ڕوحی ڕێبەر و سەرداری گەورەمان ، پێشەوا قازی و هاوڕێیانی شاد بێت

محەممەد سولێمانی
١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستانە، لەڕۆژێکی وەك ئەمڕۆدا شای خائین و دژە کورد، بڕیاری لە سێدارەدانی بە سەر بەشێك لە ڕێبەرانی حیزبدا سەپاندوو و کە ئامانج لەو کردەوە چەپەڵەی شای دیکتاتۆر لە نێوبردن قازی محەممەد سەرکۆماری کوردستان بوو.
ڕوحی پێشەوا و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری سیاسی و نیشتمانی گەلی کورد شادبێت و هەر لەوکاتەشدا ئەمڕۆ دەرفەتە بۆ ئەوەی جارێکی تر پەیمان و بەڵێنی وەفاداری بە ڕێبازی ئەوان و شەهیددانی ڕزگاری کوردستان نوێ بکەینەوە.

پێشەوای نەمر خاوەنی پێگەیەکی هەتا بڵێی بە هێزی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایننی بەرفراوان بووە لە سەر ئاستی ئێران و کوردستاندا و، شای کۆنەپەرست و دژ بە کورد و بزووتنەوەی سیاسی نەتەوەکەمان لە نیگەرانی و لاوازبوونی پێگەی سیاسی و دەسەڵاتی دژبەرە کاریگەرەکانی لە سەر ڕێگای خۆی بە شێوەی ترسەنۆکانە و بە دوور لە هەموو جۆرە ڕيسا و یاسایەکی نێونەتەوەیی شەهیدکردن.

شا و حکوومەتەکەی پێش ئەوەی حکوومەتی کوردستان و ڕێبەرایەتی سیاسی و نیزامی حیزب بڕیاری بڵاوە پێکردن بە ‌هێزەکانیان بدەن و حكوومەتی کوردستان هەڵبوەشێتەوە بە هۆی تێکچوونی هاوسەنگی سیاسی و نێودەوڵەتی و پشت تێکردنی سووڤیەت لە بەڵێنیەکانی بە گەلی کورد دابووی، حکوومەتی ناوەندی بەرەو مەهاباد هێزەکانی جووڵاند.

بۆیە بە خێرای بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەر ڕێبەرانی دیاری کورددا سەپاند ،چوونکی شا و دەربارەکانی بەتەواوی نیگەرانی بێڕۆکەی بەهێزی سیاسی و نەتەوەیی قازی محەممەد و هاوڕێیانی بوون لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. ڕاگەیاندنی حکوومەتی کوردستان، بێگوومان شتێك نەبووە بە دڵی دەسەڵاتی تاران بێ و بە هەموو شێوەیەك دژایەتیان دەکرد.

کاتیك ئاگری شەڕی دووهەمی گێتی دامرکایەوە و براوەکانی شەڕ ڕێكکەتوون لە سەر پاراستنی بەرژەوەندی و سنووری نفووز و دەسەڵاتیان، ئێران یەکێك لەو وڵاتانەبوو کە بە هۆی دەوڵەمەندی سەرچاوە سروشتی و هەبوونی نەوتی زۆر، زلهێزە نوێ کان پشتی دەسەڵاتی ناوەندیان گرتووە هەر وەك هەمیشە پیشەیانبووە و ئەو سیاسەتە نامرۆڤانەیان بەداخەوە هێشتاش هەر درێژەی هەیە.

کاتێك پێشەوا خۆی لە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورددا بینیەوە،بەڵام زۆر زوو لەو ڕاستیە گەیشت کە گەلی کورد بەو ئیرادە و هێزەی کە هەیەتی، لازمە هێزێکی پێك بێنێت کە بەرنامەی بەرفراوان و ڕوانینی بەتەواوی دێمۆکڕاتیك و سیاسی بێ و خۆی لە تێکەڵاوی و چوونە بەرەوەدا لە خەبات و تێکۆشان، پەراوێز و تەریك نەخاتەوە.

ژێكاف ئەو دەرفەتەی بۆ پێشەوا ڕەخساند بۆ ئەوەی توانا و لێهاتووی سیاسی و نەتەوەیەکانی بە تەواوی گەڵاڵە و ئامادە بکا وپاشان بە دامەزراندنی حیزبی دێمۆكراتی کوردستان، خەباتی نەتەوەی کورد پێنایە قۆناغێکی بە تەواوی جیاو و هەرلەوکاتەشدا هەستیار.

چوونکی هێزێکی لەو چەشنە هەم دەبوو خەڵك ئامادەبکات و پاشان بە شێوەیەکی شارستانی بە دوور لە دەمارگژی، رێبەریان بکات.

کۆمەڵگای کوردستان ڕاستە لە ڕووی ڕۆشنبیریەوە بەباشی پێش نەکەوتبوو۰

بەڵام هەستی نەتەوەیی و خەونی پێك هێنانی دەوڵەتی کوردستان، مێژوویەکی دێرینی لە نێو گەلی کورد داهەبووە، هەربۆیەش حیزب بە خێرای بیروباوەڕی سیاسی و نەتەوەی بە نێو چین و توێژەگلەیکاندا بڵاو بوویەووە.

خەڵکی کوردستان بە دڵ و هەستی نەتەوەیەوە خۆیان لە ڕێزەکانی حیزبدا ڕێکخست و بڕیاری سیاسی و تێکۆشانی نەتەوەیان لە ژێر ڕێبەری پێشەوای مەزن بە کۆمەڵ ڕاگەیاند.

قازی محەممەد کە دواجار بوو بە سەرۆکی حکوومەتی کوردستان،ل ەماوەیەکی زۆر کورتدا و، بە پشتیووانی و هاوکاری ڕێبەری حیزب و خەڵکی کوردستان، هەنگاوی گەورە و دیاری ناووە و مێژووی ڕزگاریخوازی بەشانازییەوە باسی ڕۆڵی بوێرانەی دەکات.

پێشەوای مەزن بە ڕاگەیاندنی حكوومەتی کوردستان، بە هەق بڕیارێکی بەتەواوی سیاسی و مێژوویدا، ئەو بڕیارەسیاسیەی لە کاتێکدا دەرکرد کە گەلی کورد لەچوار لاوە بە داگیرکەر تەنرابوو.

ئیدی ئەو بوێریەی بەها و گەورەی پێشەوای هێندەی تر لە نێو گەلی کورددا بردۆتەسەرێ و ئەو مرۆڤێکی کرداری بووە هەرگیز بە ڵێنی و قسەیەکی نەکردووە کە بۆ جێ بەجێ نەکرێت.

جیاوازی ڕێبەرانی حێزبی دێمۆکڕات کە بۆتە هێماو سروشتی سیاسی و ڕێکخراوەی ئەو حیزبە، ڕێبەرەکانی لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵەکانیاندا خەباتیان نەکردوە، بەڵکوو پێشەنگی نیشاندانی کولتورێکی جوانی سیاسی و نەتەوەیی بوونە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.

حیزبی دێمٶكرات بە ڕێبەری پێشەوای مەزن، لەکاتێكدا بڕیاری سیاسی و نیشتیمانیدا کە کورستان بە سەرچوار دەوڵەتی بە هێزی ناوچەکەدا دابەشکرابوو.

گەلی کورد لە ڕٶژهەڵاتی کوردستان سەلماندی کە توانای حوکمڕانی و دەوڵەتمەداری باشی هەیە و ئەگەر سەیری دەسکەوتەکانی حکوومەتی کوردستان بکەین، ئەوکات باشتر لەو ڕاستیە بگەین کە بەو ئیمکانەتە کەم و گەماڕۆ سیاسی و ئابووریەی لە سەر کوردستانبووە، ژیان و گوزەرانی خەڵك بە چ شێوەیەك خۆش و بەتەواوی لە ئاسایشی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دا ژیاون.

یەکێك لە هۆکارەکانی ئەو پێشکەوتنە سیاسی و ئابووریە دەگەرێتەوە بۆ دڵسۆزی و بڕا بە حكوومەت و گەل دۆستیان هۆکاری بنەڕەتی ئەو سەرکەوتنە بووە. ڕێشووە و دزی و بەهەدەردانی سامانی نەتەوەیی وەك تاوانێكی گەورە و هەتا سنووری خەیانەت بە گەل تەماشاکراووە و سزای تووندی بۆ دانراووە.

حكوومەتی شا هەر لە خۆیەوە ئەو بڕیارەی نەدا، بەڵكوو لە بەر سەداقەتی و کوردبوونی پێشەوا، بە خێرای لە سێدارەیدا وئەو بڕیارەش لە ١٠ی خاکەلێوەدا بەرێووەچوو. گەلی کورد لەپێناوی بە دی هێنانی مافی سیاسیدازۆر ڕێبەری ناودار و شۆڕشگێڕێ شەهید بوونەو گیانی بەنرخیان فیدای ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان کردووە.
شانازیەکانی پێشەوە زۆرن و هەربۆیەش بە درێژایی مێژووی سیاسی و بزووتنەوەی مۆدێڕن لە ڕٶژهەڵاتی کوردستاندا، حیزبی دێمۆکرات بە تەواوی وەفادار بە ئامانجە سیاسی و نەتەوەکان بووە و بەو پەڕی بەرپرسیارەتیەوە، ڕەساڵەتی مێژووی خۆی پاراستووە و کارێکی پێچەوانەی خەونی گەورەی پێشەوای مەزن ئەنجام نەداوە.

ئەو ژیانی خۆی فیداکرد بۆ ئەوەی گەلی کورد بە هۆی حکوومەتی دیکتاتۆر و دژی گەلی شا، ڕۆڵەکانی شەهید نەکرێن. بڕیاری خۆبەدەستەوەدانی پێشەوا بێگوومان بەرئەنجامی تێگەیشتن و خوێندنەوەی ژیرانەی بۆ قۆناخی ئەوسای بەتەواوی لە شوێنی خۆیدا بووە و دەلیلیك نیە ئەوە ڕەد بکاتەوە. ئەگەر لە شاخدا بەرگریکردبایە،هەر بەو شێوەیەکی دەیتوانی متمانەی خەڵك بپارێز.

ئەو بڕیارەی لە پێناوی سەلامەتی و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیدا، کە سەدجار جێگای ئافەرین و شانازی پێکردنە. پێشەوا بە هەق پێشەوای سیاسی و نەتەوەی کورد بووو هەرواش دەمێنێتەوە.

پاشان باوەڕی بە هاوکار ی و هاخەباتی لە گەڵ بەشەکانی کوردستان و گەلانی بندەستی ئێران هەبووە. شارەزایەکی باشی سیاسی و دیپلۆماسی هەبووە و بە چاوە گەش و هەڵسوکەوتی نەجیبانە و ئارامی و بەگوڕ لە بەیانی هەڵوێستە سیاسی و نیشتیمانیەکاندا، بەخێرای دەرووباری ڕازیکرووە.

پێشەوا زۆر بە باشی هەستی بەو باروودۆخەی کردبوو کە حیزب و بەرپرسانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تێیکەوتبوون، بەداخەوە هەلومەرجێك زاڵببوو کە کەس پەیدا نەبووە کە بوێرانە بێتە مەیدانێ و هێزەکان بەمەبەستی بەرگریکرن ڕێکبخات.

هێندێك بەرگری کرا و سەرکەوتنی باشیش بەدەست هات، بەڵام پاش ئەوەی شا نوێنەری خۆی ناردە مەهاباد و بەڵێنیدا کە گیانی پێشەوا و بەرپرسانی سیاسی و نیزامی حیزب و کۆماری کوردستان پارێزراو دەبێت.

هەستی بەرگریکرن و ڕووبەڕووبوونەوە بە تەواوی بە هۆی بارودۆخی نێو خۆی حكوومەت و ڕێبەری حێزب و و زاڵبوونی تەرکیبی نالەباری کۆمەڵایەتی خاو بوویەوە و بەشێك لە سەرکردەکان لە ژێرەووە پشتی خۆیان بە دەسەڵاتی تاران گەرم کردبوو و بەڵێنی ئەوەیان بەشا دابوو کە کارێك بۆ پاراستنی دەسەڵاتی کوردستان بە دژی ناوەندلە کوردستان ئەنجام نادەن.

سڵاو لە حیزبی قازی و قاسملوو و شەڕەفکەندی، کە بەوپەڕی سەربەرزییەوە، ئەو ڕێبازەی درێژە پێداوە و لەپێناوی ئامانجە سیاسی و نەتەوەیەکاندا خەبات دەکات.

سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ڕێبوارانی بە وەفای ئەو ڕێبازە پیرۆزە بێت.

محەممەد سلێمانی