شه‌ڕی گه‌ڕه‌کی ئه‌رمه‌نیان لە مەهاباد، بەشی دووهەم
نوسینی: محێدین شەریفزادە
تەقە زۆر تووند بوو فشارێكی یەك جار زۆرمان لە سەر بوو لە بەر تەپوتۆزێ چاومان یەكتری نەدەدیت كە دوو دانە گازی بێ هۆشییان دە ژوورێ هاویشت. بەراستی نەمان زانی چییە، ئەمن كە لە سەرێ بووم لە گازەكە نیزیك بووم هەستم كرد كە بەدەنم بێ تاقەت بوو و چاوەكانم چاكیان نەدەدیت بەناچار بە زەحمەت خۆم گەیاندە كورەكانی ژێرزەمینەكە بەڵام ئەوان زانیان كە زۆر نارەحەتم ئەو دوو پێشمەرگەی بەر پەنجەرەكەی ژێرزەمینەكەش نارەحەت بوون. بەڵام بەقەت من نا پێم وانەبوو كە تازە دەستم تفەنگەكەم دەگرێتەوە وەزعیشم بەرەو خراپی دەرۆیشت تەنیا ئەوەندەم بە سمایل عێراقی و سەید گازانجی كوت توخودا ئەمن بكوژە با بە زیندوویی نەكەومە دەست وان لەو قسانە دا بووم کە بێ هوش بووم بۆ چەند دەقیقەیەك نەمزانی چ خەبەرە كە چاوم هەڵێنا سه‌ید گازانجم لەكن بوو بەڵام چاوەكانم لێڵ بوون زۆر ترسام بەڵام تەقە هەر بەردەوام بوو برێك كە هاتمەوە سەرە خۆ زانیم كە هەموومان ساغین تەقەش هەر بەر دەوامە
ئەمن و سمایل عێراقی ساغ بووینەوە كە بێینەدەرێ و لانیکەم بتوانین دوو سێ دەرگا ئازادكەین جا بكوژرێین بەڵكوو ئەوانی دیكە رزگاریان بێت یەكێك لە كورەكان كوتی ئەگەر ئێوە بچنەدەرێ ئەمن خۆم دەكوژم تفەنگەكەی موسەلەح كرد با ئەوەش بڵێم ئەگەر هاتباینەدەرێ تەنیا چەند دقیقەیەک موقاومەتمان بۆ دەكرا حەتمەن دەكوژراین دەشمان زانی كە سەد دەر سەد دەكوژریین. بەڵام دەمانتوانی رێگا بۆ كورەكانی دیكە بكەینەوە و پاشان كە ئەو هاورێ یەمان وای كوت ئێمە كەوتینە فكری دیكە دەنا نەماندەتوانی هەر ئاوا لەوێ دا بمێنینەوە چونكە هەر بەرگەی جارێكی دیكەی گازەكەمان دەگرت هەمووشمان لەوەی دەترساین هەر ئەوە بوو دەستمان كرد بە دیوار كون كردن لە شانسی ئێمە لە ژێرزەمینەكەی شتێكمان دیتەوە كە سەرێكی بیور بوو سەرەكەی دیكەی چەكوچ سەرەكەی دیكەشی لە پێچكۆشتی پانتر بوو بەنۆبە خەریكی كون كردنی دیوارەكە بووین زۆر زۆر زەحمەت بوو خشتی سوور‌و سمیت زۆر سەخت كون دەكرێ بە هەر حاڵ سەعات دەورو بەری پێنج بۆ پێنج ونیو توانیمان دیوارەكە كون كەین تەنیا ئەمن و سمایل عێراقی و سەید گازانج لە سەرێ لە كن جێگا كونەكە بووین سێ قۆڵی وا ساغ بووینەوە كە بە كورەكانی ژێرزەمینەكە نەڵێین كە دیواەكەمان كون كردووە، دەپێش دا بەتاقی كەینەوە مەبادا ئەوێ هەموو گیرابێت ونەتوانین لەوێ موقاومەتێ بكەین و ئێرەشمان لێ بگرن .
وا ساغ بووینەوە كە ئەمن بچم بەتاقی كەمەوە ئەوانیش لە راستی كونەكە بمێنەوە ئەمن بە كونەكە دا هاتمە ئەودیوی بەسەر ماڵێكی سووتاو دا كەوتم هیچی تێدانەمابوو دار‌و بەرد سووتابوو بەنێو ماڵەكە دا رۆیشتم چوومە حەساری ماڵەكە كەس دیار نەبوو تەقە هەر وا بەردەوام بوو بە سەبری و بە ماتەماتە لە حەسارەكە هاتمە سەری كوچەكە لەوبەری كوچەكە چاوم بە دوو پێشمەرگەی خۆمان كەوت ئەوانیش كوتیان ئەوەتا كاك محێدین كە تەواو هاتمە سەر كوچەكە زۆربەی پێشمەرگەكان لەوێ بوون ئەوانێش تەنیا چەند ماڵێكیان بەدەستەوە مابوو ئاگادارم كردن و كوتم دەچم كورەكانی دیكەش بانگ دەكەم بە شوێنی خۆم دا گەرامەوە هەویستم بە كونەكە دا بچمەوە ژوورێ بەڵام بەو كونەی دا كە بە رخت و تفەنگەو پێی دا هاتبوومەدەرێ بە بێ رختیش تێوەنەدەچوومەوە بە ناچار سەرم بردە ژووری كونەكە و با‌نگم كردن و هەموومان پێكەوە هاتینەوە لای كورەكانی دیكە…ئه‌وانیش وزعیان له ئێمه باشترنه‌بوو له ساعات ٩ی به‌یانی هه‌تا ئه‌وکاتی هه‌ر شه‌ڕی کۆڵان به کۆڵانیان کردبوو ، با ئه‌وش بڵێم که به‌راستی پێشمه‌رگه‌ی زۆر ئازا‌و به‌جه‌رگیان ده‌گه‌ڵ بوو بۆ خۆتان بیهێنهبهر چاوی خۆتان ….. گوڕه‌گوڕی ئه‌فشین و قاره‌مانیتی هه‌مزه مه‌نگور و براده‌رانی کۆڵی و ره‌حمان عه‌بدی و شه‌هید عه‌وڵای بیژنفهر و کادری ده‌رمانی ئه‌وکاتمان کاک .م ..د .. کاک ناسر و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی دیکه ……..هه‌مویان له‌گه‌ڵ یک بوون . بهڵایەکیان به‌سه‌ر دوژمن هێنابوو که قه‌ت دوژمن چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌کرد…..
هاتنه‌وه‌مان بۆ لای یەکتر
تەقوییەتێكی باش بوو بۆ هەموومان بە هەموومان توانیمان چەند دەرگایەكی دیكەش بگرینەوە مەیدانی شەڕەكە كەمیك گەورەتر بۆوە….شايانى باسه هه‌ر ئه‌وروژه ستوونێكی ئه‌رتش له لشكرى ٦٤ى ورمێ كه له ورمێ را به‌ره‌و سه‌رده‌شت ده‌چوو، ئه‌و هيزەشمان وه‌سه‌ر گەرا. به‌قه‌ولی كورده‌ی گووم هه‌رده هات و قووڵ ده‌بوو. راسته هێزى دوژمن زۆر بوو. بەڵام بە هۆی ئه‌وی كه زور لێك نيزيك بوينوو شه‌ڕی ده‌سته ويەخه بوو پایەگاکانی ده‌وروبه‌ری شارى به تايبه‌تى داشا مه‌جيد نەيدەتووانى تۆپ و خۆمپارەی زۆر باوێن. هه‌ر چه‌نده جارجار بێبهشيان نهدهكردين .ده‌توانم بلێم له‌و شه‌ڕه كه له سه‌عات ٩ى سه‌رله به‌یانی هه تا٩ى شه‌وێ درێژەی هه‌بوو، به‌ده‌يان جار هينديك شوێنيان لێ ده‌گرتین به‌ڵام پێشمه‌رگه‌کان تێكياندەشكاندن وراويان دەنان.
شەڕ هەتا سەعات ٩ی شەوێ هەر بەردەوام بوو رۆژگاری بەهارێ خۆ تاریك بوونی نیە.ئه‌وه له حاڵێكدايه که له دوو تیمان بيخه به رين و .نازانين چی يان به سەرهاتووە.
پاش ساعات ٩ی شەوێ تەقە نەمابوو جار جار جاش و پاسدارەكان بۆ خۆیان تەقەیان دەكرد ئێمەش دەحەولی هاتنەدەرێ دا بووین بەڵام هەر چوار لامان لێ گیرابوو. چەند جارێك دەكەمین كەوتین كە بەداخەوە كەماڵی عەزیزی لەو هەمووە شەڕە قورسەدا هیچی لێنەهات بەڵام لەو كەمینەدا بریندار بوو. دەگەراین بەدوای شوێنیك دا كە خۆمان دەرباز كەین لە سەربانێك دەگەڵ چەند پێشمەرگەی خۆمان تێك هەڵەنگوتین ئاهێكی مابوو لێك بدەین. كاتیك یەكترمان دەنگ دا دەنگی رەحمانی سوهرابی بوو له‌گه‌ڵ شه‌هید جه‌وادی شیحمحهمهدی ئەوانیش كە لەشوێنی خۆیان نەیان توانیبوو بێنەدەرێ و تەواو فیشەكیان پێ بوو هەمووشیان كوڕی زۆر زۆر قارەمان، زۆرخۆشحال بووین لەوەی کە ئه‌و تيمه پێمان پێوەست ببوونەوە.بۆمان بوو بە تەقوییەتێکی زۆر و جێی خوویەتی که ئيشاره به نه قش و له‌خۆبوردوویی ئه‌و تيمه بكه م بە هیمەتی هەموومان به‌تایبه‌تی ئه‌و چه‌ند پێشمهرگهگانه که تازه هاتبوونه‌وه لامان. توانیمان گەمارۆکە بشكێنین و جێگاكەیان بگرینەوە.بە کوچەی سەید نیزام وخەیابانی جامی جەمدا بەرەو گه‌رکی سئ‌ئاشان و لە شاری هاتینە دەرێ بەرەو لاچین…لەو شه‌رەدا زياترلە ٢٥٠کەس لە پاسداروجاشەکان کۆژران،کە ٤٥کەسیان فەرماندەری عەمليات بوون….بەداخەوە لەو شهرە قارمانانەیەدا دوو پێشمه‌رگه‌مان شەهید بوو ٤ پێشمهرگەشمان بریندار بوون. به‌هۆی فشاری زۆر و ٤ بریندار و دوو شه‌هید . به‌داخه‌وه نه‌مان توانی شه‌هیده‌کان له‌گه‌ڵ خۆمان بهێنینهدهرێ به ناچار له نێو شاری دا شاردمانه‌وه …
درێژی هه‌یه …