له‌پێناو سه‌نتێزێکی سیاسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان :سه‌روه‌ریخوازی وه‌ک رێگاچاره‌ی نالێکی له دروشمی ستراتژیدا
له‌پێناو سه‌نتێزێکی سیاسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان :سه‌روه‌ریخوازی وه‌ک رێگاچاره‌ی نالێکی له دروشمی ستراتژیدا
ئاسۆ حەسەن زادە (٢٠٢٥)
ئاماژە
ئەم وتارە لە ژمارەی نوێی گۆڤاری تیشک (ژمارەی ۷۱) بڵاو بووەتەوە و، پێشوەختە لە سەر ماڵپەڕی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان_تیشک، بڵاو دەبێتەوە.
مه‌به‌ست له خستنه‌پێشی چه‌مکی سه‌روه‌ریخوازی پێشنیاری ئاڵوگۆڕ له دروشمی ستراتژیی هیچ حیزبێكی سیاسی‌دا نیه. له‌وه‌ش وردتر، مه‌به‌ست گۆڕینی دروشـمی فێدراڵی بۆ سه‌ربه‌خۆیی نیه. ئه‌و سه‌رنجه بۆیه پێویسته چونکه زۆر جار بۆ نادیده‌گرتنی ڕوانگه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی وتاری نه‌ته‌وایه‌تیی تا ئێستای پارته سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات، باسه‌که به لاڕێدا ده‌برێ و وا نیشان ده‌درێ که هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه به خۆشخه‌یاڵی و به‌دوور له ئه‌رزی واقیع، داوای کوردستانی گه‌وره ده‌كه‌ن! له‌حاڵێکدا قسه نه‌ک له ویستی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڵکوو له وتارێكی نه‌ته‌وه‌یی تۆکمه‌تر، زانستی‌تر و باوه‌ڕ‌به‌خۆتره که هه‌م وڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌کانی سه‌رده‌می ئێستا و چاوه‌ڕوانییه‌کانی نه‌وه‌ی نوێ بێ و پۆتانسیه‌له‌کانی کۆمه‌ڵگا له هه‌موو به‌ستێنه‌کانی خه‌باتدا وه‌گه‌ڕ بخا، هه‌م ده‌ره‌قه‌تی ته‌یاری و فێڵبازیی هزریی ناوه‌ندگه‌راکان و ئاڵۆزییه سیاسی و قانوونییه‌کانی دواڕۆژ بێ.