گیاڕەنگ لای من واتای شکۆمەندی و نوا و پشتیوان. شێرکۆ شێخ نووری
وشەی گیاڕەنگ بەدەر لەوەی چیایەکی جوان و قەد بلندەو کەوتۆتە شوێنێکی دڵڕفێن گیاڕەنگ لای من واتای شکۆمەندی و نوا و پشتیوان و لانەی شێرانە ، گیاڕەنگ واتا حەماس و بوێری ھێزێک بوو لە ڕابردودا ھەمیشە کەناوی دەھات دوژمن توشی ھەژان و ترس دەبوو گیاڕەنگ ئەو ناوەیە کە ھەرگیز لەھزرو خەیاڵم دەرناچێ خۆشەویستیم بۆ گیاڕەنگی چیاو بۆ گیاڕەنگی ماثپەری دەنگ و زمان حاڵی پێشمەرگە
( پرسیــــــــار ؟ )
بەژنی تۆ ، یا بەژنی ڤینۆس ، ئەی فریشتەم شەنگترە ؟
خونچـــــە تەنگتر ، یا دەمــی تۆ ، یا دڵی من تەنگترە ؟
چـــــاوی کاڵی پڕ لە ورشــــــەت ، یا گەلاوێژ گەشترە ؟
خـــــاڵی گۆنا ناســــکت ، یا بەختـــەکەی من ڕەشترە ؟
دەنگـــــی دڵ بزوێنی تۆ ، یا شــــعری من پڕ سـۆزترە ؟
پەرچـــــەمی ڕیحـــــانەییت ، یا ڕۆژگـــــار ئـــــاڵۆزترە ؟
عەشــــقی من ، یا گـــیانی ســاوا، ، یا فریشتە پاکترە ؟
ژینی جیایی یا مــــەرگ ، کامیـــان لە کامیــان چاکترە ؟!