له یادی ١٧ ساڵه‌ی خنكاندنی شاری سه‌رده‌شت، له لایه‌ن داگیر كه‌رێكی كوردستانه‌وه، واته رێژیمی به‌عسی‌یه‌وه… نووسینی: عه‌زیز شێخانی
له یادی ١٧ ساڵه‌ی خنكاندنی شاری سه‌رده‌شت، له لایه‌ن داگیر كه‌رێكی كوردستانه‌وه، واته رێژیمی به‌عسی‌یه‌وه… نووسینی: عه‌زیز شێخانی
سڵاو و رێز، له گیانی شه‌هیدانی بێ تاوانی ئه‌م كاره‌ساته،
سه‌ر شۆڕی و شه‌ر‌مه‌زاریش بۆ كورد كوژان
شار ته‌نیایه و دنیای مرۆڤایه‌تیش، له بیستنی كاره‌ساتدا كه‌ڕ و بێده‌نگه
ئێواره‌یه و شنه‌ی شه‌ماڵی ئێواره‌ی پووشپه‌ڕ
بسكی كیژوڵه‌ی شار ده‌بزوێنێت
باوه‌ش باوه‌ش، بۆ‌نی گژ و گیای سرووشت و
بۆ‌نی گوڵ و ریحانه‌ی سه‌ر بانیژه‌ی گونده‌كان
بۆ ئامێزی سه‌رده‌شتی بسك سه‌وز دێنێت
ئێواره‌یه و چیرۆكی شار، له هه‌نبانه‌ی گرده‌سوور دا
خه‌ریكه تیشكی خۆری پووشپه‌ڕ
وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ژیان و رووناكی
بۆ پێده‌شت و دارستان و ره‌ز و رووبار ده‌بات
ئێواره‌یه و سێبه‌ری مه‌رگ و ئاگری شه‌ڕی دوو داگیركه‌ر
به‌ر به سه‌وزه‌ڵانی شار و سرووشت دگرێت
سێبه‌ری نه‌هامه‌تی و مه‌رگ و وێرانی
به گژ ئێواره‌ی پووشپه‌ڕی ئاوده‌انی و مه‌زرادا ده‌چێته‌وه
سه‌رده‌شت وێنه و نوێنه‌ری ئه‌هورا مه‌زدایه و
شه‌ڕی دوو دیكتاتۆری ره‌شپه‌ره‌ست و بێ ئاگایه
شار نوێنگه‌ی زه‌رد‌ه‌شتی رووناكی و دژی تاریكییه
ئاسمانیش تۆز گرتویی غه‌ریبی شار و فرمێسكی نادیاره
ئاسمانی بێ نازی شار و گڤه‌ی بایی ئێواره
دێنه هه‌واری غه‌م و سه‌ر به باوه‌شی گۆڕستان دا ده‌كه ن
ده‌نگی ناسازی په‌لاماری نامرۆڤانه و
گرمه‌ی پڕژانی گازی خنكێنه‌ر و شار كوژ، په‌یامی مه‌رگه
شار خنكیندرا و سه‌وزه‌ڵانی بوونی سه‌رده‌شت
كه‌وته به‌ر په‌لاماری خه‌رده‌لی وێرانی
سیمای پووشپه‌ڕی ژیان و جووڵه‌ی شار بوونه‌ته دیلی
نه‌یارانی ژیان و كورد كوژانی سوێند خوارد‌و، به‌رووحی ئه‌هریمنی
گه‌ڵای سه‌وزی دارستانی گۆڕستان هاتنه سه‌ما
باڵای گرده سوور هاته سه‌ر چۆكی خه‌م و كۆست
سه‌رچاوه‌ی شار بو به فرمێسكی به خوڕی خه‌مباران و
رێچكه‌ی شار بۆ هه‌موو گۆند و لایه‌ك بوونه ده‌نگی هاوار
ئێواره‌یه و ئێدی بۆ‌نی گژو گیا و ریحانه هه‌موویان
له به‌رده‌م كۆستی گه‌و‌ره‌ی شار دا بێ بۆنن
كیژی شار و بسكه‌كه‌ی به‌ره‌و باوه‌شی ئێواره‌ی بێده‌نگی و
به‌ره‌و جیهانی نامۆیی راكێش ده‌كرێن
خۆری تیشك زه‌رد، له دیتنی ئێواره‌ی ٧ ی پووشپه‌ر دا
ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ستی شه‌رم و بێده‌نگی و
بێ هێمنی و كه‌سه‌ره‌وه شار جێ دێڵێت
شار ته‌نیایه و دنیای مرۆڤایه‌تیش، له بیستنی كاره‌ساتدا كه‌ڕ و بێده‌نگه
نووسینی: عه‌زیز شێخانی / ٧ ی پووشپه‌ڕ ١٣٨٣