شهڕی گهڕهکی ئهرمهنیان لە مەهاباد، بەشی سێهەم
نووسینی: محێدین شەریفزادە
بەداخەوە لەو شهرە قارمانانەیەدا دوو پێشمهرگهمان شەهید بوو ٤ پێشمهرگەشمان بریندار بوون. بههۆی فشاری زۆر و ٤ بریندار و دوو شههید . بهداخهوه نهمان توانی شههیدهکان لهگهڵ خۆمان بهێنینهدهرێ به ناچار له نێو شاری دا شاردمانهوه.
١..شههید مارف عهلی نهژاد ٢..شههید عهوڵا ساڵه موقهدم
بە پێویست دەزانم ئيشاره بە خەلکی شاربکەم کە دەوری زور باشیان هەبوو لە یارمەتیدانی روڵەکانیان، خەڵک زور باش لە نیزیکەوە ئاگایان لە قارەمانەتی رۆڵەکانیان بوو! بەڵام لە لایەكی دیکەش نیگەران بوون.چونکە دەیاندیت کە چۆن گەمارۆ دراوین..بۆیە دەتووانم بڵێم زوربەی هەرە زۆری خەڵکی شاری لە گەل ئهوەى شانازییان بە رۆڵەکانیان دەکرد.لە هەمان کاتدا دەستەودۆعا راوەستابوون بۆ ئهوهى رۆڵەکانیان بە سڵامەتی لە شاری بچنە دەرێ…..بو رۆژی دوایی رژێم بە خە یاڵی ئه وەى کە ئيمه هەرلەگەمارۆی ئهوان داین، لە هەر چوار دەوری گەرەکی ئهرمەنیان بە هێزێکی زیاترو دانانی تۆپی ١٠٦لەسەری هەمووکوچەکان بو ئهوەی تەواوی گەرەکی ئهرمەنیان تۆپباران بکا. بەڵام بەسەرهەواری خاڵی دادەکەون. ههر بۆیه پێیان وا بوو پیشمهرگه بەبن عەرزی دا رۆیشتوون… پێنج دەستە پێشمەرگە لەگەڵ بریندارەكان لە گەڕەكی ئەرمەنیان هاتینەدەرێ هەر شەوێ خۆمان گەیاندە ئاوایی لاچین. كاك عەلی رەمەزانی كە یەکێک لە بریندارەكان و ماڵە بابی دانیشتووی ئەو ئاوایی یە بوون هەر كە گەیشتینە ناو ئاوایی خەڵكەكە بەرەوپیرمان هاتن دیار بوو زۆر نیگەرانی پێشمەرگەکان بوون
.ماڵی كاك عەلی رەمەزانی ئاگادار كران كە كوڕەكەیان بریندارە . هاتنە لای سەعات بەرەبەری ٤ی بەیانی دەبوو لە بەر هەلومەرجی جوغرافیایی ئاوایی لاچین نەمان دەتوانی لە نێو ئاوایی دا بمێنینەوە. بە ناچار بریندارەكانمان هەڵگرت و بەرەو شاخە سەختەكەی قەڵای سارم وەڕێکەوتین. بنەماڵەی عەلی رەمەزانی مان ئاگادار كردەوە كە دەچینە كوێ. دایكی كوتی باشە ئەمنیش بەیانی شیر برینجی بۆ ساز دەكەم و بۆی دێنم .
ئێمە وەڕێ كەوتین بۆ شاخی قەڵای سارم. بەشێکمان لە گۆڕاییەکەی نێوە ڕاستێ ماینەوە و چەند دیدەبانیش چوونە سەر شاخەكە بۆ پارێزگاری لەوانی دیكە. زۆری پێ نەچوو كە بەداخەوە عەلی رەمەزانی بەهوی سەختی برینەكەی شەهید بوو ساعات ٧ی بەیانی ئەمن سواری ئەسپی بووم كە بچم بە خەڵكی ئاوایی لاچینی بڵێم كە قەبرێكمان بۆ هەڵقەنن بۆ شەهید عەلی . لە نیزیك ئاوایی تووشی دایكی شەهید عەلی بووم كە قابڵەمەیەک شیر برینجی بە دەستەوە بوو بۆ عەلی دەهێنا
سڵاوم لێ كرد و كوتی عەلی چۆنە؟ نەمزانی بڵێم چی كوتم باشە ئەتۆ بڕۆ ئەمنیش ئێستا دێمەوە كەمێکم كار هەیە لە ناو ئاوایی . من بەرەو ئاوایی رۆیشتم . ئەویش بەرەو شاخ. پاش ئەوەی چەند نەفەرێکم راسپارد كە قەبرێکمان بۆ هەڵقەنن. بە شوێنیکی دیكە دا وەپێش دایكی شەهید عەلی كەوتمەوە ،چونكە بە سواری ئەسپی بووم لە دایكی شەهید عەلی زووتر گەیشتمەوە لای كوڕەکان . زۆربەی كوڕەکان نوستبوون. تەنیا چەند نەفەر لە كوڕەکان، كاك رەحمان سوهرابی
كاك عوسمان ئەفشین كاك ناسر پیرانی و …..لە لای شەهید عەلی دانیشتبوون كە كوتم دایكی شەهید عەلی ئەوە دەگاتێ . ئەمن كە دەچوومە ناو ئاوایی تووشی هاتم. لەو قسانەدا بووین كە دایكی شەهید عەلی گەیشتێ بە قابڵەمەیەک شیر برینجەوە . نەمان زانی چۆنی پێبڵێن بڵێین چی ، سڵاوی كرد و كوتی عەلی چۆنە؟ كوتمان باشە بەڵام نوستووە. كوتی شیر برینجم بۆ هێناوە كوتمان بڕێک راوەستە، چەلێ نووستووە .دوو سێ دقیقەیەک راوەستا، لەلای دانیشتبوو كوتی هەڵیستێنم ؟ نەمان زانی بڵێین چی ، بەمەجبوری كوتمان راوەستە، پاش دوو سێ دقیقەی دیکە تاقەتی نەهێنا و بەبن پەتووەکەدا دەستی بردە سەر دستی شەهید عەلی. لەپڕڕا یەک بەخۆی زیقاندی و كوتی خۆ عەلی سارد بۆتەوە ئەدی بۆ دەڵێن نووستووە؟ !
دەستی كرد بەشین و گریان . هەموو كوڕەکان بە دەنگی گریانی دایكی شەهید عەلی وەخەبەر هاتن
كە بە هەموومان نەمان دەتوانی ژیری کەینەوە. كاك ناسر كە خەریك بوو راپۆرتی عەمەلیاتی گەڕەکی ئەرمەنیانی دەنووسی، كەماڵ عەزیزی كە یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی ئەو شەڕە بوو، كوتی كاك ناسر لە نووسینی راپۆرتەکە پەلەی مەكە با ئەمنیش تەواو بم ، ئەو كات بنووسە، چوار شەهید. بەداخەوە هەر واش بوو. شەوێ كە بریندارەكانمان بە چەند نەفەر لە كوڕەکاندا بەڕێکردن، لە دەراوی دووسیدی لە سەر ئەسپی هەڵدەدێرێت و بەداخەوە شەهید دەبیت .
هەتا درەنگانێکی لەوێ بووین، دوای نیوەڕۆیە بە شەهیدەوە هاتینەوە ئاوایی لاچین و بە هاوکاریی خەڵکی ئاوایی شەهیدەکەمان ناشت پاش ئەوەی لە ئاوایی لاچین شەهید عەلی رەمەزانی مان بەخاك سپارد باقی بریندارەكانمان بە چەند پێشمەرگەیەك دا نارد بۆ بیمارستانی حیزب لەوێ لەگەڵ بریندارەكان لێك هەڵبڕاین لە راستی دا ئەوكات یك دەستە پێشمەرگەمان دیار نەبوون و ئێمەش هیچ خەبەرێكمان لێیان نەبوو. ئەوە بوو بۆ شەوئ دوهه م بۆجاریکی دیكهش گەڕاینەوە بۆ ناوشاری مەهاباد بۆ ئهوهی خەبەریکی ئهو تیمهی دیكهش بزانین ههم عهملیاتیكی دیكه بکەین بۆ ئهوهى سهر له دۆژمن بشیۆینین .لە پایەگای مەهدی كودەك كە لە نێوان مەجبورئاوا و سێئاشان بوو دایە بەر ئاوری ئارپیچی پاشان دوو سێ شوێنی دیكەش كە كارمان لێی هەبوو چووین و كارەكانمان جێ بە جێ كرد و نەفەرمان سازكرد كە بەیانی وەدوای پێوشوێنی ئەو دەستە پێشمەرگەیە كەوێ خەبەرمان بۆ بێنیتەوە بۆ باێندەرێ بۆ خۆشمان وەرێ كەوتین بۆ پشت ئاوایی باێندەری
بۆ بهیانی خهبهری کورهکانمان بۆ هات که ههموویان ساغ و سڵامهتن کوتبوویان که شهوی له گهڕهکی مهحمود کانه یکتر بگرینهوه . ههر بهو مهبهسته دهستهیەکمان سازکرد که ئهمیشیان لهگهڵ بووم بۆ ئهوی بچین یکتر بگرینهوه
پێش تاریکی شهو وهرێ کهوتین سەعاتی دیاری کراو یەکترمان گرتهوه . ئهوانیش رۆژی شهڕکه چهند نهفهریکیان کوشتبوو سێ قهبزه چهکیان به دهسکهوت گرتبوو پێشمهرگهیەکیش به نێوی ناسر شوکری ..ناسراو به” ناسر نیولیتری” بریندار ببوو . ههموومان به یەکهوه پایگای ماڵه هاشمی عهلی زاده ناسراو به “هاشمهکهچهڵ” لیمان دایه بهر ئاوری ئارپیچی . پاش تهواو بوونی عهمهلیاتهکه .
قاسمی ئەرژەنگ ناسراو بە” قاسمە رەش” داوای كرد كە ئەورۆ دوو خوشكی لە زیندان مەرەخەس كراون پێی خۆشە بیان بینێت. ئەمن و چیچو و چەند پێشمەرگەی دیكە لەگەڵی چووینەوە بۆ ماڵەكەیان چاوی بە خوشكەكانی كەوت و حودودەن نیو سەعاتێك دانێشتین و هەستاین و خودا خافیزیمان كردو و قاسم و خوشكەكانی یەكتریان ماچ كرد و هاتینەدەرێ لەگەڵ نیگەهبانەكانمان وەرێ كەوتین بۆ لای ئاوایی باێندەرێ. ئێستا ٢٠٠ میتریك لە ماڵە کان دورنەكەوتبووینەوە كە كەوتینە نێو كەمینی جاش و پاسدارەكان. تەقە دەستی پێ كرد زبەری پێشمەرگەكان بەرادەیەك تووند بوو كە دوژمن خۆی بۆ رانەگێرا و هەڵاتن بەڵام لە دەستڕێژی ئەوڵ دا قاسمە رەش بریندار بوو قاسم مان هەڵگرت و وەرێ كەوتین بۆ مەسیری دیاری كراو. بەری بەیانی گەیشتینەوە كورەكانی دیكە. قاسم كە بریندار بوو بەداخەوە لە بەر سەختی برینەكەی نەگەیشتە بیمارستانی حیزب و لە رێگایە شەهید بوو ئەویش هاتە نێو ریزی كاروانی شەهیدانی سوور خەڵاتی گەلەكەی . که له سهر یک بوون به پێنج شههید که بریتین له
١..مارف عهلی نیژاد . ٢..عهوڵا ساڵه موقهدم . ٣..عهلی رهمهزانی. ٤..کهماڵ عهزیزی. ٥..قاسم ئهرژهنگ
ئەوە ئاخرین دیداری شەهید قاسم بوو لەگەڵ بنەماڵەكەی . ئێمهش بۆ رۆژی دواتر گهییشتینهوه دۆڵی شێخان بۆ بنکهکانمان.