ڤایرۆسی کۆرۆنا: بۆ دەبێ هەر ئێستا کردەوەت هەبێ

سیاسەتوانان، ڕێبەرانی کۆمەڵگە، ڕێبەرانی بازرگانی: ئێوە دەبێ چی بکەن و کەنگێ؟
میدیۆم – توماس پووێڤۆ

وەرگێڕ: کەمال حەسەنپوور

بەشی یەکەم

بە لەبەر چاو گرتنی گشت ئەو شتانەی کە لە پێوەندی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو دەدەن، لەوانەیە ئەوڕۆ بڕیاردان لە بارەی ئەوەی کە چی بکەین دژوار بێ. دەبوو چاوەڕوانی زانیاریی زۆرتر بی؟ ئەوڕۆ شتێک بکەی؟ چی؟

ئەوە ئەو شتانەن کە من بەتەمام لەو وتارەدا، بە یارمەتی گەلێک دیاگرام، زانیاریی و مۆدێل لە زۆر سەرچاوەوە باسیان بکەم:

  • چەند کەس لە هەرێمی ئێوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن؟
  • ئەگەر ئەو شتە وەڕاستی گەڕا چی ڕوو دەدا؟
  • دەبێ چی بکەی؟
  • کەنگێ؟

کاتێک کە ئەو وتارەت خوێندەوە، بەو ئاکامە دەگەی:

تووشی ڤایروسی کۆرۆنا دەبی.

ئەو بە خێراییەکی لۆگاریتمی دێت: سەرەتا لەسەرخۆ و پاشان لەناکاو.

ئەوە چەند ڕۆژی پێ دەچێ. ڕەنگبێ یەک یا دوو حەوتوو.

کاتێک ئەوە ڕوویدا، سیستەمی خزمەتگوزاریی پزیشکی تۆ لە ڕێژەی نەخۆشاندا نوقم دەبێ.

هاووڵاتییانت لە داڵانی نەخۆشخانەکاندا پێڕاگەیشتنیان بۆ دەکرێ.

کارمەندانی بەشی تەندروستی پشتیان لە ژێر ئەو زەختەدا دەچەمێتەوە. هەندێکیان دەمرن.

ئەوان بڕیار دەدەن کە کام نەخۆش ئۆکسیژێنی پێ بدرێ و کامیان بمرێ.

تەنیا ڕێگای پێشگرتن بەو سێناریۆیە دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتییە ئەمڕۆ، نەوەک سبەینێ. ئەمڕۆ.

ئەوە بەو مانایەیە کە هەرچەند کەس کە بۆیان دەگونجێ ئەو کارە بکەن. هەر ئێستا دەست پێبکەن.

وەک سیاسەتوان، ڕێبەرانی کۆمەڵگەکان و ڕێبەرانی بازرگانی، ئێوە دەسەڵات و بەرپرسیاریی پێشگرتن بەو [سێناریۆیەتان] هەیە.

لەوانەیە ئەمڕۆ ترست هەبن: ئەگەر بەرپەرچدانەوەکەم لەوەی کە پێویستە زیاتر بێ چی؟ خەڵک پێم پێدەکەنن؟ لێم تووڕە دەبن؟ من گەمژە دەردەکەوم؟ وا باشتر نییە چاوەڕێ بم تا خەڵکی دیکە یەکەم هەنگاو هەڵێنن؟ ئاخۆ زەرەری زۆر بە ئابووری دەگەیەنم؟

بەڵام ٢ تا ٤ حەوتووی دیکە، کاتێک کە هەموو دونیا داخرا، کاتێک کە چەند ڕۆژی بەنرخی خۆ دوور گرتن لە کۆمەڵگە دەبێتە هۆی ڕزگار کردنی ژیانی چەند کەس، چیدیکە خەڵک ڕەخنەت لێ ناگرن: ئەوان بۆ بڕیاری دروست سوپاست دەکەن.

کەوابوو با دەست پێ بکەین.

  1. چەند کەس لە هەرێمی ئێوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن؟

تەشەنە کردنی کۆرۆنا لە وڵاتان

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی ئەم وتارە چرکە لە سەر فایلی پدف بکەن.