از سەربەستی و گەورەیی نیشتمانەکەیان آمانجیکیان نیە و بە شەو و بە روژ بو گەیشتن بەم آمانجـــە هەول دەدەن ؛ ایمەخەریکی چین و آمانجمان چیە؟
پاش چەندین سال دەر بەدەری و سەرکزی و بەندو تی هەلدانی بی ژمار و قور بەسەری و هــــەژاری ، لە پــــــــــاش ئەوەی بە اشارەی دوژمنان بە نیوی مەنگور و مامەش و زەرزا و دیبوکری و گەورک و گەلباغی و … کەوتبوینە گیان و مالی یەکتر خـوینی یەکتــــرمــــان دەمژی و دەرشت و بو قازانجی شەخصی خومان هیچ شتیکمان نەدەهاتە بەرچاو وهەر خـەریک دوبەرە کی وتەفرەقە بخەینە نیویەکتـر، بە کورتی پاش ئەوەی هیچ وەختیک لە بیری هاونیشتمانی خوماندا نەبوین ولە تەپوتوزی زەمانە بەغەیری نـــــــــەفعی خومان بیریکمـــان نەبو و دوژمنەکان نەیان دەهیشت بەزمانی خومان بخوینین ولە تیشکەی زانستی سەدەی بیستم بی بەش کرابوین بـــــیری سەربەستی لـــــە لامان خەیال پوچ بو و ئەوانەش کە بیریکیان هەبو کەمبوون بەنایەبەتی غولی استبدادی رضاخان بەجاریک پشتی امەی شکاندبو.
پیاوە نیشتمان پەروەرەکانی کوردوستان یا کوژران یا لە شیراز و تاران و خوراسان دا بەند کرابون. لەو کاتەدا کە ذلت و دەربەدەری بە نقطەی آخر گەیشت خودای بەرز هاتەسەر رحم و بزەیی بەایمە داهات شهریوری ١٣٢٠ هاتە پیش. ایمە لەزنجیری دیلی رزگاریمان بو و دەستی بەستراومان کراوە، چاوی نستومان وە خەبەر هات. کومولیک لە لاوان و گەنــــــــجانی کوردوستان کوبونەوە دەســــتی برایەتی و یەکیەتیان دادەس یەک بیوچان سەعیان بە خەرج دا تا حزبی دیموکراتی کوردوستانیان بە وجود هینا و هەر بەرهەلست و خائینک کـــە لە ناو کوردوستاندا هەبو لە نیویان هەلگرت؛ حزبی دیموکرات لە مەودایەکی کەمدا توانی لکی خوی لەتەواوی شارەکانی کوردوستـــــانی ئیران بکاتەوە ، ایستا لە کوردوستاندا نیوی مەنگور ومامەش و زەرزا و دیبوکری و … و هەر پیتی کە بونی جودایی لی بی ناگوتری.
هەمو بە یەک دەنگ دەلین ایمە کوردین و کوردمان دەوی ، ایمرو سەر کزیمان بە سەر بلیندی و هــەژاریمان بە دەولەمەندی و دوبەرەکیمان بە یەکیتی گوریوەتــەوە.
هاونیشتمانان بە چاویک تەماشادەکەین و هەمومان بو ملت کار دەکەین و بەزمانی شیرینی کوردی دەخوینین ، اخلاقی خراپمان گوریوەتەوە بە اخلاقی چاک.
ایمە کە بەدلمانا نەدەهات خاوەنی چاپخانە و انتشارات بین ؛ ئەوا بە یارمەتی خوا نامەی کوردستان داندرا و هەوەل ژمارەی بلاو کراوە ، ئەم نامەیە کەلە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردوستانەوە بلاو دەبیتەوە دەیەوی قەلایەکی آسنین لە اتحاد و برایەتی بینیتە بەرهەم کە بناغەکەی بەزانست و هونەر و لەشساغی داندرابی و بتوانی دەگەل دوبەرەکی و بیدینی و هەمو جورە رەوشتیک کە بوسەربەستی ضرر بیت بەربەرەکانی بکەین ؛ وەها قایم و بە هیز بیت کە هیچ هیزیک نەتوانێ بەربەرەکانی لەگەلا بکا.
سید محمد حمیدی