کورد دەڵێ “لە پشت هەر پیاوێکی سەرکەوتوو ژنێکی سەرکەتووە هەیە” کەریم مەلاشێخی

کورد دەڵێ “لە پشت هەر پیاوێکی سەرکەوتوو ژنێکی سەرکەتووە هەیە” کەریم مەلاشێخی

کاک حەمەرەسوڵ و باجە شلێری خۆشەویست.

بە بۆنەی تێپەر بوونی ٢٠ ساڵ بە سەر کارو چالاکی ماڵپەری خۆشەویستی گیاڕەنگ دا پیرۆزبایێکی گەرم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەم.

لەو ماوەیەدا گیارەنگ بە بەردەوامی هەوڵ و تێکۆشانی خۆی وەکوو ماڵپەرێکی جوان ، و رێک‌وپێک بۆ خزمەت بە زمانی شیرینی کوردی کردووە. زمانپاراوی ماڵپەرەکەتان و پاراستنی کەسایەتیەکان یەکێک لە سیما جوانەکانی ئەو ماڵپەرە بووە و بۆ لێ فێر بوون دەبێت و ئەوەش یەکیکی‌ترە لە ئەسڵی رۆژنامەوانی کە هەردەم لە گیارەنگ دا بەدی کراوە.

کورد دەڵێ “لە پشت هەر پیاوێکی سەرکەوتوو ژنێکی سەرکەتووە هەیە” راست لە گەڵ باجە شلێر دەگوونجێ. شەونخوونی و هەوڵی بێ وچانتان بۆتە ئەو ماڵپەر جوانە کە لای هەموومان خۆشەویستە.

تەمەن درێژی و بەردەوامیتان بە ئاوادەخوازم هاورێیانی بەرێزم.

کەریم مەلاشێخی