شۆخ و شه‌نگم نیشتمانی داگیر كرا‌و. سەید ئەحمەد حوسێنی
تیشكی هه‌تاوی چاوه‌كانت له ناخمدا هه‌ستێكی ناسكی ئه‌وینی بێگه‌ردی خوڵقاند و ڕاكێشی كردم ، جوانیت چه‌خماخه‌ی شۆڕشی شه‌یدایی له ناو دڵم لێدا و وه‌ك په‌پوله له ده‌وری باڵاتدا بوومه خۆڵه‌مێشی شه‌می خۆشه‌ویستیت . له ترۆپكی به‌رزی ئه‌وین ، له به‌رزترین پله‌ی ئاسمانی خۆشه‌ویستی دا ، تاسا و ئۆقره لێ هه‌ڵگیراو ، وێنه‌ی هه‌تاوی زێرینی خۆشه‌ویستی‌یه‌كی بێگه‌ردم تێكه‌ڵ به نیگایه‌كی مه‌ندی پڕ له په‌ندی خۆشم ده‌وێی نارده پێشوازی نیگای سێحراوی چاوه‌كانت تا هه‌ودا هه‌ودا، ئاوریشمی پرچی په‌رێشانت دابهێنێ و له كانیاوی كۆسارانت دا چـۆڕچـۆڕ ئـاوی زوڵاڵ بخـواته‌وه و دڵوپ دڵوپ ئاوه‌نـگی سـه‌رچڵی سوره‌گوڵت هه‌ڵمیسێ . له سووچێكی بێ ڕه‌مز و خه‌وشی خۆشه‌ویستی دا ، په‌یامی ئه‌وین و حورمه‌ت و یه‌ك بوونم ئاراسته كردی شه‌پۆلی لاسه‌شۆڕی نیگام له ئاتموسفیرێكی هێمنی سرووشت دا نارده ژوانی ده‌ریای مه‌ندی غه‌زالی چاوه‌كانت تا گه‌رده‌لولی ئه‌وینی بێگه‌رد له قه‌لبی پاكتدا پێك بێنێ و باوه‌شی گه‌رمت بكه‌یه جێگه‌ی سوكنایی و حه‌سانه‌و‌م . لا‌پـاڵـی بـه‌گـۆڵ نه‌خشـاوی كێـوه‌كـانت بكـه‌یــه ســه‌رینـی خــوزگـه و حـه‌ز و ئـاواتــم تـا ئــارام بگــرم . به‌كه‌لێنـی ساباتـی پرچه‌كانت دا، ورده نیـگا شـه‌رمـاویه پـڕ له پـرسیـار و گـومانه‌كانتـم به تیری نیگــام پێـكا و كاروانی قافڵه‌ی مولوكوله‌كانی هه‌وای نێوانمان كرده ته‌ته‌ر تا ڕێگام بده‌ی پڕ به گه‌وره‌یی حه‌ز و بارته‌قای ئه‌وین، ئامێـز له قــه‌دی چیـای نه‌خشاوت بـده‌م و تێـر تێـر له هــه‌رمێ و كێـویله‌ی شاكاری باغی سروشتــی جوانیت بخۆم
نیشتیمانی له من دوور
نه‌مزانی له مه‌لبه‌ندی داگیر كردن و كوفر و زۆر دا، له به‌ند و سایه‌قه‌ی سارده شه‌وی ویژدانی سه‌هۆڵ به‌ستوو دا، له شه‌وه زه‌نگی چاو ئه‌نگوستی تاڵان و كڕین دا، دێوه‌زمه‌ی به زه‌ڕ و ئازار به دڵی دڵداران بازه‌ڵین ده‌كا و بێشكه‌ی خۆشه‌وێستی به كزه‌بای سارد و سڕی ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ژێنی ، نه‌مزانی له به‌ستێنی بێ برانه‌و‌ی سات و سـه‌ودا دا، چاوانـی زیت و وریـاش ده‌نـوقێنین و به وردینــه‌ی موتڵــه‌قــی چـاوی تێـر نـه‌بـوونـدا ، ئه‌نگوتكـی دڵی ئـه‌وینـداران لــه تیـر و ڕوحی پـه‌پــوولـــه‌كـــانی شــه‌یدای شـه‌م وه‌بـــه‌ر جـه‌نجه‌ری گژه‌بـا ده‌ده‌ن
نیشتیمانی شل و مل و جوانم
له ئاخرین نوقته‌ی دابه‌زینی ئینسانیه‌ت دا به حوكمی كۆڵه‌وه‌ژی ره‌شی ئه‌خلاقی سیخوار لێ باریوی دوور له به‌هارا، ئاسۆیه‌كی تار و لێڵی زه‌نده‌ق به‌رینیان بۆ دیاری كردی و به‌ر له‌وه‌ی خۆره‌تاوی ژیان و ئه‌وین له قاپیلكه‌ی كازیوه‌ی كامه‌رانی بێته ده‌ر تۆیان خسته ژێر ڕكێفی ده‌سه‌لاتی خۆیان و داگیریان كردی تا به په‌یژه‌یه‌كی چه‌پله‌كی شكاو دا به‌خه‌یاڵ بتگه‌یه‌ننه باران . دۆزه‌خێكی سامناكی جوانی سوێندیان بۆ هه‌ڵبژاردی تا ڕوحی سه‌ركه‌ش و ناسك هه‌ست و سۆزی گیان لاوێنی پاكت هه‌ڵقرچێنن . بیابانێكی نا هۆمێدی و وشكارۆیان خسته به‌ر پێت تا خه‌ونی سه‌وزه‌كانی و شه‌ونمی گوڵ فه‌رامۆش بكه‌ی و له غوربه‌تی سه‌فه‌رێكی بێ گه‌ڕانه‌وه دا به دوای تاقه بزه‌یه‌كی به‌ختیاریدا وێڵ بێ ، ئاسۆیه‌كی ئاڵۆز و تاریك ده‌ستكردی گێژه‌لوكه‌ی ژه‌نگاوی تاعونی ئه‌وین یان كرده تابلۆی دوا ڕۆژت ، تاپرسیاری عیشق و ژیان و مانای راسته‌قینه‌ی به‌ختیاری له جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت و قه‌پۆزی ئه‌هریمه‌نی ئه‌و تابلۆیه دا بنێژین و تۆی نازدار و خانومان وه‌ك هێشوه به‌رسیله له ڕه‌زی خۆشی ژیان بكه‌نه‌وه ، تۆیان داگیر كرد به‌ڵام خۆشه‌ویستم ! هه‌تا هه‌تایه خۆشه‌ویستی تۆ و ئاواتی گه‌یشتنه‌وه به تۆ هیوای قایم و تین و توانای ژینمه . دیمه‌نی سێحراوی و دڵ لاوێنه‌كه‌ت تیشكی نێرگزی مه‌ستی چاوانت له دواین دیدار و نیگا دا تاقانه وێنه‌ی قاپگرتووی سه‌رده‌لاقه‌ی كریستاڵی درزخواردووی دڵمه ، خه‌یاڵ هه‌موو كات له گه‌ڵته بۆ چركه ساتێكێش لێت جیا نابێته‌وه و به یادی تۆ و ده‌ریای “دوكان” و”وان” له گه‌ڵ وشه و ڕسته دا رێ ده‌گرم به ئاواتی ئه‌وه‌م جارێكی تر شێتانه به كانێاوه‌كانت دانوسێم و رۆژووی دابڕانت به نۆبه‌ره‌ی كوڕاده و كارگی‌كه‌ماێ كوێستانه چر و ڕژده‌كانت بشكێنم و وێنه‌ی مناڵێكی ساوا ، له سه‌ر سینگت خۆم مه‌لۆس كه‌م و سوجـده بـۆ باغ و گـوڵزاری پـڕ له جوانیت به‌رم تێـر تێر له ئا‌و و خیز و به‌ردی گڕاو و ئا‌و هه‌ڵدێره‌كانت بخۆمه‌وه
ناسكه نیشتمانه‌كه‌م
من و تـۆ ده‌تـوانین په‌چـه‌ی ئه‌م ئاسـۆ ناڕوونـه لاده‌یـن و غه‌ڵبـه غه‌ڵبـی قه‌له‌ڕه‌شـی نه‌گبه‌تـی ڕوالـه‌ت و فـریـو تێبگه‌ین ، من و تۆ ده‌توانیــن داری عیشقی خوداییمان ئاودێر بكه‌ین و داستـــانی به یه‌ك گه‌یشتنــه‌وه‌مان بنــووســین و كۆتایی به درامای لێك دابڕان بێنین و تۆ ببێه‌وه بێری شوخ و شــه‌نگ و منیش كوڕه حه‌یرانی كه‌پـه‌نك له به‌ری شه‌مشـاڵ ژه‌نی شه‌یدا و دێوانه‌ت
گۆڤاری ژماره ٦ ی ڕێژوان
نووسین و ئاماده كردنی : سه‌ید ئه‌حمه‌د حوسێنی