پیرۆزبایی ماڵپەری گیاڕەنگ بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێێ زائینی ٢٠٢٥
پیرۆزبایی ماڵپەری گیاڕەنگ بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێێ زائینی ٢٠٢٥
به بۆنه‌ى هاتن و دەستپێکی ساڵى نوێى زايينى ٢٠٢٥ جوانترین پيرۆزبايى بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ، ئاراسته‌ى تێکرای باوەڕمەندان و مه‌سیحیانی جیهان و کوردستان و گشت لایەک ده‌كه‌ين و ئاواتەخوازین كه، ساڵى ٢٠٢٥ زائینی ساڵى گه‌یشتن به لووتکەی سەرکەوتن و وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌له‌که‌مان بێ و چیدی نەتەوەی کورد به ده‌ست داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه نه‌چه‌وسێنه‌وه.
به‌رێزان به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی ٢٠٢٥ به ئه‌رکی سەر شانی خۆمانی ده‌زانین که سوپاسی هه‌موو ئه‌و بەڕێزانە بکەین که، له ماوه‌ی چەند ساڵی ڕابردوودا و بە تایبەت لە یه‌کساڵی ڕابردوو (٢٠٢٤) دا، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردنی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ هه‌وڵی زۆریان داوه و به ناردنی بابه‌ت و نووسراوه، ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆیان “گیارەنگ” یان ڕازاندۆته‌وه و بەردەوام هاریکاری ماڵپه‌ری گیاره‌نگن.
با لە ساڵی ٢٠٢٥ دا هەموومان دەست لە دەست یەک و یەکگرتووانە بە گژ دووبەرەکی و ناکۆکی‌یەکان دا بچینەوە و خەبات بکەین بۆ وەسەریەک خستنەوەی نێوماڵی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و بەڕێزانەی که به ناردنی په‌یام و تێ‌بینی و پێشنیار هه‌وڵی لابردنی که‌م‌وکوڕی‌یه‌کانی ماڵپەری گیاڕەنگیان داوە و هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و خۆشەویستانەی کە ڕۆژانه چرکه‌یان له سه‌ر ماڵپه‌ری گیاره‌نگ کردووه و به چاوی ڕۆژنامه‌یه‌کی کراوه سه‌یری گیاره‌نگیان کردووه.
لە کۆتایی دا وه‌ک ماڵپه‌ری گیاره‌نگ له خوێنەران، دۆستان، ئاشنایان، بابه‌ت نووس و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی گیاره‌نگ به ئی خۆیان ده‌زانن داوا ده‌که‌ین که له ساڵی ٢٠٢٥ ی زایینی دا هاریکار و پشتیوانمان بن و با به یه‌که‌وه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ینه خاڵی گرینگی پێکه‌وه کار کردن و هەوڵ بدەین بۆ داهاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستان.
جارێکی‌تر ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت.
به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگ