“گوڵدانی دڵ” قادر عەلیخانی

هەندێک ژن هەن خۆشم دەوێن
چوونەتە نێو خوێن و دڵم
دەریش نایێن بە ئاسانی

یەک بۆ ژیری
یەک بۆ جوانی

یەکێک لەبە ڕەزاسووکی و
یەکێک لە بەر دڵۆڤانی

یەکێک لەبەر ئازایەتی و
یەکێک لەبەر فرەزانی

یەکێک لەبەر دەستاو خۆشی
یەکێک لە بەر مێهرەبانی

یەکێک لەبەر بەژنی بەرزی
یەکێک لەبەر چاوەکانی

یەکێک لە بەر پێشمەرگەیی و
یەکێک لەبەر قارەمانی

تۆم بەتایبەتی خۆش دەوێ
جێگات نێو گوڵدانی دڵە،
چون ئەوانە هەموویانی.

1719/7/6

قادر عەلیخانی