لە چوارەمین و دووایین ڕۆژی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان. سلێمان ڕەحیمی
لە چوارەمین و دووایین ڕۆژی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان. سلێمان ڕەحیمی
“لە کاتێکدا کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان لەشیکاگۆبەرەوکۆتایی دەچوو، دوێنێ ترامپ سەردانی سنوورەکانی ئەمریکای لە مکزیک کرد و کامالای هەریسیبە دۆستی “ڕەفیق” چەپێکی توندڕەو، و پێشیلکردنی یاسای کۆچەبەران تۆمەتبارکرد.
ترامپ دەڵێ ئەگەر رەفیق کامالا بەبێتە سەرۆک کۆمار، ئەمریکا دەرووخێ و سنوورەکان بۆ هاتنەژۆرەەوەی دز و ئینسان کۆژەکان دەکرێنەوە”
بەڵام، چوارەمیین کۆنگرەیساڵی ٢٠٢٤ دیموکراتەکان پێچەوانەی گۆنگرەی نیشتمانی ساڵەکانی پێشتر بوو، و بەسێ هۆکار سرنجی تایبەتی پێدرا:
یەکەم، وازهێنانی سەرۆک کۆمار بایدن بوو لە کاندیدبوونەوەی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار لە ٥ نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٢٤ بەلام،کامالا هەریسی پێشنیارکرد.
دووهەم،بەکاندید بوونی کامالا هەریس بوو، کە ژنێک بە ڕەگەز هیند جەمایکانیە، ئەوەش بە ڕوودانێکی زۆر گرینگ لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا ئەژماردن دەکرێ.
سێهەم،کاندید بوونەوەی رۆناڵد ترامپ سەرۆکۆماری پێشوی ئەمریکایە بۆ سێهەمین جار لە لایەن کۆماریخۆازەکانەوە، کە تۆماتبارە بە چەند کێشەی دەستووریی و ئەخلاقی لە ئەمریاکایە، لەوانە هێڕشی لایەنگەرانی ترامپن بۆ سەر کۆنگرێسی ئەمریکا لە مانگی یەکی ٢٠٢٠ و چەند فایلی هەڵپەسێردراوی تر.
جێی سرنج و تێڕوانین کە لە کۆنگرەی نیشتمانی ئەو ساڵی دیموکراتەکان کەسایەتی بەرچاو، و سەرۆک کۆمارەکانی پێشووی حیزبی دیموکرات ووتاریان دا، کە سرنجی تایبەت دەدەن بە هەڵبژاردنەکانی ٥ نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ و لێدوان بوو دژ بە ترامپ، بۆ وێنە؛ بایدن، ئۆباما، کلینتن، و کەسایەتییەکانی ناسراو، وەک ئۆپرا وینفری، میشێل ئۆبا و هیلیری کلینتن.
بەتایبەتی ووتاری ئادام کینزینگرAdam Kinzingerسکرتێری ڕاگەیاندی کۆشکی سپی ترامپ سرنجڕاکێشە بوو. ئەو دەڵێ: دەنگدان بە کامالا هەریس، دەنگدان بە حیزبی دیموکرات نیە، بەڵکو دەنگدانە بە نیشتمانپەروەییە.
– لە چوارەمیین و دووایین ڕۆژی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان لە شیکاگۆ، دوێنێ شەو کامالا هاریس لەنێو کەش و هەواێکی خۆشحاڵییەکاندا، وەک یەکەمین ژنی بە ڕەگەز هیندی جامایەکانی لە مێژووی هەڵبژاردنەکانیسەرۆک کۆماریی ئەمریکا، کاندید بوونی پارتەکەی بۆ سەرۆکایەتی قبوڵکرد.
–
– بەڵام شایەنی تێڕوانیین و وبیرهێنانەوەیە کە ئۆپرا وینفری(OprahWinfrey) و میشێل ئۆبا (MichelleObama) و کامالا هەریس (KamalaHarris) سێ لە وتاردەرانی سەرەکیی کۆنفرانسەکە بوون کە هەم ژن بوون، هەمیش لە رەگەزی ڕەشپێست بوون
خاڵەکانی گرینگی کامالا هەریس لە ووتاری دوێنێ شەو لە کاتی قەبوڵکردنی کاندا بوون بۆ ئەرکی رەکەبەرایەتی پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا.
هەرچەند کامالا هەریس دوێنێ شەو بەرنامەیێکی ئابووری شەفافی بۆ داهاتووی ئەمرتکا ڕانەگەیاند، بەڵام ئەو خاڵانەی خوارەوە بەگرینگ مەزندە دەکرین.
– هەریس لە پێناسەکردنی خۆیدا دەڵێ: هەرگیز لەکار کردن هیچ شتێک بە نیوەچڵی مەکە.
– جێگری سەرۆک کۆمارkamala Harrisئاماژەی بەوەدا کە چیرۆکی کەسیی و پێشینەی خۆی وەک داواکاری گشتی وای لێکردووە کە بە شێوەیەکی ناوازە شایستە بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاییەکان لە بەرامبەر کاندیدا بوونی ترامپ سەرۆک کۆماری پێشوودا کە تەنها بەرژەوەندییەکانی خۆی لەبەرچاو دەگرێ.
– هاریس دەڵێ من کاندیدی یەکێتیی گەلانی ئەمریکام و سەرنجم لەسەر ئەو بیرۆکەیە دەبێت کە شەڕ بۆ کەسی ئاسایی دەکام، تاکو بەرژەوەندی کەسی خۆم، و لایەنێک.
– کامالا باس لە ڕەگ و ڕیشەی چینی کرێکاری دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا دوناڵد ترامپ وەک نوخبەیەک لە چوارچێوەیەکدا دادەنێت کە سیاسەتی ئابوورییەکەی بۆ چاودێریکردنی ئەو کەسایەتییانە داڕێژراوەن کە دۆستانی ملیاردێرنی.
– هاریس لە وتارەکەیدا هێڕش دەکاتە سەر ترامپ، و ئەو بە پیاوێکی “ناجددی” دەزانێ، هەرچەندە لە درێژەدا هۆشدارییەکی توندی دا سەبارەت بەوەی کە دووری دووهەمی سەرۆکایەتی ترامپ مانای چی دەبێت.
– پاراستنی مافی لەباربردنی ژنان، کامالا بەڵێنی چارەسەریی مافی لەباربردنی ژنان دا، و هێرش دەکاتە سەر ترامپ کە هیچ ئاماژەیەک و کارێکی بۆ پرسی لە باربردنی ژنان نەکردووە.
– کارنامەی ئابووری کامالا هەریس، بەڵێنی و سرنجدان دانە بە چینی مام ناوەندی، دەڵێ ئەو شوێنەیە کە من لێیەوە ڕا هاتووم.
– سیاسەتی دەرەوە، کامالا دەڵێ دەزانم ئەمریکا سەر بە کوێیە و بەرژەوەندییەکانی چن. کامالا پشتتیوانی بەتەواوی لە ئیسرائیل ڕاگایاند، و بەڵێنیدا کە لە بەرامبەر هەرەشە و مەترسی ئێران کۆتایی ناکات، و وەڵامی توندی دەبێ. سەبارە بە شەڕی رووسیا و ئوکراین، بەڵێنی بەردەوامی پشتگیری لە ئۆکراین دا لە بەرامبەر هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین.
٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٤