ئاگاداری بۆ بەرێوەبردنی کارنەڤاڵی شۆڕشی ژینا لە شاری ستۆکهۆڵم

ئاگاداری بۆ بەرێوەبردنی کارنەڤاڵی شۆڕشی ژینا لە شاری ستۆکهۆڵم

هاونیشتمانیانی ئازیز لە وڵاتانی سوئێد و نوروێژ
ڕۆژی ١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٣، ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ”ژینا”ی نیشتمانە. تێپەڕبوونی ساڵێک بە سەر ئازایەتی و بوێری گەلانی ستەملێکراوی ئێران کە بۆ تێکەوپێچانی تۆماری نگریسی کۆماری ئیسلامی لە شۆرشی ژن ژیان ئازادی دا راپەریون .
ساڵێکی پڕ لە کوشتن و گرتن و تۆقاندنی لاوان و شۆڕشگێڕان بە دەستی خوێنمژترین و دژەمرۆییترین دەسەڵاتی سەردەم .
لە مانگی خەرمانان دا گەلی ئێمە جیا لە کارەساتی شەهید بوونی ژینای کوردان ، ٣١ ساڵ بەر لە ئیمرۆ کارەساتی میکونۆس و مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە ١٧ی خەرمانانی ٢٠١٨ی رووی دا .
ئاگادارتان دەکەینەوە چالاکییەک لە ڕێکەوتی ٩ی سێپتامبری ٢٠٢٣ لە شاری ستۆکهۆڵم، بۆ ساڵوەگەی یادەکانی خەرمانانی خوێناوی و بەڵێن نوێ کردنەوە لە گەڵ شەهیدانی گەل و نیشتمان لە ژێر ناوی ”کارنەڤاڵی ژن، ژیان، ئازادی” بە بەشداری هونەرمەندان دڵنیا ڕەزازی، نارین فەقێ ، هێدی قادری ، و دی-جی لازۆ بە سروود و بەرهەمی شۆڕشگێڕانە بەرێوە دەچێت.
هیوادارین ئەو هەوڵانە یارمەتی بە پتەوتر بوونی پیوەندی نێوان هەموو گەلانی ستەملێکراوی جوگرافیای ئێران بکات.
بۆ بەشداری لەم کارنەڤاڵەدا بەخێر هاتینی هەموو لایەک دەکەین .
بە هیوای سەرکەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
بەڕێوەبەرانی کارنەڤاڵی ژن، ژیان، ئازادی:
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران-کومیتەکانی سوئێد و نوروێژ
یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەکانی – سوئێد و نوروێز
یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان کومیتەکانی سوئێد و نوروێژ
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کومیتەکانی سوئێد و نوروێژ
کۆمەڵەی گشتی کولتوری کوردی لە نوروێژ
یەکیەتی کوردان لە وڵاتی سوئێد
ناوەندی سوئێدی – کوردی

 


JI bo salvegera Șehadeta “Jîna Amînî”, ji bo bîranîna şehîdên şoreşa Jin-Jiyan-Azadî, ji bo bîranîna şehîdên Mîkonosê û hemû şehîdên rêya azadiya kurdistanê, ji bo soz û peyman nû kirin li gel riha pakê șehîdên kurdistanê û dirêjî dan bi rê û rêbaza wan, ji bo mehkûm û șermezar kirina komara îslamî a îranê, em we vedixwînin, ji bo lidarxistina karnevala “Jin, Jiyan, Azadî” ku roja 09-09-2023 saet 13:00 li bajarê Stockholmê bi rêve diçe, Her wisa em ji we re radigihînin ku Peyam û gotar ên siyasî, şanoya ser kolanê, pêşangeha wêneyan, helbest û sitranên Șoreșgêrî hunermendan “Delniya Rezazî”, “Narîn Feghî”,”Hêdî Qadirî” û “DJ. Lazo” û gelek çalakîyên din li wê Karnevalê da henê û yê bihên nîșandan.
Bi wê helkevtê em bang li hemû azadîxwazan dikin ku beşdarî vê karnavalê bibin.
Organîzatorên karnavalê
– Komîteyên Partiya Demokrat a Kurdistana Îranê, Swêd û Norwêj
– Yekîtiya Jinên Demokrat a Kurdistana Îranê, Komîteya Swêdê
– Yekîtiya Ciwanên Demokrat ên Rojhilatê Kurdistanê, komîteyên Swêd û Norwêj
– Komeleya Girtiyên Siyasî yên Rojhilatê Kurdistanê, komîteyên Swêd û Norwêj
– Komeleya Çanda Kurd Norwêj
– Komeleya Swêdî-Kurdî
– Yekîtiya Kurdan Swêd