تەشویق و دڵگەرم نامەیەکی شەهید دوکتور عەبدولرەحمان قاسملوو بۆ حەمەرەسووڵ کەریمی

لە ٣٠ ساڵەی شەهید بوونی ڕێبەری پایەبەرزی گەلەکەمان و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاک دوکتور عەبدولرەحمان قاسملوو و کاک عەبدوڵلا قادری ئازەر دا سەری ڕێز و وەفاداری بۆ خەبات و تێکۆشانیان دادەنوێنم.
لە ٣٠ ساڵەی شەهید بوونی ئەو مەزنە پیاوە و ئەو ڕێبەرە ناودارەی کورد دا ، گەورەترین خەڵاتی ئەو نەمرە بۆ پێشمەرگەیەکی سادە بۆ حەمەرەسووڵ کەریمی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاو دەکەمەوە.
تەشویق و دڵگەرم نامەیەکی خۆم کە ٣٢ ساڵ پێش ئێستا لە کاتی بەرێوەبردنی مەئموریەتێکی تایبەتی دا بەڕیوەم بردبوو، بڵاو دەکەمەوە . ئەو دڵگەرم نامەیە ساڵانێکی زۆر بوو لە ئارشیڤی کۆمیتەی ڕەبەت و هەروەها ئی خۆم دا ڕاگیرا بوو، ساڵانێکە بە دیواری ژوورێکی ماڵەکەمانەوە لە چوارچێوە گیراوە b_300_220_16777215_00_images_Bireweri_teshwiqi.jpgو پێم گەورەترین بڕوانامەی تێکۆشانی خەباتی سیاسیم لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دایە و هەمیشە بە فەخر و شانازی‌یەوە لە ژێر سێبەر و هێژموونی ئەو گەورە ڕێبەرەدا خەباتم کردووە و لە ٣٠ی ساڵەی تیرۆر و شەهیدکرانی دا پەیمانی وەفاداری لەگەڵ شەهید دوکتور قاسملوو و هەموو شەهیدانی گەل نوێ دەکەمەوە و تا دوا هەناسەم هەروا خەبات بە دژی کۆماری ئیسلامی و زوڵم و ستەم دەکەم و خۆم پێ قوتابی‌یەکی ڕێگای پڕ سەروەری شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری‌یە..
گەورەیی ئەو ڕێبەرە لەو کورتە نووسینەدا بە جوانی دەردەکەوێ، لەگەڵ ئەوەدا سکرتێری گشتی حیزب بووە، بەڵام بۆ گەورەیی حیزب بە ناوی کۆمیتەی ناوەندی‌یەوە نامەکەی نووسیوە و دواتر ئیمزای خۆی لێداوە.

سوپاس بۆ کاک شوکری تەریق کە کاتی خۆی زەحمەتی تایپ و نووسینەکەی وەئەستۆ گرتووە.

ئەوەی خوارەوە دەقی دڵگەرم نامە و تەشویقی‌یەکەیە.
برای بەرێز کاک حەمەرەسووڵ کەریمی ….. تاریخ ٢٣ -٠١ – ١٣٦٦
پاش سڵاوێکی شۆڕشگێرانە!
لەبەر ئەوە کە بۆ پێش خستنی ئامانجەکانی حیزب، دێموکراسی بۆ ئێران، خودموختاری بۆ کوردستانی ئێران دڵسۆزانە و چالاکانە تێکۆشاوی، بەم بۆنەوە لە لایەن کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تەشویق دەکرێ.
هیوادارین کە لە دوا ڕۆژیش دا هەروەک ڕابردوو لە بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانی حیزبی پێشقەدەم بی.
کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی عبدالرحمن قاسملوو
ئیمزا ….. ع قاسملوو