ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧٥٢ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧٥٢ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارە 752ی “کوردستان”، بڵاوکەروەی بیری حیزبی دێموکرات چاپ و بڵاو بۆوە.
لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا جیا لە هەواڵ و ڕاپۆرتی کار و چالاکیی حیزب چاومان بەو بابەتانەش دەکەوێ:
* دێپلۆماسیی ئێران لەو ماوەیەدا چ دەسکەوتێکی هەبووە؟/ کەماڵ کەریمی
* کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە فشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران/ خالید عەزیزی
* سنووربەندییەکانی خوێندنەوەی نوێی سۆسیالیزمی دێموکراتیک/ سمایل بازیار
* گرژیی نێوان ئەمریکا و ئێران قووڵە، بەڵام ئاخۆ دەبێتە شەڕ؟/ کەماڵ حەسەنپوور
* دووانەبێژی دەسەڵاتدارانی ئێران لە سەروویانەوە سەرۆککۆمارەکەیان/ هەردی سەلیمی
* دیرۆکی خۆڕاگریی (بەسەرهاتی زیندانیی سیاسییەکان لە زینداندا)/ حەسەن مەلاک
* پێویستیی هەرەوەزێکی گشتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەدژی ئێران/ ناسر باباخانی
* دێموکراسی لە ڕوانگەی فەیلسووف و سیاسەتوانەکانەوە/ د. کامڕان ئەمین ئاوە
* ترس لە خەباتی جەماوەریی خەڵکی کوردستان و شەپۆلێکی نوێی گرتن/ کوردستان
* هەگبەی شاخ و شۆڕش (خۆبەدەستەوەدان یان مەرگی سەربەرزانە)/ برایم چووکەڵی
* دادگای مێکونووس و “نقاشی قهوەخانە”/ عومەر باڵەکی
* ڕادیۆی دەنگی کوردستان، نرکەی شۆڕشێک، ئاوێنەی مێژوویەک/ قادر وریا
* سپای پاسداران لە مافیای دارستانەوە بۆ چاندنی تریاک/ کەریم فەرخەپوور
* خامۆشیی بولبولێک لە بەهاردا/ عەلی لەیلاخ