سوپاسنامە و قەدرزانی بنەماڵەی ئەمیر ساڵحیان

سوپاسنامە و قەدرزانی بنەماڵەی ئەمیر ساڵحیان

هەروەک ئاگادار بوون لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دایکی ئازیزمان، ڕابی حەسەن‌پوور ئەو ژنەی کە هەموومانی فێری خۆشەویستی بە نیشتمان کرد، لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجاری دایکی خۆشەویست و ئازیزمان ، شەپۆلێک لە هاوخەمی و هاودەردی لە لایەن برا و خوشک و هاورێیان و خزمان لە دەرەوەی وڵات و لە نێوخۆی کوردستان دەستیپێکرد و ئەو پەیوەندییە گەرم و گوڕانە بوو بە هۆی ئەوە کە ئێمە لە تارواگە و لە نێوخۆی وڵات بە گشتی سوکنایی و سێبووری بە دڵمان دابێ و لە ئاست ئەو کۆستە گەورەیەی بنەماڵەمان دا پشت ڕاست بکەینەوە.

هەر بۆیە پویستی دەزانم کە بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەمان لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات سوپاس، حورمەت و پێزانینمان ئاراستەی سەرجەم دۆست وهاورێ و خزمانم دەکەم کە لە هێنانەوەی تەرمی دایکمان بۆ شاری سەردەشت و بە خاکسپاردنی دایکم دا ئەرکیان کێشا و جێی بەتاڵ و دووری منیان بە گەورەیی خۆیان پڕ کردەوە و هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی کە بە تەلەفۆن و نامە و پەیام و بە هاتن بۆ لامان بەشداری خەمی لە دەست دانی دایکم بوون و بە وتە بەنرخ و بە هەستەکانیان ئێمەیان بەسەر کردەوە و خەمەکانیان لە سەر دڵ کەم کردینەوە.

هیوادارم کە هیچ کات خەم میوانی ئێوەی ئازیز و خۆشەویست نەبێ و ئێمە لە ڕۆژانی خۆشی ئێوەدا بەشداری بکەین.

لەگەڵ ڕێز و حورمەت

ئەمیر ساڵحیان

٢٦ ـ ٠٨ ـ ٢٠٢٣ ی زائینی