“قاسملوو، ئاوێنەیەک لە هزری بەرهەتاو” چاپ و بڵاو بۆوە

“قاسملوو، ئاوێنەیەک لە هزری بەرهەتاو” چاپ و بڵاو بۆوە
“قاسملوو، ئاوێنەیەک لە هزری بەرهەتاو” نوێترین کتێبی چاپەمەنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چاپ و بڵاو بۆوە. نوێترین بەرهەمی چاپکراوی چاپەمەنیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٣٥ ساڵەی تێرۆری د. قاسملوو چاپ و بڵاو بۆتەوە.
عەلی بداغی، بەرپرسی چاپەمەنیی حیزبی دێموکرات لە لێدوانێکدا بۆ “کوردستان‌میدیا” لەبارەی نێوەرۆکی کتێبی “قاسملوو، ئاوێنەیەک لە هزری بەرهەتاو” ڕایگەیاند: “ئەم کتێبە ٤٣٢ لاپەڕەیە و چەند توێژینەوە و باسی ئاکادمیک، کۆمەڵێک وتاری فرەڕهەند لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی کەسایەتیی د. قاسملوو، و زنجیرەیەک وتار و وتووێژی پێشتر بڵاونەکراوە یان کەمتر بیندراوەکانی د. قاسملووی لەخۆ گرتووە. هەروەها “نرخی نەوت و خوێن”، بەڵگەنامەی باسێکی درێژی پاڕلمانی ئوتریش لەسەر پەروەندەی تێرۆری د. قاسملوو و کۆمەڵێک نووسین و دێکیۆمێنتاریی دیکە نێوئاخنی ئەم کتێبە پێک دێنن.”
“قاسملوو، ئاوێنەیەک لە هزری بەرهەتاو” پێنجەمین کتێبە چاپەمەنیی حیزبی دێموکراتە کە لە ماوەی بزووتنەوەی ژینادا چاپی کردوون. “١٠٠ ڕۆژەی شۆڕشی ژینا”، “شەرەفکەندی، شکۆی شۆڕشگێڕی”، “لەژێر ساباتی قاسملوو” و “جانیان کاخ فیروزە” ناونیشانی ئەو چەند پەرتووکەی دیکەی چاپەمەنیی حیزبی دێموکراتن کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا چاپ و بڵاو بوونەتەوە.
بەشێک لە وتار و نێوەرۆکی کتێبەکە بریتین لە:
– گوڵی خوێن، وەک پێشەکییەک بۆ ئەم کتێبە………. عەلی بداغی
– بەیاننامەی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی تێپەڕینی ٣٥ساڵ بە سەر تێرۆری د. قاسملوودا
– پوختەیەک لە ژیانی سیاسی و فکریی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو (١٩٣٠-١٩٨٩)
– ئیراده له فه‌لسه‌فه‌ی خه‌باتگێریی دوکتور قاسملوودا……….. د. ئاسۆ حه‌سه‌ن‌زاده
– دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو: شیواری بەڵیندار……….. د. سەعید شەمس
– وێنەسازییەکانی کوردێکی هیومانیست………… ڕزگار ئەمین نژاد
– ئەو ژینگە و سەردەمەی “د. عەبدولڕەحمان قاسملوو”ی تێدا ژیا……….. د. کەیوان ئازاد ئەنوەر
– دیپلۆماسی و لۆبی کورد لە سەردەمی د. قاسملوو و کاریگەرییەکانی لەسەر پرسی کورد……….. د. کوێستان گادانی
– دوکتور قاسملوو دیپلۆماتێک بۆ ئامانجەکانی کوردستان……….. ئازاد مستۆفی
– گرینگیی ئەدەب و هونەری بەرەنگاری لە گوتار و کرداری دوکتور قاسملووی ڕێبەردا………. تاهیر قاسمی
– دوکتور قاسملوو لە نێوان “ئیدەئالیزم” و “پراگماتیزم”دا……… مریەم عەلیپوور
– پرسی کورد و خەبات بۆ بەدیهێنانی مافەکانی لە ڕوانگەی د. قاسملووەوە………. ناسر ئەشرەفی
– تێڕوانینەکانی دوکتور قاسملوو سەبارەت بە ئابووریی کوردستان لەسەر بنەمای کتێبی”کوردستان و کورد……… حەسەن قارەمانی
– قاسملوو، مامۆستایەک کە وتەکانی بەرفراوانترە لە قسە و دروشم……… حەسەن ساڵح‌زادە
– میراتی سیاسی و ئینلایتنمێنتی قاسملوو…….. برایم لاجانی
– شوبهاندنی “ئەشکەوتی ئەفلاتون” و دەوری د. قاسملوو لە ڕەوشەنگەریی بزاڤی سیاسیی کورد (حدکا)……… شاڕۆخ حەسەن‌زادە
– دێکیۆمێنتاریی “ڕوانینی د. قاسملوو بۆ پرسی نەتەوەیی” (بەشدارانی باس: م. عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە، د. سمایل بازیار، حەسەن شەرەفی) ……… ئا: مێهدی مێهرپەروەر
– دێکیۆمێنتاریی “مۆسیقای شۆڕش و ژیان” (بەشدارانی باس: ئەلبورز ڕوویین‌تەن، فوئاد خاکی‌بەیگی) ……… ئا: ئاسۆ مینبەری
– دێکیۆمێنتاریی “قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە” (بەشدارانی باس: د. قادر وریا، باباعەلی مێهرپەروەر، تەیموور مستەفایی) ……… ئا: مێهدی مێهرپەروەر
– تێرۆری عەبدولڕەحمان قاسملوو (١٩٨٩-١٩٣٠). هەڵسەنگاندنی نوێ……… فەردیناند هەنەربیشلەر، و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەن‌پوور
– وتووێژی د. قاسملوو لەگەڵ (فرێد هالیدی “Fred Halliday”)……… و: عومەر باڵەکی
– دوا وتووێژی د. قاسملوو لە سەفەری بێ‌گەڕانەوەدا لەگەڵ BBC
– کوردستانی ئێران……… عەبدولڕەحمان قاسملوو
– باسێک سەبارەت بە مودیرییەت……… د. عەبدولڕەحمان قاسملوو
– ڕەوتی ئاشتی و دێمۆکراتیزاسیۆن……….. د. عەبدولڕەحمان قاسملوو
– پرسی نەتەوەبوونی کورد…….. د. عەبدولڕەحمان قاسملوو
– وتاری شەهید د. عەبدولڕەحمان قاسملوو لە میتینگی ١١ی ڕەشەممەی
١٣٥٧ لە شاری مەهاباد
– دەقی وتاری شەهید د. قاسملوو لە میتینگی شاری بۆکان ساڵی ١٣٥٨
– نرخی نه‌وت و خوێن له وییه‌ن (باسەکانی کۆبوونەوەی تایبەتیی پاڕلمانی ئۆتریش لەبارەی تێرۆری د. قاسملوو)…. و لە ئاڵمانییەوە: ت. حیکمەت